كێشەكانى نێوان هەرێم ناوەند كێ لێ یان بەرپرسە
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
لەماوەى (8) سالأ ئەزموونى حوكمڕانى لەعێراقدا دواى پرۆسەى ئازادى عێراق وە پێكهێنانى دەوڵەتى عێراقى نوێ لەسەر بنەماى تەوافقى سیاسى لەنێوان پێكهاتەكانى گەلانى عێراقدا
حكومەتى نوى َدامەزرا بەڵام لەم ماوەیەدا ناكۆكى نێوان پێكهاتەكانى گەلانى عێراق تائەم ساتە وەختەش بەردەوامە هەموومان ڕۆژگارە تاڵەكانى عێراق مان لەیادە كە ئەم وڵاتە كەوتە شەڕێكى مەزهەبیەوە كە چەندان كەسى بێتاوان بوونە قوربانى كەتاوانیان تەنها ئەوەبوو كە سونەبوون وە یان شیعە بوون وەهەڵبەتە كوردیش تائەندازەیەك بێ بەش نەبوو لەم قوربانیانە بۆیى تائەم ساتە وەختەش گرفت وكێشەكان بەچارەسەرنەكراوى لەنێوان پێكهاتەكانى گەلانى عێراق ماونەتەوە كە هەریەكە لەم ناكۆكیانە وەك بۆمبێكى تەوقیت كراو وان هەرساتەناساتەیەكیان ئەهێنرێتەوە سەر خەت وە دواجار ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەى لێ كەوتەوە كە خەریكە جارێكى تر عێراق بەرەو قەیرانێكى نەخوازراو ئەبات كە لەئەنجامدا تەواوى گەلانى عێراق باجەكەى ئەدەن وە ئەم ووڵاتەنەك هەنگاو بەرە و پێشكەوتن نانێت لەهیچ بورێك لەبوارەكانى ژیاندا بەڵكو هەمووجارێك لەخاڵى سەرەتاوە دەست پێ ئەكات كە ئەم هەموو گرفت و كێشە وئاریشانە نەك هەرووڵاتەكەیان لەهەموو بوارەكانەوە وەستاندووە تەنانەت كاریگەرى نێگەتیڤیان لەسەر هەموو تاكێكى ئەم وولاتەهەیە وە كەم كەس هەیە كە هەست بەئاسوودەیى دەرونى بكات ئەمە كە حاڵى هەموو عێراقە وەكوردستانەكەى خۆشمان بەدەرنیە لەو كێشانەى كە لەسەر ئاستى عێراق داهەن وە ڕۆژانە گوێ بیستى لێدوانى دژ بەیەك ئەبین لەنێوان بەرپرس و سەركردەكانى عێراق و كوردستان كە ئەمەش ئەوە بەهەموومان ئەڵێت تائەم ساتە وەختەش كورد لەسەرئاستى عێراق هیچ كامێك لە كێشەكانى لەگەڵ حكومەتى ناوەندى دا یەكلا نە كراوەتەوە وە نەگەیشتونەتەبڕیارى كۆتایى بۆیە هەرماوەناماوەیەك هەربەرپرسەو بەئارەزوى خۆى وەبەمیزاجى تایبەتمەندى كەسیەتى خۆى مامەڵە لەگەڵ كوردو كوردستان ئەكات لێرەدا پێویستە ئەو پرسیارە لەبەرپرسانى كوردو كوردستان بكەین بۆچى لەو ماوەیەدا نەتوانراوە ئەو كێشانەى هەن لەگەڵ حكومەتى ناوەندى دا چارەسەرنەكراون ئایا ئۆباڵى جێ بەجێ نەكردنى بڕیارەكان هەمووى لەئەستۆى حكومەتى ناوەندى دایە یان كوردیش خۆى كەمتەرخەمى هەبوە كە نەیتوانیە بەیەك هەڵوێستى داكۆكى لە داواكاریەكانى خەڵكى كوردستان بكات چونكە ڕوو داوەكان و هەڵوێستەكانى ئەم دوایەى پارتى و یەكێتى لەمەڕكێشەكانى نێوان مالكى كەخۆى لە حكومەتى ناوەندى دا ئە بینێتەوە بەئاشكرا جۆرێك لەجیاوازى لەنێوان ئەو دوولایەنەدا بەدى ئەكرێت كە ئەم حاڵەتە كاریگەرى ڕاستەو خۆى هەیە بەسەر جێ بەجێ كردنى داخوازیەكانى خەڵكى كوردستان چونكە ئەوان ئەگەنەئەو ڕاستیەى كە كورد لەناوخۆیدا كێشەى هەیە بائەوان كێشەكانى ناوخۆیان چارەسەركەن وەدواى ئەوە ڕوبكەنەبەغداو داواى چارەسەركردنى كێشەكانیان بكەن لەگەڵ حكومەتى ناوەندى دا بۆیەلێرەدا ئەگەینە ئەو ڕاستیەى كە كوردخۆشى پشكى كەم تەرخەمى لە بەدینەهاتنى داواكاریە كانى بەرئەكەوێت بەڵام ئایە كێ بەرپرسە وە وەئایا كێ دان بەوەدا ئەنێت كەكەم تەرخەمەوە ئایا بڕیار ئەدرێت كە بۆ بەدەست هێنانى مافە ڕەواكانى خوڵكى كوردستان یەك هەڵوێست و یەك مەبەست یەك نەخشە كارى هەموان بێت چونكە كێشەكە كێشەى هەموانە بەبێ جیاوازى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست