سعودیه بۆ ڕقی له ئیخوانه؟
Monday, 26/08/2013, 12:00
فیكری كه‌هه‌نوتی "سه‌له‌فییه" میرنشینه‌كان (تاعونی عه‌قڵ و ئافه‌تی سه‌رده‌م)
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌م نووسینه‌م، دیفاعێك نییه له (اخوان المسلمین)، دژ به ئال سعود‌و میرنشینه دیكتاتۆره‌كانی خه‌لیج، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س گومانی ئه‌وه نه‌بات به‌هۆی ناونیشانی بابهتهكهمهوه ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌م به‌پێویست زانی. ئه‌گه‌رچی متفقم له‌گه‌ڵ ته‌وه‌جوهی ئیخوان (له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه به‌نیازم هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م وه‌ك فاكتهرو هۆكاری ڕق لێبوونه‌وه‌ی مێژینه‌ی میرو سهڵاتینه موستهبیددهكانی سعودیه دژ به ئیخوان) چونكه هه‌ق بهوانهو قووڵبینانهو شاره‌زایانه‌تر دركیان به‌م حوكمه شه‌رعیه كردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه به‌نجكراوه په‌روه‌رده‌كراوه‌كانی متونی كوڕاسهكانی كۆشكی مهشیخهكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كان كه موخیان شۆردراوه و شێلدراوه به‌بیرو فیكری جه‌برییه‌ت و فیقهی (نصف الاسفل) و، دۆگمابوونی مه‌زهه‌بی سه‌حرای سعودی و ئه‌رسه‌زۆكسی وه‌هابیه‌ت و كه‌هه‌نوتی ریوایاتی دروستكراو له‌چه‌شنی (عليكم بالسمع والطاعة وان تأمر عليكم عبد حبشي) یان (من بدل دینه فاقتلوه) یان (لا يحل دم امرئ مسلم إلا باحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثيب الزانى، والتارك لدينه المفارق للجماعة) ئه‌نجا (إلا أن تروا كفراً بواحاً عندكم من الله فيه برهان) مێشكی خوار خۆیان پێ سڕ‌و كڕو هوڕ كرووه. ئه‌و عه‌قڵه عه‌قڵێكی تا سه‌ر ئێسقان ته‌سلیمی‌یه. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بارێكی قورسه به‌سه‌ر شانی ئیسلام و تراژیدیایه‌كه دژ به جه‌مالیه‌تی قورئان و فتوحاته عه‌قڵیه‌كانی كه مه‌زنانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ئایه‌ته‌كانیدا له به‌رپرسیارێتی ئینسانه‌كان له كرده‌وه‌كانیان نه‌ك (قه‌ده‌ری خودا) وه‌ك كهههنوتیهكان ده‌ڵێن: قه‌ده‌ر ته‌داخول ده‌كات بهكردهوهكان واته خه‌لیفه‌كان قه‌ده‌ری خودابوون به‌سه‌رمانه‌وه. قه‌ده‌ری خودا‌ش ئاراسته‌ی ده‌كردن له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م له‌به‌نده‌كانی خودا كه‌واته ڕاپه‌ڕین و وه‌ستان دژ به سته‌مكاری خه‌لیفه‌كان یه‌كسانبوو به‌وه‌ستانه‌وه دژ به ئایات و قه‌ده‌رو شه‌رعی خودا!!! ئه‌مه ته‌ڵه‌كه‌بازی و به‌كارهێنانی ئایینه له ئوموری سیاسه‌ت و عه‌ینی فه‌ساده. فكری جه‌حیمی كهههنوتیهكان بووه بۆ درێژه‌دان به مه‌زڵومییه‌تی مرۆڤه‌كان. به‌ڵێ ئه‌مه جه‌هه‌ننه‌می كهههنوتیهكانه بۆ مه‌زڵومان تا وه‌ده‌نگ نێن و بێ ده‌نگ بن له‌سه‌ر درێژه‌دان به ژیانی كۆیلایه‌تی و كڕنۆش بردن. ئه‌م (پرۆسه‌ی خانهنشینكردنه) ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌له‌فییه‌كانی میرنشینه‌كانی "خهلیـــــجوستان" له بهلوهرهكردن دایه‌و، به سه‌دان ریوایات و تێكستی هه‌ڵبه‌ستراوی توراسیش شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن بۆ هه‌مان مه‌رام و مه‌غزای سیاسی ئه‌وان سه‌رده‌م بۆ خه‌ساندنی مرۆڤه‌كان.
لوتكه‌ی ئازادی بوو بیرمه‌ندێكی وه‌ك (مه‌عبه‌دی جوهه‌نی) دژ به جه‌ورو سته‌می سته‌مكاران هاته مه‌یدان و دروشمی (لا قدر والأمر أنف)ی به‌ڕووی كه‌هه‌نوتی جهبریهكان به‌رزكرده‌وه. دواتر به‌روبوومی بوو ئه‌م بیر‌و ڕێچكه تا بوو به بزوتنه‌وه‌یه‌ك/ مه‌زهه‌بێك.
مه‌سئه‌له‌ی "الخروج على الحاكم الفاسق او الجائر" كه جه‌ده‌ل و خیلافێكی قووڵی بێ بنه‌ماو بێ به‌های مێژووه، قورئانی پیرۆز زۆر نایاب ئه‌م باس و جه‌ده‌له‌ی حه‌سم كردووه. بێهوده فوقه‌هاكانی سه‌له‌ف و خه‌له‌فی ئال سعود به ڕۆبۆته (مه‌دخه‌لی)یهكانیشهوه كه له‌فیكردا كۆپین و له سلوكدا كۆیله! ئه‌وانه بوونه زهحییهی بیرێكی چه‌وت و چه‌تونی شڕیڕی دروستكراوی ده‌ستی (به‌نی امیه)كان كه دژ به شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كان ئه‌م مه‌زهه‌به خهتهرناكهیان هێنایه به‌رهه‌م بۆ مه‌رام و مه‌غزای تایبه‌تیان تا ڕاپه‌ڕینه‌كان كه‌بت و سه‌ركوت بكه‌ن، رۆحیه‌تی به‌ره‌نگاری و، بڵێسه‌ی شؤرش له‌نێو دڵ و ناخی مسولماناندا بكوژێننه‌وه تا هه‌تایه به‌ڵام هه‌یهات! ئه‌مه كه به‌میرات ماوته‌وه ئه‌م فیكره كهههنوتییه زه‌مه‌نێكه فوقه‌هاو میرنشینه‌كانی سعودیه‌و مهشیخهكانیان له‌م به‌رهه‌مه به‌سه‌رچووه ده‌خۆن و بیری (به‌ڵێ) له‌ناو شه‌ریحه‌ی عامی مسوڵمانان ڕه‌واج پێ ده‌ده‌ن و مێشكیان پێ غه‌سل ده‌كه‌ن. فوقههاكانیش كڕنۆشی تاعه‌ت بۆ ئال سعود درێژه پێ ده‌ده‌ن و فسق و فجوریان به چه‌ندان ریوایاتی درۆینه‌ی به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوداوه په‌رده‌پۆش و شه‌رعاندووه!. دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باس و خواسی ده‌رچوون و ڕاپه‌ڕین دژ به حاكمه سته‌مكاره‌كان كه چۆن به‌هۆی ئه‌م بیردۆزه‌وه (ئال سعود) حیقدو كهڕاهیهتیان هه‌ڵگرتووه‌و، دوێنێی ئیخوانیان بیرنه‌چووه چۆن ئه‌م گۆمه مهندهیان لئ شڵه‌قاندن.
دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی (ڕووداو)م به نیوه‌چڵی بینی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی وابزانم ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی دژواری ئیخوان و شه‌ڕی سوریا‌و ئاواره‌بوونی خوشك و برا كورده‌كانمان بوو له ڕۆژئاوای كوردستان. گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم یه‌كێ له پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكاری (كه‌وانه‌ی سور) كه ئاراسته‌ی قه‌ره‌داغی كرد له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌م بابهتهیهم بوو كه بۆچی خه‌لیج به‌تایبه‌ت سعودیه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیخوانن! پیشاندانی ئه‌م دوژمنایه‌تییه له‌م ئان و كاته‌دا له‌پای چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆر نه‌یزانی چۆن وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌م چه‌شنه بداته‌وه كه‌له‌به‌رچی سعودیه پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی كرد له (سیسی به عهزلكرنی مورسی)، ئه‌و وه‌ك سه‌ر سوڕماوێك وابوو ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات كه سعودیه بۆ ڕقی له ئیخوانه؟ وابزانم باسی ئیماراتی كرد كه خه‌ڵكێكی گرتووه له اخوان، به‌ڵام ئه‌و حه‌یران و سه‌رسام بوو لهمهوقیفی سعودیه به‌رامبه‌ر به برایان! لێره‌دا من بۆ به‌رچاوڕوونی دكتۆر‌و كاكی پێشكهشكارو هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌راق و هه‌ڵوه‌دان بۆ هه‌ڵێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه كه له‌به‌رچی ئیخوان مه‌لعونی ده‌ره‌جه یه‌كه و به‌دبه‌خته به كه‌ڕاهه‌ت و، بوغوز له‌لایه‌ن سعودیه‌كانه‌وه.
جارێ من نهم بیستووه وڵاتێك هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه ناوی به‌ناوی تاكه كه‌سێكه‌وه بێت جگه له سعودیه. ئه‌م سعودیه‌ی ئیمڕؤ ده‌یبینین به‌ڕێزان ناوی دروست و ته‌واوی خۆی (نه‌جدو حیجازه) به‌ڵام له‌وه‌تی ئه‌م ئال سعوده ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م خاكه داگرتووه ئه‌م ناوه‌شیان بۆ به‌ڕادان داوه. سعودیه ناوی موزه‌ییه‌فی ئه‌م وڵاته‌یه (حیجاز). ناوی وڵاتی سعودیه ناوی یه‌كێ له دیكتاتۆره‌كانی ئال سعوده، دوای به‌ستنی هاوپه‌یمانی (محمد بن سعود) له‌گه‌ڵ (محمد بن عبدالوهاب)ی مونه‌زیری بیر‌و ئایدیای وه‌هابیه‌ت كه به‌یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سعودیه داده‌نرێت كوڕی سعود، له‌پاشان عبدالعزیز ئال سعود كه به (ابن سعود) مه‌شهوره درێژه‌یدا به‌و سیسته‌می ناو گۆڕینه كه به دووا دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سعودیه داده‌نرێت.
ئه‌وانه فیرعه‌ونی سه‌رده‌می خۆیان بوون. له كوشتوبڕكردنی دانیشتوانی نه‌جدو حیجازو كوه‌یت و به‌حره‌ین و... قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی عێڕاق و شام و كاروانی حاجیه‌كان نهدهسڵهمینهوه به‌تایبه‌ت (سعود) كه نه‌وه‌ی (محمد بن سعود)ه هێتله‌ر ئاسای سه‌رده‌می خۆی بوو. كتێبی (عنوان المجد فی تاریخ نجد)ی مێژوو نووسی سعودی (عوسمانی كوڕی عبدالله كوری بیشری نه‌جدی) بخوێننه‌وه چاپی چواره‌می ساڵی 1982 به ته‌حقیق و ته‌علیقی (عبدالرحمن بن عبداللگیف بن عبدالله ال شیخ).
له‌وێدا به افتخارهوه حهدهسهكان سه‌رد ده‌كات به‌تایبه‌ت ڕووداوی (1216ھـ) سه‌رنجده له‌لاپه‌ڕه (257) كاتێ باس له مهزبهحهی (كه‌ربه‌لا) ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م به‌چكه فیرعه‌ونه چ قه‌تڵ و عامێك كراوه. چۆن خه‌ڵكی بێ‌تاوان خه‌ڵتانی خوێن كراوه له‌سه‌ر ده‌ستی سعودی كوڕی عبدالعزیزی كوڕی محمدی بن سعود.
ئه‌مه‌ش لینكی داگرتنی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یه:
http://www.4shared.com/file/73852177..._-______1.htmlلینكی داگرتنی به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه:
http://www.4shared.com/file/68854755..._-______2.html
هه‌روه‌ها په‌رتووكی (جزیره العرب فی القرن العشرین)ی حافیز وه‌هبه كه سه‌فیری شا عبدالعزیز بوو له له‌نده‌ن ـــ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م لینكه داگره:
http://www.4shared.com/get/CtfssSqc/_____-__.htmlیان له‌م لینكه‌وه بۆی بڕۆن:
http://www.archive.orgهه‌روه‌ها كتێبی (تأريخ ال سعود)ی ناصر السعید، سه‌رنج بده‌ن كه به‌تێرو ته‌سه‌ل تیشكی خستۆته سه‌ر مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه به‌ووردی لینكی خواره‌وه كلیك بكه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ چیڕۆكی هه‌ڵبه‌ستراوو مولهفهقیشی له‌خۆ گرتووه ئه‌م كتێبه به‌بڕوای من، وه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئال سعود به جوله‌كه‌كان!
http://www.pdf-archive.com/2013/04/01/untitled-pdf-documentبێمه‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری بابه‌ته‌كه‌م، ئایه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكتاتۆری سعودی بۆچی شادمان بوون به ڕوخانی ئیخوان و ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنیان كوتاو، پێش دیكتاتۆره‌كانی جیهانیش كه‌وتن له پیرۆزباییكردنی (كوتهداكهی) سیسی؟! باسی رۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و انتقامی مێژوو ناكه‌م كه چۆن ڕه‌گ و ڕیشاڵی به‌ناخی میرنشینه‌كان داكوتاوه (وه‌لی عه‌هد له‌دوای وه‌لی عه‌هد) به‌رامبه‌ر به ئیخوانه‌كانی میسر‌و وڵاتی میسر به‌گشتی، ئاخر یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سعودی له‌سه‌ر ده‌ستی (محمد عه‌لی پاشا) والی ئه‌وسای خه‌لافه‌تی عوسمانی، هه‌ره‌سی هێناو پایته‌خته‌كه‌ی كه (الدرعیه)ی ناو بوو خاپور كرا‌و تێكوپێك شكێنرا. باسی دروستكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و میسریش ناكه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی (محه‌ممه‌د مورسی) كه ساڵانێكی دوور‌و درێژبوو په‌یوه‌ندیی میسر‌و ئیران سارد‌و سڕی به‌ڵكو پچڕانی تێكه‌وتبوو به‌هۆی حوسنی موباڕهكهوه: نۆكه‌ری به‌وه‌فای پله یه‌كی نۆكه‌ره‌كانی ئال سعودی خزمه‌تكار به ڕۆژئاوای ژێر چه‌تری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كه ئیسڕائیل ئیداره‌ی سیاسی‌یان هه‌ڵده‌سوڕێنێت ـــ ئه‌مه‌ش وه‌ك خاڵێكی دیكه‌ی ڕق لێبوونه‌وه‌ی سعودیه له مورسی و كۆمه‌ڵی برایان، كه پێویست ناكات تیشكی بخه‌ینه سه‌ر چونكه خه‌ته‌ری ئێرانی شیعه‌و بڵێسه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین مه‌ترسیان بۆ سه‌ر كورسی و عه‌ڕش و كهرشی مهشیخهكانی خه‌لیج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه په‌یداكرد. خه‌ته‌ری ئێرانیش له‌م ئان و ساته‌دا به‌چی پێشی پێ ده‌گیرێت و ترسی نامێنێ به‌سه‌ر سعودیه‌و مهشیخهكان، دیاره به پاڵپشتی كردن و پشتگیری له سیسی و انقلابهكهی. ئا به‌م چه‌شنه سنور بۆ جه‌به‌ڕوتی ئێرانی شیعه دیاری ده‌كرێت چونكه جێگه‌و پێگه‌و ریادهی وڵاتی میسر له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا شاراوه نیه بۆیه سعودیه چاك ده‌زانێ كوێی دێشێت و بۆ وا ده‌كات و ڕقی له ئیخوانه.
بوونی مورسی له‌سه‌ر ته‌ختی میسر، ترسێكی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و بازنه‌یه‌كی مه‌ترسیداری به‌چوارده‌وری سعودیه و (كه‌نداوی عه‌ره‌بی) داكێشا به‌هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌ڵبه‌ته خه‌لیجیش هه‌میشه عومقێكی ستراتیجی ئێران بووه له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش باس و خواسێكی دیكه‌یه كه قسه زۆر له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من گهرهكمهو ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و خاڵه‌یه كه وه‌ك وه‌ڵامێكیش ده‌بێت بۆ مه‌ته‌ڵه ههڵنههاتووهكهی عه‌لی قه‌ره‌داغی و پێشكه‌شكاری (كه‌وانه‌كه‌ی) ڕووداو، كه به‌هۆیه‌وه ئیخوان وێنه‌یه‌كی ناشیرین، بوغزاوی، كهراهیهتێكی بێ وێنه‌ی له‌دیدگای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماڕات و سعودیه‌دا بۆ روستكراوه.
كه به‌ووردی سه‌رنجی لێدوانه‌كانی فه‌ریق (زاحی خه‌لفان)یش ده‌ده‌م، فه‌رمانده‌ی شورته‌ی میرنشینی دوبه‌ی تێده‌گه‌م بۆ وا دڕدۆنگ و بهقیژو پڕ قینه. ئه‌و ده‌زانێ ــ وه‌ك ئالی سعود ــ كوێی دێشێت. له لێدوانێكیدا سوێند ده‌خوات: (أقسم بالله العظيم ألا أبث فرق الإخوان لخلق الفتن في البلاد). دووا لێدوانیشی ئه‌وه‌بوو: (سنربّي "إخوان" الخليج واحدا واحدا).
ئه‌و مه‌ته‌ڵ و خاڵی كهڕاهیهت و بوغز‌و قینه‌ی سعودیهتان بۆ باس ده‌كه‌م دژ به (برایان) له به‌شی دووه‌می نووسینه‌كه‌مدا. چاوه‌ڕوان بن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست