کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنیەکانی داگیرکردنی عێراق و ڕۆڵی جاشایەتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی

Thursday, 30/05/2013, 12:00



بەر لە هەمووشتێک دەبێت ئێمە ئەوە بزانین هەرکات ئەمەریکا پەلاماری هەر ووڵاتێکیدا ، ئەوا چاوەڕوانی ئەوەبن کە ووڵاتێکی تریش داگیر بکات . کاتێک ئەمەریکا لە ڕێگای داردەستەکانی گروپی تیرۆریستی (ئەلقاعیدە) توانی ئەفغانستان داگیر بکات ، ئەو کات لە پیلانی داڕشتنی داگیرکردنی ووڵاتێکی تردا بوون کە ئەویش عێڕاق بوو . دوای کۆتایی هاتنی شەڕی (8) ساڵەی (عێراق ، ئێران) . عێراق کەوتبووە ژێر قەرزێکی زۆری ووڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی ووڵاتی ئەمەریکا توانای دانەوەی قەرزەکانی نەبوو ، فشارێکی زۆری ئەخرایە سەری تا قەرزەکانی باتەوە . ڕژێمی عێڕاقی لە ناچاری پێشنیاری داگیرکردنی (کوێت)ی کرد ، ئەمەریکاش گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساند ،ئەوە تەڵەی مەرگی ڕژێمەکەی سەدام بوو .پاشان جیهان داوایان لە ڕژێمەکەی سەدام کرد بکشێتەوە لە ناویشیانە ئەمەریکا ! عێراق بە پشت بەستن بە گڵۆپی سەوزی ئەمەریکا گوێ بیستی هیچ لایەک نەبوو دەرەنجام عێڕاق بە هێز پاشەکشەی پێکرا و لە لایەن جیهانەوە ئابلوقەی ئابوری خرایە سەر .
کاتێک ئەمەریکا ئەفغانستانی داگیر کرد ، زۆر پێویستی بە داگیرکردنی عێراق بوو تا دەست بە سەر سامانە سروشتیەکەیدا بگرێت کە چەندین ساڵە بە هۆی ئابڵوقەی ئابوریەوە خەوێنراوە .بۆ ئەمەش پێویستی بە بەهانەیەکە بۆ داگیر کردنی عێڕاق . دوای لێدان لە عێراق و کردنە دەرەوەی لە کوێت ، تیمێکی (UN) نێرایە عێڕاق بۆ لە ناوبردنی چەکە ئەتۆمی و کیمیاویەکانی عێراق ، توانیان زۆربەی چەکە ئەتۆمی و کیمیاویەکانی عێراق لە ناو بەرن . بەڵام عێراق توانی زیاتر لە (85) موشەکی دورهاوێژوو چەند چەکێکی تری کیمیاوی و هەندێک مەتریاڵی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی و کیمیاوی بشارێتەوە لە تیمەکانی (UN) . ساڵی 1999 عێراق هەموو تیمە پشکنەرەکانی (UN)ی لە عێراق دەرکرد و پاش ماوەیەک چەکە ئەتۆمی و کیمیاوی و مەتریاڵەکانی کە حەشاری دابوو لە ناوی برد .
(دیک چەینی) جێگری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە پشتی بیرۆکەی لێدانی عێراقەوە بوو ، ئەو بیرۆکە و پێشنیاری داگیرکردنی عێراقی بۆ سەرۆک کۆماری ووڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (جۆرج دەبلیو بۆش) ئەکات لە (01-02-2002). سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی دەزگای (CIA) (دیک چەینی)کۆئەبێتەوە ، لێی دەپرسێت چەند شانسمان هەیە لە ڕێگای کودەتاوە (سەدام) لابەرین ؟ لە وەڵام سەرۆکی دەزگای (CIA) ئەڵێت (%0) . ئینجا (دیک چەینی) پێشنیار ئەکات بۆ (بۆش) کە تاکە ڕێگا داگیرکردنی عێڕاقە بۆ گۆڕینی ڕژێمەکەی (سەدام) . (بۆش) بە هەموو بیرۆکەکانی (چەینی) رازی ئەبێت . پاشان (بۆش) کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ (کۆڵن پاوەر) ئەکات و بیرۆکەی لێدانی عێراقی پێدەڵیت ، (کۆڵن پاوڵ) بیرۆکەکەی پێ باش نابێت و پێشنیار ئەکات کۆبونەوەیەکی (UN) ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی داوا لە (UN) بکرێت ڕازیبێت تیمە پشکنەرەکانی بنێرنەوە بۆ عێراق سەر لە نوێ پشکنین بکەن ، بۆش بەم داوایەی کۆڵن ڕازی ئەبێت . پاشان (بۆش) پێشنیارەکەی (کۆڵن) بە (دیک چەینی) ئەڵێت ، ئەویش زۆر بە توندی دژی ئەوەستێت و لە وەڵام ئەڵیت ئەمە بەهانەیە بۆ دەرچونی (سەدام) لە دەستمان و ڕایدەگەیەنێت بە هیچ جۆرێک نابێت بگڕێنەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان . (بۆش) لە نێوان (کۆڵن و چەینی) نازانێت بڕیار لە سەر پێشنیاری کامیان بکات ، بۆیە داوای کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەکەت لە (کام دەیڤد) لەگەڵ هەموو دارو دەستەکەی .
(تۆنی بیلەری) سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە لە ڕوو داوەکەی (11-09-2001) ڕووی کردە ئەمەریکا و ڕایگەیاند کە بەریتانیا هاوپەیمانی ئەمەریکایە و هاوشان ئەبێت لە گەڵ ئەمەریکا بۆ هەر بڕیارێک و هەر شەڕێک ئەیکات. لە سەر داوای (جۆرج بۆش) لە (02-04-2002) بانگ ئەکرێت بۆ ئەمەریکا و لە شوێنێکی تایبەت کۆئەبنەوە ، پێی ئەڵین کە ئەوان پیلانی لێدانی عێراقیان هەیە ، ئەویش پێشنیار ئەکات بگەڕینەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و داوا بکەن تیمی پشکنین ڕەوانەی عێراق بکرێتەوە . (بۆش) بە داواکەی (بیلەر) ڕازی ئەبێت واتا هەمان داوای (کۆڵن پاوڵ) .
(سەدام) دارو دەستەکەی لە بغداد کۆ ئەکاتەوە باس و خواسی کۆبونەوەکە تایبەتە بە هەڕەشەکانی ئەمەریکا ، سەدام لە کۆبونەوەکە زۆر بە ئاسای شتەکان وەرئەگرێت و پێی وایە ئەمە تەنها بۆ ئیعلامی جیهانیە و لەوێ ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا چ قازانجێک ئەکات لە عێراق ئەدات ؟ چ خێرێکی بۆ خەڵکی ئەمەریکی تێدایە هێرش بکەنە سەر ئێمە ؟ یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی سوپای عێراقی (جەنەڕاڵ حەمدانی) بە سەدام ئەڵیت ئەگەر شەڕ بێت ئێمە سەرکەوتوو نابێن چونکە چەکەکانمان زۆر کۆنن و لە توانای سوپای عێراقی نیە بەرەنگاریان بینەوە . سەدام زۆر توڕە ئەبێت بۆ یەکەم جارە جەنەڕاڵیک لە ئاستیا بتوانێت قسەیەک بکات بە دڵی سەرۆک نەبێت بۆیە جگەرەیەکی سەدامی ئەنێت بە لێویەوە و چاو ئەبڕێتە چاوی حەمدانی و ئاگری پێوە ئەنێت ، ئیدی (حەمدانی) تێدەگات دوای کۆبونەوەکە کۆتایی ژیانیەتی . بەڵام دارو دەستەکەی وەک هەمیشە ئەکەونە چەپڵە لێدان و بژی سەرۆک و بۆمان بمێنێت سەرۆک ، سەدام ستایشیان ئەکات و بە حەمدانی ئەڵێت شتەکان وا قورس مەگرە زۆر ئاساییەو هیچ ڕوو نادات .
هەر لە نێوەندی ئەو مانگانەدا واتا مانگی (01 و مانگی 04-2002) بە ناو سەرکردەکانی کورد (جەلال تاڵەبانی،مەسعود بارزانی، بەرهەم ساڵح) زۆر بە نهێنی بانگ ئەکرێن بۆ ئەمەریکا بۆ یەکێک لە بیناکانی (CIA) لە ویلایەتی (ڤێرجینیا) ، کۆبونەوەکە زۆر نهێنی زۆر داخراو ئەبێت لەگەڵ بەرپرسانی (CIA) تەنانەت دەرگا و پەنجەرەکانیش هەمووی قەپات ئەکرێن . دیارە دوای لێدانی عێراق لە لایەن هێزە هاوپەیمانەکان لە ساڵی (1991) ئەمەریکا هیچ پەیوەندیەکی بە ڕژێمەکەی سەدامەوە نامێنێت و تاکە یەک نەفەری دەزگای جاسوسی لە ناو عێراق نابێت .(CIA) گرنگی کۆبونەوەکە و هۆکاری بانگ کردنەکەیان بۆ باس ئەکەن کە دەیانەوێت لە عێراق بدەن و دەبێت هەموو دەزگا هەواڵگریەکانیان بخەنە ژێر دەستی (CIA)وە ، مەسعود بارزانی لەوێ ئەڵیت کێ ئەڵیت ئەمجارەش بە شومان نادەن و لە نیوەی ڕێگا بەجێمان بێڵن ؟ تاڵەبانیش ئەڵیت بەبێ هاوکاری ڕۆژئاوا کەس عێڕاقیەکان ناتوانن ڕژێمەکەی (سەدام) بگۆڕن یان بیڕوخێنن . لە وەلامی (CIA) پێیان ڕادەگەیەنن ئەوان زۆر بەجدی کار لە سەر ئەوە ئەکەن پەلاماری عێراق بدەن و پێشیان ڕادەگەیەنن کە نهێنی ئەم کۆبونەوەیە باس بکرێت ئەوا باجەکەی زۆر قورس ئەبێت لەسەرتان . پێ ئەچێت (CIA) زۆر لە دەمی مەسعود بارزانی ترسابێتن ئەم کۆبونەوەیە ئاشکرا بکات چونکە لە ڕابردوو کۆبونەوەکانی پاریسی ئاشکرا کرد بۆ تورکان . لەوەش دلنیابوون کە مەسعود پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمەکەی سەدام هەیە چونکە بەر لە چەند ساڵیک مەسعود (31 ئابی) کردبوو . بەڵام هەڕەشەکان زۆر جدی بوون بۆیە هیچیان لە دوای کۆبونەوەکان ووشە لە دەمیان نەهاتبووە دەرێ و بە نهێنی مابۆوە . ئەو کات (بەرهام ساڵح) ڕوو ئەکاتە ‌تاڵەبانی و پێی ئەڵێت ئەمجارە بەڕاستی دەیانەوێت سەدام بڕوخێنن . خوێنەری ئازیز لێرە ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە ئەم بە ناو سەرکردانەی کورد بانگ نەکراون لەگەڵ (بۆش) یان (چەینی) یان (پاوڵ) کۆببنەوە ، چونکە باگێشتێکی ئاوا دەبوو بە ناو سەرکردەکانی کورد داوایان هەبوایە بۆ میللەتەکەیان .بەڵام وەک هەمیشە بانگ کراوون لەگەڵ دەزگا جاسوسیەکان کۆببنەوە چونکە زانیویانە ئەمانە ئیشیان تەنها جاشایەتیە و ئەوانیش ئەو ئەرکەیان پێ سپاردوون . خوێنەر دەتوانێت مێژووی مەلا مستەفا بخوێنێتەوە کە ئەویش تەنها ئەرکی جاسوسیان پێ سپاردووە و پەیوەندی لەگەڵ دەزگا جاسوسیەکانی (ساواک ، کەی جی بی ، CIA ، موساد) هەبووە بۆیە هیچی بۆ نەتەوەکەی بە دەست نەهێناوە چونکە لە راستی ئەو سەرکردەی نەتەوەیەک نەبووە تا بۆ خەونەکانی نەتەوەیەک تێکۆشابێت بەڵکو لە جاشێک زیاتر هیچیتر نەبووە .هەر ئەمەشە تا ئەوکاتە مەلا مستەفا قیمەتی هەبووە کە ئیشیان پێبووە کە ئیشیان پێنەماوە ئاشبەتاڵیان پێکردووە .
(کۆڵن پاوڵ) داوا لە (UN) ئەکات کە تیمەکانی پشکنەر بنێرنەوە بۆ عیراق بە زۆرینەی دەنگ ڕازی ئەبن . نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان (محمەد دوری) بە سەدام ڕادەگەیەنێت کە (UN) بڕیاریداوە تیمەکانی پشکنەر ڕەوانەی عێراق بکات سەدام ڕازی ئەبێت بەڵام لە هەمان کات رایدەگەیەنێت بەمەش واز لە عێراق ناهێنن .دەرگا بۆ تیمە پشکنەرەکان ئەکەنەوە هەموو جێگایەک بگەڕین لە ئەنجام هیچ بە دەست ناهێنن .
لەو کاتە دەزگا سیخوڕیەکانی فەرەنسا پەیوەندی بە (CIA) ئەکەن کە ئەوان پەیوەندیان بە وەزیرێکی عێراقیەوە کردووە و تەکیدی لەوە کردۆتەوە کە عێراق خاوەنی چەکی کیمیاوی و مەتریاڵی چەکی (WMD) کە زانایانی عێڕاقی دەتوانن لە ماوەی (18 بۆ 24) مانگ دروستی بکەن . ئەو وەزیرەش وەزیری دەرەوەی عێراق (ناجی سابری)یە. بۆش سەرۆکی دەزگای (CIA) تایبەت بە عێڕاق بانگ ئەکات و لێی ئەپرسێت تا چەند بڕوا بەم زانیاریانە هەیە ؟ لە وەلامدا ئەڵیت ئەو زانیاریانە جێگەی باوەڕنین . بەلام چونکە ئەمەریکا بە دوای بچوکترین بەهانەیە ئەگەڕێت بۆ لێدانی عێراق داوا ئەکات کە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریە بکرێت و پەیوەندی ببەستن لەگەڵ سەرچاوەی ئەو زانیاریانە . پاش لێکۆڵینەوەی (CIA) دەردەکەوێت کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق نیە بەڵکو ئەوەی ئەو زانیاریەی داوە کەسێکی سیخوڕی عێراقیە کە پەیوەندی لەگەل وەزیری دەرەوەی عێراق هەیەو چەندین سالە کار بۆ دەزگا جاسوسیەکانی فەرەنسا ئەکات و جێگەی متمانەیە ئەو کەسەش ناوی (مونیر موغابیە) . (CIA) رازی ئەبێت پێشەکی (200.000) دۆلاری پێبداتێ تا زانیاری دەقیق ئەهێنێت . لەو دەمەدا وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی ئەمەریکا ئەکات بۆ کۆبونەوەی (UN) ، (مونیر موغابی) لە ئەمەریکا پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی عێڕاقەوە ئەکات چاوی پێبکەوێت ڕۆژێک بەر لە کۆبونەوەی UN لە قونسوڵی عێڕاقی لە ئەمەریکا چاویان بەیەک ئەکەوێت ، لەوێ باس و خواسیان عێراق و پەیوەندی شەخسی نێوان سەدام و وەزیری دەرەوەیە .CIA بۆ دڵنیا بوون لەوەی (مونیر) چاوی بە (ناجی سابری) ئەکەوێت قاتێک جلی ئەدەنێ بیدات بە (ناجی) ڕۆژی کۆبونەوەکەی UN لە بەری بکات تا دڵنیابن لەوەی چاویان بەیەک کەوتووە و زانیاریەکانی ئەیهێنێت ڕاستە . بۆ ڕۆژی دوایی لە UN (ناجی سابری) قاتە جلەکەی CIA لەبەردایە . بەمەش دڵنیا ئەبن لەو زانیاریانەی سەمیر ئەیهێنێت . (مونیر) پێیان ڕادەگەیەنێت کە (ناجی) پێی راگەیاندووە کە عێراق خاوەنی چەکی (WMD) و چەکی کیمیاویە . پاش ئەوەی لە عێراق درا و هیچ چەکێکی کیمیاوی نە دۆزرایەوە لە ساڵی (2003) وەزیری دەرەوەی عێراق (ناجی سابری) لە لایەن (CIA) لێکۆڵینەوەی لێکرا کە بۆچی ئەو بە (مونیر موغابی) ووتووە عێڕاق چەکی ئەتۆمی هەیە ؟ لە وەلام (ناجی سابری) ئەڵیت من هەرگیز شتی وام نەوتووە . کاتێک (مونیر موغابی) داوای دیداری کردووم و چاومان بەیەک کەوتووە تەنها باسی ڕەوشی عێراقمان کردووە و پرسیاری پەیوەندی نێوان من و (سەدام)ی لیکردووم هەرگیز باسی چەکی کیمیاویوی و ئەوشتانەمان نەکردووە ! پرسیار ئەوەیە ئەگەر (ناجی سابری) ڕاست ئەکات ئەی بۆ ڕازی بوو ئەو قاتە جلە لە بەر بکات کە (مونیر) بۆی بردبوو ؟! ئایا (مونیر) کڵاوی کردۆتە سەری (CIA) ؟ ئەی چۆن (مونیر) توانی (ناجی سابری) رازی بکات ئەو جلانە لە بەر بکات ؟ یان لە پای پارە ئەو درۆیەی کردووە بە شەریکی پارەکەیان لە نیوان خۆیان بەش کردووە ؟ لە ئەنجام بەوە ئەگەین کە بۆ (CIA) ئەوەی گرنگ بووە ئەوەی مەبەستیان بووە بە دەستی بێنن و بیکەن بە بیانووی داگیرکردنی عێراق، دوو کەسیشیان دۆزیوەتەوە بیان کەن بە هۆکاری پێدانی زانیاری بۆ شاردنەوەی تاوانە گەوەرەکەی خۆیان . خۆ ئەوانیش نەبوونایە هەر لە عێراقیان ئەداو بیانویەکیان هەر ئەدۆزیەوە .
لە ئەنجامی ئەو هەموو لیکۆڵینەوە و زانیاریە هەڵانە نزیکەی 12 هەزار دۆکۆمێنت کۆکرانەوە ، بۆش داوای کۆبونەوە لە سەرۆکی (CIA) تایبەت بە عێراق و سەرۆکی دەزگای (CIA) ئەکات و پێیان ئەڵیت ئایا ئەم دۆکۆمێنتانە دەبنە رازی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێدانی عێراق ؟ لە وەلام سەرۆکی دەزگای (CIA) ئەڵێت نەخێر . بۆشێش پێی ئەڵیت ئەمە هەرە کارە باشەکەتانە کردووتانە ؟ دەمەوێت ئەم دۆکۆمێنتانە بە جۆرێک ڕێک بخەن وەک ئەوەی کەیسێک بێت بەر لەوەی جوری بڕیاری دەنگدان بدات لە دادگا بخرێتە بەر دەم دادوەر . بەڵی (CIA) دەست دەکەن بەو کارە بۆ موکیاج کردنی درۆکانیان . (کۆڵن پاوڵ)بڕیار ئەدات سەردانی دەزگای سەرەکی (CIA) بکات چونکە پێی وایە ئەو زانیاریانە نابنە هۆکار بۆ لێدانی عێراق ، کاتێک روو ئەکاتە دەزگای (CIA) لییان ئەپرسێت چ زانیاریەکی ترتان هەیە ئەوان بەدەر لە باسکردنی چەکی ئەتۆم و کیمیاوی ئەڵین زانیاریمان هەیە (سەدام)کەمپی بۆ گروپی تیرۆریستی (ئەلقایدە) کردۆتەوە و مەشقیان پیدەکات ! (کۆڵن پاوڵ) سەری ئەسوڕمێت و پەیوەندی بە (د.ڕایس) ئەکات کە ئەو زانیاریانە بەس نین بۆ لێدان لە عێراق ، لە وەلام (رایس) پێی دەڵیت تازە زۆر درەنگە بۆ ئەوە چونکە سەرۆک (بۆش) دۆکۆمێنتەکانی بلاو کردۆتەوە . بەمەش ئەرکی درۆکردن لە (UN) بە (کۆڵن پاوڵ) ئەسپیرن . لە کۆبونەوەی (UN) ، (کۆڵن) باس لەو زانیاریانە ئەکات کە لە بەردەستیاندایە و ئاماژە بەوە ئەکات عێراق خاوەنی چەکی کیمیاوی و مەتریاڵی چەکی (WMD)یە! هەر لەوێ کاسێتێکی دەنگی لێدەدرێت کە گفتوو گۆی نێوان ئەفسەرێکی عێراقی و (جەنەڕاڵ حەمدانە) کە باس لە هەبوون و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ئەکەت . مێژووی ئەو کاسێتە ئەگەڕیتەوە بۆشەڕی نێوان (عێراق و ئێران) ، بەڵام (کۆڵن پاوڵ) لەوێ ئەڵیت ئەم کاسێتە زۆر تازەیە و هی چەند ڕۆژێک لەمەو بەرە ! کورد وتەنی درۆ بکە درۆ بکە تا باوەڕت پێدەکەن .
سەر لە نوێ (تۆنی بیلەر)ی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕوو ئەکاتەوە ئەمەریکا و داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا (بۆش) ئەکات کە بۆ لێدانی عێراق پێویستە ڕازامەندی (UN) وەربگرن بۆ بە یاسا کردنی ئەو جەنگە. (دیک چەینی) زۆر دژی ئەوە ئەبێت بەڵام بۆ پاراستنی کورسیەکەی (تۆنی بیلەر) کە لە ژێر فشارێکی زۆردایە لە لایەن خەڵکی بەریتانی و حوکمەت و حیزبەکەی خۆیەوە کە ئەگەری لە دەستدانی پۆستەکەی لێدەکرێت . (بۆش) بە داواکەی (بیلەر) رازی ئەبێت . لە هەمان کات سەرۆک کۆماری ڕوسیا (ڤلادمیە پوتن) و سەرۆک کۆماری فەرەنسا (ژاک شیراک) لە پاریس کۆبونەوەیەکی داخراو ئەکەن و بڕیار ئەدەن کە دژی شەڕی عێراق (ڤیتۆ) بەکاربێنن چونکە هەر دووو وولاتەکە ئەندامی دایمی (UN) و مافی ڤیتۆیان هەیە . بەمەش ئەمەریکا و بەریتانیا دڵنیا ئەبن کە ناتوانن لە (UN) سەرکەوتووبن بۆیە واز لەو داوایە ئەهێنن . لە هەمان کات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا (Dominique de Villepin) و (کۆڵن پاوەڵ) لە (نیۆرک) کۆئەبنەوە ، لەوێ وەزیر دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت ئەوان بروایان بەو زانیاریانە نیە کە ئەمەریکا بە دەستی خستووە بۆیە لە دژی شەڕی عێراق دەنگ ئەدەن . ماوەیەک (کۆڵن پاوڵ) بێدەنگ ئەبێت و لە وەلام پێی دەڵیت تواناکانی ئەمەریکا بە کەم مەزانە . ئەمەش وەک هەڕەشەیەک دەبێت بەو مانایەی بێ گەڕانەوە بۆ UN ئەمەریکا عێڕاق داگیر ئەکات .
شەمەو یەک شەمەیەکی مانگی (2-2003) لە 16 وولات خۆپیشاندان دژی شەڕ ڕێک خرا . گەورەترینیان لە بەریتانیا بوو کە زیاتر لە یەک ملێۆن خەڵک تیایدا بەشدار بوون ، کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی بەریتانیا خۆپیشاندانی وا گەورە کرابێت . (تۆنی بیلەر) لە ژێر فشارێکی زۆردایە لە هەمان کات لە بەرنامەیەکی (ترێڤە مەکدۆناڵد) لە لایەن خەڵکەوە هێرشێکی زۆری کرایە سەر کە کارێکیان پێکرد بۆیەکەم جار بوو ئەو سەرۆک وەزیرە ببینم ئاوا بێ وەلام بێت !
(جۆرج بۆش)لە (17-03-2003) بڕیاری شەڕی دژی عێراق راگەیاند (48) کاتژمێری دانا بۆ سەدام و عایلەکەی عێراق بەجێ بهێڵن . (تۆنی بیلەر) بۆ (18-03-2003) کۆبونەوەی پەرلەمانی هەیە و دەیەوێت هاوشانی ئەمەریکا بەشدار بێت لە داگیرکردنی عێراق و پیویستی بە دەنگی زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەکانی حیزبەکەیەتی . بەڵام زۆریان دژی ڕاوەستاوون و ئەگەری لە دەستدانی کورسیەکەی لیدەکرێت . (بیلەر) وەزیر دەرەوەی وولاتەکەی (جاک سترۆ) بانگ ئەکات بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت داوای هاریکاری ئەکات ، لە وەلام (جاک سترۆ) پێی ئەڵێت ئەگەر سەرۆکێک بگۆڕێت ئەوە ئەو سەرۆکە تۆ ئەبیت . بیلەر لە وەلام ئەڵیت بەشداری ئەو شەڕە لەگەڵ ئەمەریکا نەکەین پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا تێک ئەچیت . پەیوەندی نیوان ئەمەریکاو و بەریتانیام پێگرنگترە لە کورسیەکەم بۆیە لە بڕیارەکەم پەشیمان نابمەوە . سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ (بیلەر)داوای لێدەکات لە پێناوی لە دەست نەدانی کورسیەکەی بەریتانیا نەیەتە شەڕەکەوە ، لە وەلام (بیلەر) پێی دەڵیت بەڵێنێکەو داومە شان بە شان لەگەڵ ئەمەریکا بم بۆم گرنگ نیە کورسیەکەم لە دەست بدەم . (جاک سترۆ) ئەکەوێتە تاوانبار کردنی فەرەنسیەکان کە بەبێ زانیاری بڕیاریان داوە لە (UN) ڤیتۆ بەکار بێنن بۆ لاواز کردنی هێزی بەریتانیەکان . ئەم بانگەشانەی (جاک سترۆ) ئەبێتە جولاندنی هەستی ئەندام پەرلەمانەکانی حیزبەکەی (بیلەر) . ڕۆژی (18-03)(تۆنی بیلەر) لە پەرلەمان وتارێکی خویندەوە باسی لەوە کرد ، کە عێراق خاوەنی چەکی کیمیاویە و ئەتوانێت لە ماوەی (45) دەقیقە چەکی (WMD) دروست بکات . لە کاتێک لەو 12 هەزار دۆکۆمێنتەی لە لایەن ئەمەریکاوە پێی گەیشتبوو لە سەر چەکی ئەتۆمی عێراق یەک پەیجی نەخویندبۆوە ! لە یەک شوێنی ئەو دۆکۆمێنتانە ئاماژەی بەوە نەکردووە عێراق بە 45 دەقە ئەتوانێت چەکی (WMD) دروست بکات . ئێستا کاتێک لە (تۆنی بیلەر)یان پرسی ئەوانەی تۆ لە وتارەکەت ووت لە پەرلەمان لە هیچ کوێی دۆکۆمێنتانەکان باس نەکراوە ئەم قسانەت بۆ کرد ؟ لە وەلام ئەڵیت(ئەگەر بمخوێنایەتەوە ئەو دۆکۆمێنتانە وتارەکەم جۆرێکیتر ئەبوو). ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت بەریتانیا بڕیاریدا بوو بەشدار بێت لە هەر هەنگاوێک ئەمەریکا ئەینێت . دەرەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی بەریتانیش بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا بچنە شەرەوە و دوو لە سەر سێی ئەندام پەرلەمانتارەکانی حیزبەکەی بیلەر (پارتی کرێکارانی بەریتانی) دەنگیان بۆدا . بەمەش بەریتانیای بردە شەڕێکی خوێناوی ناڕەوا و خوێنی ملێۆنان مرۆڤیان ڕشت و دەیان دیکتاتۆری وەک (سەدەم)یان دروست کردوو وولاتێکی وێرانیان جێهێڵا . لە پێناو چی ؟ نەوت .
چەند سەعاتێک پێش تەواو بوونی وادەی لێدانی عێڕاق دەزگا جاسوسیەکانی ئەمەریکا هەوەڵیان بە کۆشکی سپیدا ، کە لە لایەن دەزگا سیخوڕیە عێراقیەکانی کاریان بۆ ئەکەن هەواڵیان بۆ هاتووە (سەدام) کۆبونەوە بە دارو دەستەکەی ئەکات لە یەکێک لە کۆشکەکانی لە دەرەوەی بەغداد . ئەمە دەبێتە هەواڵیکی خۆش بۆ سەرۆکی ئەمەریکا کە لە کۆبونەوەدان ، چونکە پێیان وایە ئەگەر (سەدام) بکوژن ئەوا بێ شەڕ دەتوانن بچنە عێڕاقەوە . بەڵام هێشتا وادەی لێدانەکە چەند سەعاتێکی ماوە ،(جۆرج بۆش) زۆر قەلەق ئەبێت هەموویان ئەکاتە دەرەوە تەنها (دیک چەینی) ئەهێلێتەوە و لێی ئەپرسێت چی بکەین ؟ ئەویش پێی ئەڵیت لەگەڵ وادەی تەواو بوونی کاتەکە ئەمە باشترین دەرفەتە (سەدام) بکوژین بۆیە پێویستە لەو کۆشکە بدەین . لەگەڵ تەواو بوونی وادەی دیاری کراو لەگەڵ خۆر ئاوا بوون فرۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا لە کۆشکەکە ئەدەن . سەرەتا هەوالەکان وادێت کە لە ناو کوژراوەکان کەسێکیان لە ناو خۆل و خاشاکەکە دەرهێناوە کە پێ ئەچیت (سەدام) بیت . بەڵام دوای ڕوون ئەبێتەوە ئەو کەسەی دەریان هێناوە (سەدام) نەبووە .
سەدام لە کۆشکێکی تر کۆبونەوە بە دارو دەستەکەی ئەکات یەکێک لەوانەی کە ئامادەی کۆبونەوەکە ئەبێت (جەنەڕال حەمدان)یە ، سەدام لە سەر بەرزاییەک قسەیان بۆ ئەکات و ئەڵیت (هێزەکانی گاردی نیشتیمانی و حرەس جموری ، سوپای ئەمەریکی تێک ئەشکێنێت و ناوەستین و ئەڕۆین (جروسلام) لە دەستی (ئیسڕایل) ڕزگار ئەکەین و دەولەتی فەلەستین ڕادەگەیەنین !!! پێ ئەچیت شەوێک پێش ئەوە (سەدام) خەوی بە (سەڵاحەدین)وە بینیبێت و پێی وابوبێت ڕۆحیانەتی ئەوی تێچووە !!! جەنەڕاڵ حەمدانی ئەڵێت لە دڵی خۆما ووتم ئەمە لە چ خەیاڵیکدا ئەژی ؟ ئەم کابرایە تێکچووە ، ئیدی زانیم کۆتایی دەسەلاتەکەیەتی .

سەرچاوە ، دۆکۆمێنتەری (BBC2 , IRAQ WARR)
تێبینی
1- ئەگەر بەشەکانی تر گرنگ بوون قسەمان ئەبێت و بەردەوام ئەبین ...
2- کەناڵی BBC یەکێکە لەو کەنالانەی هەمووشتێکی کوردی بایکۆت کردووە ، ئەگەر قسەش بکەن بە کەمی قسە لە سەر کێشەی کورد ئەکەن ، یان ڕووداوەکان تایبەت بە کورد چەند گەورەبێت ئەمان بچوکی ئەکەنەوە . ئەم کەناڵە وەک قسەکەرێکی رەسمی حوکومەتی بەریتانی وایە لێرەوە دەرئەکەوێت کە بەریتانیا هەرگیز هیچی بۆ کورد پێ نیە هەرچۆن ئەمەریکاش وایە . لە ئایندیەکی نزیگدا کاسێتێکی ڤیدێۆی کە ڕەنگە کەم کەس بینیبێتی ئەنێرم بۆ کوردستانپۆست کە باس لە سیاسەتی ئەمەریکا ئەکات بەرامبەر بە کورد بەتایبەتی کوردانی باکور و (پەکەکە) و چۆنێتی دەستگیرکردنی ڕێزدار ئاپۆ . بۆیەکەم جار لەو کاسێتە ڤیدێۆییە ئەیبینن مەسعود بارزانی چۆن بۆ جەنەڕاڵێکی تورکی ئەنوشتێتەوە لەسەر سنوری باشوری کوردستان و دەستیان ئەگرێت و داخڵی باشوری کوردستانیان ئەکات بۆ لێدان لە (پەکەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە