بەبەلگەوە ناپاکیەکی نەتەوەیی قادر جەباری و حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی
Thursday, 21/02/2013, 12:00
زۆرن ئیستا بێ باک و ترس لەمێژوو ، تاوان و ناپاکی ئەنجام دەدەن ، بێ ئەوەی بیر بکەنەوە یان لەو سەرخۆشیە سیاسیە (دەسەلات وهیز و پارە) بەئاگا بێن کە سبەی ئەمانە وەک ناپاک بۆیان ئەژمار دەکرێ، کاتێ دەنگ بەبودجەی دزراو و بەرپرسی جەلاد دەدەن، یان تاوان و ناپاکی و تیرۆر ئەنجام دەدەن ، ئەمانە ئەمڕۆ تێدەپەڕێ بەلام سبەی جگە لەوەی دەبنە لەکە بۆ منالەکانتان هاوکات نەوە دوای نەوە دێنە سەر گۆرەکانتان نەفرەتان لێ دەکات.
ئەم نامەیەی لەخوارەوە هەیە کە بەهەزاران بەلگەی وا زوو یان درەنگ دەکەوێتە بەردەستی خەلک ، لەلاپەرەیەکی مێژوی ئەم گەلە وەک ناپاک بۆیان ئەژمار دەکرێت ، کە لەم بارەوە وە بۆ تۆمارکردنی لەمیژوو بەبیرهاتنەوەی خەلک ئەو چیرۆکە راستەقینانە دەزانم باسی دەکەم چونکە بەلگەکە هیچ وتەیەکی زیاتر هەلناگرێ
لەوکاتەی ئۆجەلان لە ئیتالیا بوو 1998...تەلەفزیۆنێکی ئیتالی هاتبوە هەولێر ، لەنزیک شەقامی باتە دیداری لەگەل چەندین ئاوارەی سلێمانی (پارتی)دەکرد ، دیدارەکان هاوشیوەی ئەو نامەیە ی قادر جەبار بوو ، کە بەزمانی شیرینی کوردی دەئاخڤان و داوایان لە حکومەتی ئیتالیا دەکرد کە دەیانوت ئۆجەلان" تیرۆرسیتە" بیدەنەوە بەتورکیا با لەسێدارە بدرێ، ئەمە لە گەرمەی شەری پارتی بەهاریکاری تورکیا بوو لەگەل پکک
بەبینین و گوێبیستی وتەکان ژان گرتمی لەو چرکەساتە حەزم دەکرد بتوامایەتەوە نەوەک بەوزمانە کوردیە گوێ بیستی قسەی وا بۆ گەلێک(ئیتالیا) بومایە کەتورکەکان ڕۆژانە لەسەر مانەوەی ئۆجەلان لەولاتەکەیان گورزی ئابوریان بەردەکەوت ......... گەرچی لەسەر سەفەر بووم بۆ سوریا ، بەلام وەرگیری تێڤێیە کە ناوی (فەهد) بوو لەزانکۆی موسل یەکترمان دەناسی ئەو لەبەشی ئەندازیاری بوو ، من لەبەشی مێژوو ،وە خۆی وەک هەوادارکی ی حزبی شوعی دەناساند ، بە فەهدم ووت من قسە دەکەم بەلام لەناو ئەمانە ناتوانم چونکە هەر بەبۆکس دەمکوژن ، بزانە بیبە شوێنەکی تر ، وتی باشە ، ڕۆیشتین بەکۆمەلی خەلکەوە کەهەر بەدوامانەوە بوون ........ کاکی رۆژنامەنوسی ئیتالی ، نەیدەزانی مەسەلە چیە لەپڕیکدا لەنزیک مزگەوتەکەی ناو شار کە١٠ مەتر لە ئاسایش و پاریزگای هەولێردور نیە ، وتی ئیرە زۆر باشە بۆ وێنە گرتن ، بۆیە نەمتوانی بلێم کاکە ئێرە زۆر ترسناکترە
بە بەناچاری قسەکانم کرد کە(ئۆجەلان رابەرێکی ئازادیخوازی نەتەوەیەکی زولم لێکراوە ، مافی رەوای خۆیەتی وەک نوێنەری کورد و کەسێکی سیاسی مامەلە لەگەل خۆی وکێشەی نەتەوەکەی بکرێ و سوپاسی ماسیمۆ دالیماشم کرد (سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا) کەتەسلیم بە فشارەکانی تورکیا و ئەمەریکا نەبوە ........ کەتەواو بوم یەکێ بەتورەیەوە، وتی دەزانێ چیت وت ، وتم بەلێ بەلام ئەوا رای حزبمانە (شوعی) (تەنیا بۆ ئەوەی لەکۆلم ببیتەوە ئەگەرنا من شوعی نەبوم)
دیارە دواتر چومە لای هاوڕێی نەمر بەرپرسی راگەیاندنی حزبی شوعی کوردستان (مەلا حەسەن) کەدەمێک بوو دەمناسی و وەسالێک لەتێڤێی ئازادی چەند بەرنامەیەکم وەرگرتبوو ، پێم گوت وام کردوە ئاگاداربە
نەوەک بەهەلە تێبگەیەنرێن یان من بگرن
بەلێ هەر لەوکاتدا لەهەموو هەولێر کەکاکی ڕۆژنامەنوسی ئیتالی هەولیدا بوو ، رای خەلک وەربگرێ ، تەنیا (بروا حەسیب) کەئەوکات لەراگەیاندنی بەناوی حزبی شوعی کوردستان کاری دەکرد لەگەل(داود باغستانی) داکۆکیان لەرەوایەتی کەیسەکەی ئۆجەلان کرد (بەپێی قسەی وەرگیرەکە دوایی بۆی باس کردم
ئەگەرنا کەس نەوێرابوو قسە بکات یان وتو بیان بیدەنەوە دەست تورکیا
هاوکات لەگەرمەی گیرانی ئۆجەلان و نیشاندانی لەتێڤیکان من لەسوریا بووم ، بەلام پارتی لەگەل تورکیا هیرشی کردە سەر پکک لەقەندیل وەهەوالی ئەوە گەیشت بەبارەگای حزبی زەحمەتکێشان لەسوریا کەلە هەولێریش وەک هەموو جیهان هەولدرابوو خۆپیشاندان بکەن ، بەلام فرانسۆ حەریری وتبویە هاورێ کەریم ئەحمەد من ناتوانم دلی بنەمالەی کوژراوەکانی پارتی لەشەری پکک بوەستێنم تەقەتان لێ نەکات
بەلێ ئەوە مێژوە ئاوا دەبتە لەکە ی سیاسی و کەسێتی کە تازە هیچ هێزێک ناتوانی ئەو ناپاکیە لەسەر قادر جەباری و حکومەتەکەی پارتی بسرێتەوە .......
بۆیە لێخورن ئەمرۆ بەلام سبەش هەیە لەمێژوو ، کەدلنیام وەک جاش و ئەنفالچیەکان رٶژگارێک دێت دەبنە شەرمەزاری بۆبنەمالەکەتان و رێگای دادگاکانتان لێ دەگیرێ
بۆ خوێندنهوهی بهڵگهکه
گۆڤاری کۆنتراکت، ژماره (4) لاپهڕه (49)
کلیکی گۆگارهکه بکه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست