ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی پارتی له په‌راويزی روونكردنه‌وه‌كه‌يدا، دريژه به هه‌ره‌شه‌كانی ده‌دات
Tuesday, 15/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ لە ناو هەواڵگەریی ئاژانسی پاراستنەوە- هەولێررۆژی ١٤/١١/٢٠١١، ئاژانسی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی له كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندنی حزبه‌كه‌يانه‌وه روونكردنه‌وه‌يه‌كيان بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌ی كه گوايه هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌ياندنی به‌مه‌به‌ست هه‌والی ناوزراندنی ئه‌و ده‌زگايه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی بۆ يه‌كجار چاوخشاندنه‌وه‌ی به‌و روونكردنه‌وه لاوازه‌دا كردبێ ئه‌وا باش تێده‌گات، كه به ئاشكرا ناوی چه‌ند كه‌نالێكی هيناوه، تا كه به مه‌به‌ست و به‌رنامه‌ی هه‌وڵی ناو زراندنی ئه‌و ده‌زگايه‌ده‌ده‌ن، چه‌ند نمونه‌يه‌كی هێناوه‌ته‌وه، كه خودی پاراستن له پشت كيشه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانێتی..
ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و روونكردنه‌وه هه‌بێت و له ئه‌لفێك تێبگات، ده‌زاني ئه‌و روونكردنه‌وه‌يه به چ مه‌به‌ستێك نووسراوه، كه ئيمه پێمان وايه سه‌رتاپای ئه‌و ديرانه له هه‌ره‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌وه خۆی به ديار خستووه.
به‌وه‌ی له دواين دێريدا به جۆرێك له جۆره‌كانی ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، ئيتر قبۆل ناكريت و ده‌ر ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت!
با بپرسين ئايا شيوه‌نه‌كه‌ی ئاژانسی پاراستن بۆ ئه‌و دوو نمونه‌يه كه له هاوڵاتی و ئين ئارتی بلاو كراوه‌ته‌وه،؟ كه پێمان وايه ئه‌و دووبابه‌ته ئه‌وه‌ی نه‌ده‌هينا ئاژانسێكی پاراستنی زه‌به‌لاح ده‌ستی به خۆينی رۆله‌كانی سووره ئه‌و روونكردنوه‌يه بدايه؟
چونكه هه‌ر دوێني بوو، پياوه‌كانی ئه‌و ئاژانسی پاراستنه رۆژنامه‌نووسان سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه‌یان تيرۆركرد، هه‌ر دوێني بوو پياوه‌كانی ئه‌و ده‌زگا خۆيناويه، گه‌نج و رۆله‌كانی شاری سێلمانیان قه‌تلو عام و گولله باران كرد!
هه‌ر دوينيش بوو پياوه‌كانی پاراستن گه‌وره‌ترين ئه‌فسه‌ری پله داری خۆيان(ليوا به‌ختيار نه‌جه‌فه)یان به ئاشكرا تيرۆركرد و چوونە پرسەکەشی!
ئيتر با هه‌ره‌شه و ئازار‌و ليدانی كه‌سانی ئازاديخوازی و رۆشنبيرانی ئه‌م گه‌له له‌ولاوه بوه‌ستێت به به‌رنامه بۆ كپ كردنی ده‌نگه ئازاده‌كان..هه‌موو شيوه‌زاه‌كانی به‌كار هێناوه.
تا ئه‌وه‌ی ليوايه‌ك سيخورو منداڵه سيخوری بۆ تيكدانی ره‌وشی سياسیی هه‌ريمی كوردستان خستۆته نيو گشت كايه‌كانه‌وه..
ئيتر با ئه‌و ده‌يان سيناريۆيانه له‌و لاوه بيت كه به‌ناوی دژه تيرۆره‌وه و ده‌يان گه‌نجی بيتاوانی عه‌ره‌بيان له هه‌وليرو دخۆك ده‌ستگير ده‌كردوو بۆ مه‌رامه بۆگه‌ناكانی خۆيان له كات و ساتی گونجاو‌دا بۆ هيشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆيناوی پاراستن ده‌كرده قوربانی..بۆ ئه‌وی يڵێن پياوانی ئاژانس ئه‌و چالاكيانه‌يان ئه‌نجمدا..
بۆ ئه‌وه‌ی خوينه‌ری كوردستانپۆست بزانێ دوكه‌ڵی ئه‌و روونكردنه‌وه‌يه چ بۆنی خوێنێكی لێ ديت :
ده‌توانن به‌م لينكه ئه‌و روونكردنه‌وه گالته جاريه‌ی ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی به‌ناو هه‌ريم(پارتی)بخوێننه‌وه ئه‌وجا تێده‌گه‌ن، ئاژانسی پاراستن چ هه‌ره‌شه‌و يه‌كی ديكه‌ی راگه‌ياندووه.
بۆ خوێنندەوەی هەڕەشەکەی پاراستن سەردانی ئەو شوێنەی خوارەوە بکە:http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=11773&z=1&l=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست