رێبه‌رى شۆڕشگێڕانى كۆلۆمبيا شه‌هید کرا
Sunday, 06/11/2011, 12:00
ئه‌لفۆنسۆ كانۆ، رێبه‌رى هێزى چه‌كدارى شۆڕشگێڕانى كۆلۆمبیا-هێزى گه‌ل، كه ناسرا بوو به (فارک) لایه‌ن سوپاى كۆلۆمبیاوه شه‌هید بوو.
وه‌زیرى به‌رگرى كۆڵۆمبیا، خوان كارلۆس پینزۆن، رایگه‌یاند سوپاى وڵاته‌كه‌ى دوێنى له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له نێوان هه‌رێمى سوارێز و لۆپێ، ز سه‌رۆكى گروپه چه‌كداره‌كانى كۆلۆمبیایان كوشتووه.
ناوبراو رایگه‌یاند سه‌ره‌تا بۆردومانى ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردووه كه رێبه‌رى چه‌كدارانى (فارک) ی لێبوه له‌دوایشدا به ههلیكۆپهر سه‌ربازیان دابه‌زاندوه و له ناوچه‌كه دا‌و توانیویانه ئه‌لفۆنسۆ كانۆیان شه‌هید کردووه.
هه‌روه‌ها خوان مانوێل سانتۆس، سه‌ركۆمارى كۆلۆمبیا رایگه‌یاند كه كوژرانى كانۆ گه‌وره‌ترین زیان به ڕێخراوی (فارک) که‌وتووە.
له‌ساڵی 2008دا ئه‌لفۆنسۆ کانۆ وه‌ک ڕێبه‌ری (فارک) ناسرا کانۆ به‌که‌سێک ناسراوه که له پشتی ئایدۆلۆژیای فارکهوهیه ، به‌ر لهکانۆ (مانوێل مارۆلاندا) ڕابه‌ری فارک بوو، به‌ڵام به‌دوای مردنی که به‌دڵ وه‌ستان گیانی له‌ده‌ست دا له 26 ی مانگی مارشدا، به‌دوای ئه‌وه‌دا ئیتر (ئه‌لفۆنسۆ كانۆ) بووه ڕابه‌ر ی ڕێخراوی فارک که بهڕێخراوی هێزی گه‌ل ناسراوه.
حكومه‌تى كۆلۆمبیا ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنى بۆ ده‌ستگیركردنى كانۆ ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها 4 ملیۆن دۆلارى بۆ سه‌رى كانۆ ته‌رخانكردبوو ، لێره‌وه‌یه که‌ئیتر بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که حوکمه‌ته‌که‌ی کۆڵۆمبیا سه‌ر به ده‌زگا ئیمپریالێکهی ئه‌مه‌ریکایه و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا جه‌هه‌نده‌م بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌کان دروست بکات که نایانه‌وێت به‌کۆیله‌ی بژین.
فارک به‌رله‌وه‌ی(ئه‌لفۆنسۆ كانۆ) ببێته ڕێبه‌ری ڕێخراوێک بوو له‌مێدیاکانی جیهانه‌وه به‌تیرۆریست ناوبانگی ده‌ر چوبوو، وایان له‌جیهان دهگهیهند ئه‌مانه بادێکی مافیاین و له‌ووڵاتێکدا نایانه‌وێت یاسا سه‌ر وه‌ر بێت ، کاری چه‌کداره‌کان کاری به‌رهه‌م هێنانی ماده‌ی بێهۆشه‌و له‌گه‌ڵ (کیتناپا) کردنی خه‌ڵک و گۆڕینه‌وه‌یان به‌پاره ، به‌ڵام ماوه‌ی سێ ساڵه (فارک) کاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردوه که که‌متر کارێک بکه‌ن ڕژێمه‌که‌ی کۆڵۆمبیا سودی لێ وه‌رگرێ و پڕووپاگه‌نده بکات بۆی (ئه‌لفۆنسۆ كانۆ) که‌سایه‌تیه‌ک بوو که زیاتر هه‌ڵگری باوه‌ڕ بوو واشی کردبوو که پارتی زانهکاننی فارک خاوه‌نی وره‌یه‌کی پۆڵاین و شۆڕشگێرانه بێت و ئه‌وان هه‌مان خه‌ونی گیڤارایان هه‌یه‌و کاری بۆ ده‌که‌ن ئه‌وان نه‌یان شاردۆته‌وه که هێزێکی مارکیست لێنییزمن ، وه‌ک و مێژووش له ساڵی1964 وه بێ پچران خه‌باتی چه‌کدارانه ده‌که‌ن ، له‌سه‌رده‌مێکدا هه‌ندێک چه‌کدار که خه‌ریکی ماده ی بێهۆشهکان بوون به‌پلانێکی داڕێژراو تێکه‌ڵی هێزه گه‌ریلاکان بوون به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2008 ته‌وه هێزێک که له‌گه‌شه‌کردندا بوو ، له‌مێژه ئه‌مریکای لاتین کانگای پێکادانه.
فارک زیاتر له 40ساڵه له‌خه‌بات کردندایه و ئیستا زیاتر له 8000 گه‌ریلای هه‌یه له‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌کانی کۆڵۆمباو چیا‌و دۆڵه‌کاندا خه‌بات ده‌که‌ن.
.دوێنێ سه‌رکرده‌یه‌کی هێزێکی گه‌ریلا به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئیمپریالێت گیانی به‌خشی یه مرۆڤایه‌تی، (ئه‌لفۆنسۆ كانۆ) چووه ناو میژوهوهو ئیتر ئه‌ویش بوه سمبوڵی ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان.
ئه‌مڕۆش له‌مێدیا قهبیحهکانی جیهانه‌وه بانگه‌وازی ئه‌وه بکه‌ن که سه‌رکرده‌ی تیرۆریستێکیان کوشتوه ، سبه‌ینێ مێژوو شتێکی تر بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕیته‌وه ، سڵاو له‌و مرۆڤه مه‌ردانه‌ی گیانیان له‌پێناو ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانیدا ده‌به‌خشن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست