رۆشنبیرانی كورد لە نێوان مردن و سەربەخۆیدا لە هەڵبژاردندا
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1226 بینراوە
پێش هەموو شتیك ئەمەویت پێناسەی رۆشنبیر بكەین كە كێیە ، چەندین پێناسە كراوە لە مێژودا بەلام ئەتوانیت بڵیت رۆشنبیر ئەو بوونەوەرەیە پێویستە رۆڵی كەسێكی راستگۆ و خاوەن حەق بەلۆژیكێكی عاقلانەی سەربەخۆ بگێریت ، هەروەها وەكو " ریجێ دوبرێ " بیریاری فەرەنسی ئەو پێی وایە رۆشنبیری راستەقینە دەبێت ئازاد بێت و گەر نا ئەوە رۆشنبیر نیە ، هەروەها رۆشنبیر پێویستە بە گفتوگۆ و نوسینەكانی سوود و قازانج بە كۆمەڵگا و ژیانی فیكری و سیاسی بگەیەنێت بۆنمونە " ژان پۆل سارتەر " سی لاپەرەی نوسی بۆ وەڵام دانەوەی تێز و بیروراكانی " ئەلبیرت كامۆ " ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە رۆشنبیران نوسینی یەكتریان دەخۆیندەوە و گفتوگۆیان ریك دەخست كە بەسود و قازانی گۆمەڵگا تەواو بێت نەك بە پێچەوانەوە , پێویستە رۆشنبیر بۆ بەدەنگەوە هاتنی روداوەكان و پشت گیریكردنیان وەكو دكتۆریك بێت كە بۆ لای نەخۆشیك دەچێت كە نزیكە لە مەرگەوە ،
ئەگەر شیكردنەوەیەك بكەین لەسەر ئەوەی لەچی بارودۆخێكدا رۆشنبیرمان بۆ دیار دەبیت سەربەخۆیە یان گۆری بۆ خۆی هەڵكەندوە ؟ پرۆسەی هەڵبژاردن بە مانا فراوانەكەی یەكێك دەبێت لە تاقیگەكان بۆ ئەم شیكردنەوەیە ، وەكو هەموان دەزانین لە كوردستاندا هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ چوارەمین جار كۆتای پێ هات ، ئیمە دەتوانین وەكو خامێك یان بەڵگەیەك قسەی لەسەر بكەین و رۆشنبیرانی كوردی پێ هەلأ بسەنگێنین ، بۆمان روون دەبێتەوە كە ئەوانەی لافی رۆشنبیر و سەربەخۆی و ئازاد بوون لێ دەدەن چەندیان راستگۆ دەرچون و چەندیان گۆریان بۆ خۆیان هەڵكەند لە چوارچیوەی حیزبێك دا لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا ، هەندیك لە رۆشنبیرانی كورد بوونە كاندیدی پەرلەمانی حیزب و هەندیكی تر لە رۆشنبیران بوون بە كاڵایەك بەدەست حیزبەوە بۆ ریكلام كردن ، وەكو كەرەستەیەكی ریكلام سەیر دەكران و لە پاڵ كاخەز و بۆیە دا دەبینران ، رۆژانە لە سەكۆكانی خۆیانەوە جا ئەگەر تیڤی بیت یان رۆژنامە یان ویپ سایت و پێگەتایبەتی كۆمەڵأیەتیەكانی فەیسبووك و تویتەر بێت ریكلامیان بۆ حیزب دەكرد و بەشان و باڵی لایەنێكی حیزبیكدا هەڵیان دەدا ، بۆێە لێرەدا لە جێی خۆیەتی گۆمان لەو رۆشنبیرانە بكەین كە دەبینران خەریكی درۆ و دەلەسە و درۆزنەقەرەمانیەتیەكانیانن و فرتوفێڵن و خەڵكی چاوبەست دەكەن ،
كە ئەمەش پێچەوانەی پرۆسەی كاركردن و ئەركی رۆشنبیرە لە كۆمەڵگادا ، ئەوەش بە پشت بەست بە رۆڵی رۆشنبیر لە مێژوودا ئەگەر سەیری " ریجێ دوبرێ " بكەین كە كاتیك سۆسیالیستەكان لە فەرەنسا ساڵی 1981 دێنە سەر دەسەڵات " دوبرێ " دەكرێت بە راوێژكاری تایبەتی سەرۆك "فرانسوا میتران " بەڵام هەر زوودەست بەرداری ئەو پۆستە باڵایە دەبێت بەبێ هیچ پەشیمانیەك ، بەلام بە پێچەوانەوە هەندێك لە رۆشنبیرانی كورد كە لەم ساتە لە مێژوویی كوردستاندا هەڵویسیان نواند و بەدیار كەوتن ، شیكردنەوەكمان بۆ رۆشنبیران گەشتوتە ئەنجام بۆیە دەبینین هەندیك رۆشنبیری كورد رۆڵ و راستگۆی خۆیان لەدەست داوە دینە سەر ئەو بروایەی ، وەكو " دوبری " دەڵی كەڵكیان نەماوە و تەنیا بۆیەك شت دەست دەدەن ، ئەویش ئەوەیە بخرێنە گۆرەوەوە و بنێژرێن .