کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بچوک بوونەوەى پەرلەمان !

Tuesday, 03/03/2015, 12:00


رەنگە زۆرێک رەخنە لەوە بگرن کە بۆ ئەم ناونیشانە . بەڵام راستێکى رون هەیە . پەرلەمان دامەزراوەیەکى یاسایى تەشریعى یاسا دانان و چاودێرى کردنە. بەڵام حکومەت پەرلەمان ئەوەندە بەکەم ئەزانێت بانگێشتى ئەنجومەنى وەزیرانى ئەکات بۆ گفتو گۆکردن لەگەڵ ئەندامانى وەزە بۆ رونکردنەوە لەسەر نرخى بەنزین و قەیرانى دارایى و دواین سەردانى شاندى حکومەت بۆ بەغداو تورکیا. ئەگەر زۆر لى وەردبینەوە حکومەت بۆیە بانگى کردون تا رۆلى پەرلەمنتاران و پەرلەمان لاواز بکات لە رەخنە گرتن و لە چاودێرى کردن. سەیرە لە دونیا شتى وا روى نەداوە بەڵام ئەمە بۆ سى یەم جارە لە حوکمرانى کوردى شتى لەم جۆرە روبدات. جارێک خودى سەرۆکى پەرلەمان لە خولى دووەم کە ئەوکات (عدنان موفتى) بوو هەلەیەکى وایکرد لە خولى چوارەمى پەرلەمانیش بۆ دووەم جارە پەرلەمنتارەکان دەکەونە ئەم هەلەوە .ناکرێت تۆ متمانە بەیت بە کابینەى حکومەتێک بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمنتاران پێک هاتەى حکومەت رابگەندرێت حکومەت دەسەڵاتى زیاتر بێت بەسەر پەرلەمان. ئەمە بچوک بونەوەى پەرلەمانە. ئەگەر حکومەتى تەوافقیش بێت.ناکرێت حکومەت لە رۆل و ئەداى پەرلەمان کەم بکاتەوە لە کاتێکدا ئەم پەرلەمانە متمانەى بە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرەکان داوە ، ئێستا نەک سەرۆکى حکومەت بگرە وەزیرەکانیش حیسابێک بۆ پەرلەمان ناکەن. لە کاتێکدا پەرلەمنتار بە ئمتیازو بە دەسەڵات ترە . ئەو متمانە وەر ئەگرێتەوە و و متمانە ئەدات بە حکومەت ناکرێت لە گوێرایلى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرەکان بێت. هیوادارنم چ سەرۆکى پەرلەمان چ پەرلەمنتارەکان خۆیان رونکردنەوەیان هەبێت لەسەر ئەمە .چونکە پەرلەمنتارەکان بە متمانەى خەلک چونەتە پەرلەمان بۆ چاودێرى کردنى ئەداى حکومەت و خزمەتى هاوڵاتیان ناکرێت تۆ ئەو متمانەیە لە دەست بدەى لە پێناو رازى کردنى سەرۆکى حکومەت یان وەزرێک.. دەى ئەگەر بەجدى کار بۆ خەلک ئەکەن و لەخەمى ژیانى خەلکدان لە ئاست ئەو متمانەیەدان بۆ حکومەت بانگێشت ناکەن بۆ پەرلەمان. کوا چیتانکرد لەگەڵ بەغداو ئەنقەرا. یان ئەوەتا حکومەت زۆر منەتى بە پەرلەمان نیە ..بۆیە ئەیەوێت پەرلەمان لە ئاست بەرزى خۆى کم بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە