کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌رفه‌تێكی‌ زێڕین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ باوه‌شی‌ گه‌لی‌ كورد

Saturday, 23/07/2011, 12:00


بۆ:ڕای‌ گشتی‌ كوردستان
بۆ:پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان
وه‌كو ئاشكرایه‌ له‌ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان به‌هۆی‌ ئه‌و زوڵم و زۆرییه‌ی‌ كه‌ڕژێم سه‌پاندویه‌تی‌ به‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد كه‌سانێكی‌ زۆر به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت پشتگیری‌ له‌دوژمن و خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌وان ده‌كه‌ن له‌ئێستاشدا كه‌ڕژێم له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان له‌شه‌ڕێكی‌ سه‌خت و دژوار دایه‌ كاری هه‌ره‌ پیرۆز و له‌جێدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باوه‌شی‌ گه‌لی‌ كورد و لوله‌ی‌ چه‌كه‌كانیان بسوڕێنن به‌ره‌و ڕووی‌ دوژمن و چیتر خوێنی‌ براكانمان ناڕێژین چونكه‌ چاره‌نوسمان هه‌ریه‌كه‌ ده‌بێت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئه‌وه‌شیان له‌به‌رچاوبێت كه‌له‌سه‌رانسه‌ری‌ باشوری‌ ئه‌فریقیا و خۆرهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست واته‌ له‌زۆربه‌ی‌ وولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ باوه‌شی‌ گه‌له‌كه‌یان چونكه‌ باش له‌وه‌ تێگه‌یشتن گه‌به‌رده‌وام بوون له‌به‌ره‌ی‌ دوژمن چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانیان ناكات برینی‌ جه‌سته‌ زیاتر ده‌كات و ساڕێژ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو به‌ڕێزانه‌ كه‌به‌رهۆیه‌ك بێت چوونه‌ته‌ به‌ره‌ی‌ دوژمن په‌له‌بكه‌ن له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان باوه‌شی‌ گه‌لی‌ كورد له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌بێت پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان وه‌كو لایه‌نی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ هه‌ڵبستێت و ده‌رفه‌ت بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ و به‌هاوبه‌شی‌ داهاتوو بنیات بنێنن و ڕابردوو له‌بیربكه‌ن چونكه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌ بۆ گه‌ل و وه‌رگرتنه‌وه‌یه‌تی‌ له‌ده‌ستی‌ دیكتاتۆریه‌ت
شاعیرێكی‌ لاویش جوان ده‌ڵێت
تف له‌و چه‌كداره‌ ده‌كه‌م له‌ڕووی‌ براكه‌یدا ئازایه‌
هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و كه‌سانه‌ی‌ میلله‌تی‌ خۆی‌ لێ‌ به‌لاَیه‌
كه‌مپینی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە