شینی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی ته‌نها بۆ شه‌وكه‌تی شێخ یه‌زدین بوو
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
1371 بینراوە
له یادی هه‌ردو كاره‌ساته‌كه‌ی یه‌كی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ی lلق و مه‌ڵبه‌ندی شاری هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی پێنجه‌میین ساڵیادی به‌ڕێوه‌چو به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كراوه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر و خانه‌واده‌ی قوربانیانی هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه له پاركیێكدا كه به ناوی سامی عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه ناو نراوه، هه‌روه‌ها مێنومێنتێكیش بۆ ئه‌و كاره‌ساته له‌و شوێنه دروست كراوه ناوی قوربانیه‌كانی تیادا تۆماره كه ژماره‌یان له سه‌د كه‌س زیاترن زۆربه‌یان خه‌ڵكی كادیر‌و ئه‌ندامی هه‌ردوو حیزب بون وه ده‌توانین بڵێین نزیكه‌ی ١٠ كه‌سێكیش به‌رپرسی باڵا بون له‌وانه سامی عه‌بدولڕه‌حمان و مامۆستا سه‌عدو شه‌وكه‌تی شێخ یه‌زدین و ئه‌كره‌م مه‌نتك وله ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی شاخه‌وان و خه‌سرۆ شێره‌و چه‌ندین كه‌سی تر كه كادیری به‌رز بون له‌ناو پارتی و یه‌كێتیدا وه به ده‌یان كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی تریش به‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆ كوژیانه كه‌وتن ، به‌هه‌ر حاڵ بۆ ئێمه‌ی كورد كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له خزم و ناسیوهكانمانی تیا بوو له‌لایه‌كی تریش وه‌ك و كوردێك دڵمان بۆیان سوتاوه‌و زۆرمان پێ ناخۆش بوه،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌هید بون چی سه‌ر كرده بن و چی پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان كه‌سێكی بێلایه‌ن كه به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بوبێت له‌و شوێنه ئاماده بونه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه ده‌بوایه هه‌مویان به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرابان و وه‌ك و یه‌ك مامه‌له‌یان له گه‌ڵدا بكرایه ، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه به‌و چه‌شنه نیه كه‌سێك كه به‌ر پرس بوو كاتێ كه مردیش هه‌ر وه‌كو به‌رپرسێك هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردن و قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌یاندا ده‌كرێت ، هه‌رچه‌نده هه‌ركه‌سێك له‌و خانه‌وادانه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ده‌ست داوه قوربانیه‌كه‌ی خۆیان لا گرنگه، به‌ڵام سیاسیه‌كانی كورد له‌وه‌شدا هه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی قوربانیه‌كانی ناو لقی دوو بكه‌ین ده‌بینین هه‌ریه‌ك له سامی عه‌بدولڕه‌حمان و مامۆستا سه‌عد و ئه‌كره‌م مه‌نتك به هه‌زاران دۆلار موچه‌ی شه‌هیدانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه چه‌ندین پله‌و پایه‌ی به‌رز دراوه به مناڵه‌كانیان، باسی پاروه پۆڵ و چه‌ندین پارچه زه‌وی له سه‌نته‌ری هه‌ولێر هه‌ر ناكه‌م، مه‌زره‌عه‌و ڤێللاو ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مناڵه‌كانیان بۆ خوێندن هه‌رچی پێیان كرابێت بۆیان كردون، به‌ڵام با بزانین كه‌سانی كادیر‌و ئه‌ندامانی حیزب و خه‌ڵكی بێلایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناو لقی دووی پارتی گیانیان له‌ده‌ست دا چیان بۆ كراوه ئه‌و په‌ڕی موچه‌یه‌كی سێسه‌د هه‌زار دیناری و یه‌كی ٢٠٠ مه‌تر زه‌وی له ناوچه‌ی بنهسڵاوهیان پێ دراوه هه‌رچه‌نده كه‌س لاری له‌وه‌دا نیه ئه‌وانه وه‌كو خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی پێش‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه كه‌س نه‌یوتوه زیاتر سودمه‌ند بونایه به‌ڵام هه‌موو شتێك به خوێ خوێش به مه‌عنا ،ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌وانه‌ی تر هه‌یه له‌وانه‌یه هه‌ریه‌كه له‌و ٣ كه‌سه به‌قه‌ده‌ر هه‌موو قوربانیه‌كانی ناو لقی دوو كهسو كاره‌كانیان سودمه‌ند بونه له هه‌مو ڕوێكه‌وه ، هه‌رچه‌نه ئه‌وه‌ی بۆ شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین كراوه زۆر له‌وه‌ش زیاتر بوه كه بۆ سێكهسهكهی له‌سه‌ره‌وه ناوم هێناون كراوه ، لێره‌وه ده‌مه‌وێت باسی شه‌وكه‌تی شێخ یه‌زدینی بارزانی بكه‌م دیاره كه زۆر نزیك بوه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئیتر كه‌سێك ئاوا نزیك بێت له‌خودی خۆیان بێت و گۆڕه‌كه‌ی چه‌ند مه‌ترێك له دوری گۆڕی مه‌لا مستهفاو ئیدریس بارزانی بێت ده‌بێ چیان بۆ كردبێت، وه‌ك و ده‌ڵێن دۆم بێت كڵاش بۆ خۆی دروست بكات ،هه‌ڵبه‌ته كه‌س زانیاری ته‌واوی له باره‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه نیه چونكه په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها خانهوهدهكهی شه‌وكه‌ت زانیاری ته‌واویان لا هه‌بێت ، هه‌روه‌ها به‌و موناسه‌به‌ته‌وه له كوردستان تیڤێ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسی زاگرۆس تێ‌ڤی به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ئاماده كرابوو كه زۆر تایبه‌ت بو بۆ شه‌وكه‌تی شێخ یه‌زدین ، چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ نێچیره‌وان بارزانی فازیل میران و خزم و كه‌سه‌كه‌ی بوو، زۆر به ڕاشكاوانه دیار بو كه ته‌نها له بازنه‌ی كه‌سایه‌تی و ئازایه‌تی و تێگه‌یشتویی جوامێری ئه‌و شه‌وكه‌ت بارزانیه بو ناوی كه‌سی تری تیا نه‌هێنرا له چركه‌ی یه‌كه‌می ده‌ست پێكردنی ڕێپۆرتاجهكه تا كۆتایی هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رێوه‌چوو، له‌ڕاستیدا من هیچ زانیاریه‌كم له سه‌ر ئه‌و كه‌سه نیه‌و نایناسم خۆ له‌وانه‌یه پیاوێكی باش و كه‌سێكی به‌زه‌یی تر بوه له پیاوانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ،به‌ڵام ئه‌ترسم ئه‌و شتانه‌ی كه باسیان كرد ته‌نها له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه بێت به‌نیسبه‌ت خه‌ڵك وانهبوبێت ، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی كه لای من گرنگه ئه‌وه‌یه كه بۆچی به‌تایبه‌تی له‌و رۆژه‌دا ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش كرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی شعوری كه‌س و كاری ئه‌وانی تر بكه‌ن! ده‌بوایه له ڕۆژێكی تر بوایه ئه‌وكاته كه‌س گله‌یی نه‌ده‌بوو ئه‌مه‌یان هه‌نگاوێكی زۆر سه‌یر بوو لێره‌دا بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌رچه‌نده سامی ئاوڕه‌حمان سكرتێری پارتی بوو كه‌سێكی بادینیش بوو هه‌روه‌ها مامۆستا سه‌عد ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌كره‌م مه‌نتك پارێزگاری هه‌ولێر و یه‌كێك بوو له پارتیه ئۆریگیناڵهكان و ئه‌ندامێكی كارای ده‌زگای پاراستن بوو كه به ڕاسپارده‌ی شه‌خسی خۆی له ناو شاری هه‌ولێر پارێزه‌ر نوری نانه‌كه‌لی كه هاوڕیی منداڵی و دێرینی خۆی بوو تێرۆر كرا، به‌ڵام هه‌رگیز پارتی ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌وانه‌ی به دڵسۆزی خۆی نه‌زانیوه ، ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه ئه‌وانه‌ی به‌هێز كرد و پێی گه‌یاند ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامی و سه‌عد له ریگه‌ی پارتی بونیانه‌وه توانیان هه‌رچی ڕق و كینه‌ی هه‌یانبوو دژی یه‌كێتیه‌كان دایبمركێننهوه هه‌رچی له دڵیان‌دا بوو به‌تاڵیان كرد هه‌روه‌ك پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوبێت و نه‌یانتوانیبێت به دڵی خۆیان یه‌كێتیه‌كان بكوژن و بیانچه‌وسێننه‌وه، هه‌روه‌ك سامی له كاره‌ساتی هه‌كاری كه‌سی به‌دیلی نه‌كوشتبێت و مرۆی مه‌زنی به چه‌كی مه‌زن نه‌كوشتبێت، له‌هه‌مان كات پارتیه‌كانیش سودێكی باشیان له‌و كه‌سانه بینی و توانیان هه‌تا حه‌دێك هه‌ندێ بۆشایی كه له هه‌ولێر هه‌یانبو به‌وانه‌ی پڕ بكه‌نه‌وه به‌ڕاستی كۆنه سۆشیالیست و كۆنه پارتی گه‌له‌كان زۆر به خوێن گه‌رمی خزمه‌تی پارتیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م جێ په‌نجه‌یان دیار بێت و بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان له پارتیه‌كان زیره‌كترن و زیاتر دوژمنی یهكێتیهكانن، هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌مومان ده‌زانین بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی زۆر به باشی مامۆستا سه‌عدیان ده‌ناسی و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و زاته‌یان بیستبو كه له پێش ئه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌رامبه‌ر به پارتیچۆن بوو، یه‌كێك له ووته‌كانی مامۆستا سه‌عد ئه‌وه‌بوو ده‌یگوت هه‌ركه‌سێك عه‌قلی به‌سه‌ر سیاسه‌تدا بشكێت قه‌د نابێت ببێته پارتی ،له‌هه‌مان كات شتێكی مه‌علوم بوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی سامی سنجاریان له یاد نه‌چوبوه‌وه كه دوای ئاش به‌تاڵه‌كه‌ی ١٩٧٥ نواندی به‌رامبه‌ر بهوانهوهو پێش ئیتیفاقیه‌ی ئه‌لجه‌زائیر به نوێنه‌رایه‌تی پارتی زیاتر له ٣٠ ملیۆن دۆلاری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل وه‌ر گرتبو به‌ناوی یارمه‌تی بۆ شۆڕشی گه‌لی كورد كه‌چی سامی هه‌موی حه‌په‌لوش كرد و زۆر به په‌له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ووڵاتی به‌ریتانیا به‌و پاره‌یه كڕی و به‌ناوی مناڵه‌كانی كرد تاكو كه‌س نه‌توانێت لێی بسه‌نێته‌وه‌و له‌دواییش په‌رتوكێكی ده‌ركرد به‌ناوی خاكه سوتاوه‌كه كه هه‌ر هه‌موی سوكایه‌تی كردن بوو به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، له‌كاتیكدا كه بنه‌ماڵه له‌و په‌ڕی ته‌نگژه‌دا بون مه‌لا مسته‌فا نه‌خۆش بوو به‌ره‌و ئه‌مریكا ئۆغری كردبوو زۆر پیویستیان به‌و پاره‌یه هه‌بوو كه لای سامی گوایه دانراوه به‌ڵام ئه‌و نكوڵی لێ كرد‌و به هی خۆی ده‌زانی ، ده‌ڵێن ههرشهرێك بۆ جوامێرێك خێری خۆی تیایه، سامی شه‌ڕی ناوخۆ كردیه‌وه به سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌گه‌رنا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاوا به ئاسانی لێی خۆش نه‌ده‌بون به زیندویی چاویان ده‌رده‌كرد و ده‌یاندا ده‌ستی هه‌روه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ی بادینان ڕه‌زیلیان كرد و ته‌ماته بارانیان كرد له شاری دهۆك ، له‌بیرمانه له‌و كاته‌ی كه ئیسلامیه‌كان فه‌رنسۆ هه‌ریریان كوشت بو به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بكوژانی فه‌ره‌نسۆ ته‌سلیم به پارتی كرانه‌وه له لایه‌ن یه‌كێتی ، كه‌سانی وه‌كو سامی سنجاری و مامۆستا سه‌عد به هه‌مان شێوه توانیان جێی خۆیان خۆش بكه‌ن له‌ژێر چه‌تری شه‌ڕی برا كوژی و دروشمی دوژمنی دوژمنمان دۆستمانه زۆر تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا دژ به یه‌كێتیه‌كان به‌تایبه‌تی دوای خیانه‌تی ٣١ ئابی ١٩٩٦ پێرێژنهكان گوته‌نی كاتێ كه پارتی ده‌بابه‌ی به‌عسیان هێنایه‌وه هه‌ولێرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج به‌ین ئه‌توانم بڵێم پارتیه‌كان به هیچ شیوه‌یه‌ك به نه‌مانی ئه‌و دوو كه‌سه له ڕیزه‌كانی خۆیان دڵگران نه‌بوون ، به زه‌ره‌ری گه‌وره‌شیان ئه‌ژمار نه‌كردن، چونكه ئه‌و دوو كه‌سه كاریان ته‌واو بوبوو ئیشیان پێیان نه‌مابون ، نێچیره‌وان بارزانی ده‌ڵێت من دژی پێشوازی كردنی خه‌ڵك بوم له ڕۆژی جه‌ژندا كه‌چی برای شه‌وكه‌ت ده‌ڵێ مامۆستا سه‌عد ته‌له‌فۆنی بۆ كاكم شه‌وكه‌ت كرد بێته لق بۆ پێشوازی كردنی خه‌ڵك به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ستمان كه‌وتوه زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه كادیری كۆنی سۆشیالیست بونه كه‌س و كاره‌كانیان ده‌ڵێن مامۆستا سه‌عد ته‌له‌فونی بۆ كردون بین بۆ باره‌گای لقی دوی پارتی ،كه‌واته مامۆستا سه‌عد ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوه‌و ئه‌و كاره‌ش دژ به ویست و خواستی سه‌ركردایه‌تی پارتی بوه ، وادیاره سامی و مامۆستا سه‌عد له دژی یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر هه‌ست بكه‌ن پارتی خه‌ڵكی ئیهمال كردوه‌و یه‌كێتی سود له‌و ڕه‌وشه ببینێت ،نێچیرڤان ده‌ڵێ من دوای مردنی باوكم ته‌نها به شه‌هید بونی شه‌وكه‌ت ناڕه‌حه‌ت بومه‌و ده‌ڵێ هه‌ریه‌كێك له براكانم بونایه له جیاتی ئه‌و من هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆیان موته‌ئه‌سیر ده‌بوم ، فازیل موتنیش به هه‌مان شێوه ده‌ڵێ من قه‌ت نه‌گریاوم پێم شك نایه‌ت زۆر كه‌م له ژیانمدا گریاوم كه‌واته لێره‌وه دڵڕه‌قی ئه‌و مرۆڤه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌چی ده‌ڵێ من بۆ شه‌وكه‌ت گریاوم خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی كه به‌زۆری زۆردار له مێرده‌كه‌ی سه‌ندو كردی به خێزانی خۆی كه كاتێك شوبراكه‌ی به‌وكاره ڕازی نه‌بوو بۆیه بریاری كوشتی بۆ ده‌ركرد، جا ئه‌و شه‌خسه ده‌بی چۆن به زه‌یی به خه‌ڵك بێته‌وه ، لێره‌وه ده‌مه‌وێت شتێك به پارتیه‌كان بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده سۆرانیهكان دڵسۆز بن بۆ رێچكۆڵهی بارزانی ببن به ده‌روێش و خزمه‌تكاری مناڵانی بنه‌ماڵه‌ش نابینن هێنده‌ی كه‌سێكی بادینی حیسابیان بۆ بكرێت هه‌روه‌ها بادینیهكانیش هه‌رچه‌نده له سامی ئاوڕهحمانیش دڵسۆزتر بن حیسابی بارزانیهكی جامانه سورێان بۆ ناكرێت و ڕێزیان لێ ناگیرێت ، بارزانیهك كه به درێژی ته‌مه‌نی خۆی نه پارتی بوبێت و نه چه‌كی بۆیان هه‌ڵگرتبێت زۆر له‌و پارتیه دڵسۆزانه له‌پێشتره، بۆیه ئامۆژگاریان ده‌كه‌م واز له‌م وه‌همه بێنن كه ناوی پارتایه‌تیه ته‌نها شتیك كه سودی بۆئه‌وان بوبێت ئه‌و دزی و ده‌سكه‌وته ناشهرعیانهیه كه به ڕێگه‌ی جه‌رده‌یی و تاڵانكردنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی كورد‌و كوردستانه چنگتان كه‌وتوه ئێستا لاف و گه‌زافی پێ لێده‌ده‌ن ، بۆیه دوباره ده‌یڵێمه‌وه ئه‌وه‌نده خۆتان ماندو مه‌كه‌ن ، له‌وه زیاترتان ده‌ست ناكه‌وێت له‌مڕۆ به‌دواوه‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌كو جوجه‌ڵه‌ی ده‌واجین ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیاد بوندانه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودیان لێ هاتوه له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی ئه‌وانه‌وه پله‌و پایه ئاوا به ئاسانی ده‌ست خه‌ڵكی سۆرانی و غه‌یره سۆرانی ناكه‌وێت، ده‌بێ ئێوه باش قه‌باره‌ی خۆتان و ده‌ورو تائسیرتان بزانن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕه‌كه‌ی خۆتان زیاتر پێ ڕانهكێشن ده‌نا وه‌ك و زه‌عیم عه‌لی قاچه‌كانتان بۆ ده‌بڕنه‌وه ، ئه‌وه ده‌بینین له شاری هه‌ولێر به‌رپرسه كۆنه‌كانیان ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كۆنه مه‌لایی داده‌نێن و ئێستا پیر بونه یان له ژیاندا نه‌ماون چه‌ند دانه‌یه‌كیان كراونه‌ته ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی خه‌وتو، یا ئه‌وه‌تا كوڕیكیان یان كچێكیان كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك كه هیچ ئه‌رزشێكی نیه له‌وانه‌یه ئه‌و ناحیه‌یه هه‌ر ئیداره‌شی لێ نه‌بێت كه‌چی ڕازیان كردون به كه‌م شتێك، بۆ نمونه سه‌یری قه‌زای مه‌خمور بكه‌ن كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئیداری به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه بزانن كێ قایمقامه، به‌رێوه به‌ری ناحیه‌ی گوێڕ ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌حركه ، ئه‌وانه هه‌مویان له كێشه و سه‌ر ئیشه زیاتر هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵام دڵیان ڕازی كردون وه‌ك و مناڵێك به یاریه‌كی بچوك گیریان كردونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌نگیان له‌به‌ره‌وه نایه‌ت به دزی و كاری گه‌نده‌ڵی خه‌ریكن و زۆر مه‌منونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانین.