كاك نه‌وشیروان بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له‌یه‌كێتی كرد؟
Sunday, 03/05/2009, 12:00
1100 بینراوە
مارف
سلێمانی:
له‌سه‌حاف علوج، له جندیانی قلوج نوسراوی سه‌ر دیوارێك
خه‌ڵكینه ئه‌و وتاره به‌ڵگه‌نه‌وسیته‌ی "ئازاد جندیانی" به‌رد دێنێته جۆش، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه هه‌ر ئیستا ڕانه‌په‌ڕێت و هێرش نه‌باته سه‌ر كاك نه‌وشیروان، یان دادگا بگرێته‌به‌ر و مافی یه‌كێتی لێ بسه‌نێته‌وه!!.
ئه‌و یه‌كێتییه كه ته‌قله‌ی به فیل لێ ئه‌یا ئێستا وه‌كو ورچه سڕ بوه‌كان، چۆته‌وه كونه‌كه‌ی خۆی و چاوه‌ڕێی توانه‌وه‌ی به‌فره.. كه گوناحن.
نگبه‌ت گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بوایه، ئیستا هه‌ر ئه‌ندامی بنكردایه‌تیه‌كت له‌سه‌ر سكه‌یه‌ك گیرسابۆوه، زه‌بری ئه‌وه كه وه‌كوو فارغۆنی شه‌مه‌نه‌فه‌ر ڕیزی كردوون به پشتی مام جه‌لاله‌وه.
ئه‌و براده‌ره وا ده‌زانێت "به‌ری خۆر به بێژنگ ده‌گیرێت"، ده‌بوو ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌كه‌ت ڕاست نه‌بوویتایته‌وه كه مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ت به شه‌ش كه‌س و له‌تێكه‌وه له‌سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وت، ئه‌ی نه‌ت پرسی كێ زوڵمی له‌وانی تر كرد كه قه‌لفڕیان كرد؟ ، پرست كرد كێ بوو تاكڕه‌و و نادیموكرات كه به‌م دۆخه‌ی گه‌یاندن؟ له‌خۆتت پرسیوه قه‌ت بۆ یه‌كێتی دامه‌زرا؟
"خه‌ون و مۆته‌كه" وه‌ڵامه بۆ تۆ و ئه‌و كوێرانه‌ی خۆیان به‌دڵسۆزتر داده‌نێن له خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتیدا.. هه‌ر ئه‌وه، برسی ئه‌و به‌ره‌ی كه پێبگات له نه‌مامێك كه به‌ده‌ستی خۆی ناشتویه‌تی، نه‌ك تۆی گیرۆده‌ی به‌دڕه‌وشتی و پاره.
به‌ڕێزم، گه‌ر كه‌مێك حورمه‌تت هه‌بوایه وتارێكت ده‌نووسی كه داوای مافی میلله‌ت بكه‌یت كه خۆت كردوه به‌خاوه‌نی نیوه‌ی، ده‌بوو پرست بكردایه تاكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌شه‌له‌لی له‌ئاست بڕیار و كرده‌وه‌كانی تۆ و هاوپۆله‌كانتدا ده‌وه‌ستێت. . تاكه‌ی سامانی میلله‌ت بۆ حیزب و بنه‌ماڵه و چاوچنوكه‌كان زه‌ود ده‌كرێت و میلله‌ت بێ‌ئاگا ده‌بێت لێی.. ده‌بوو بپرسیت تاكه‌ی حیزبه‌كه‌ت به‌دوای گیرفان پڕ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دخووییه‌وه‌یه.. ده‌بوو بتپرسیایه تاكه‌ی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌ده‌نه ده‌ست مشه‌خۆره‌كان و خوێی میلله‌ت بخۆن.. قه‌ت پرسیارت كردوه له‌و ئیعلامه بێفه‌ڕه‌ی تۆ لێیبه‌رپرسی بۆ خزم و كه‌سی خۆتت كردوه به‌كوێخا تیایدا.. قه‌ت پرسیار ده‌كه‌یت ئه‌وانه شیاون، یه‌كێتیین دڵسۆزن؟ ئه‌ی كه سبه‌ینێ ده‌زگاكه‌ت ئیفلیج بوو ناپرسی هۆی چی بوو، ناڵێی كه‌رێتی و نه‌زانینی خۆته، كه‌س نییه پرسیارت لێ بكات بۆ ده‌زگاكه‌ت له ده‌موچاوت قه‌ڵب تره و چه‌ندین ساڵه هه‌ن به‌قه‌ده‌ر سێ ساڵی زاگرۆس نه‌بوون.. ئه‌مه‌یه مه‌سئولی ئیعلام؟
گره‌وم له‌سه‌ر كردویت كه تۆش ئه‌وه‌نده‌ت نه‌ماوه، به‌س تۆ ئه‌و پیاوه نیت كه شه‌ریفانه وازبهێنیت به‌ڵكو سه‌نگه‌رت ده‌به‌یته‌وه جندیان و ئاڵای زه‌رد هه‌ڵده‌كه‌یت.