درۆیه‌کی زل و سانسۆرێکی ناشرین،(کوردستانپۆست یه‌که‌م سایتی کوردییه، نه‌ک سایتی ئاوێنه)
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
سایتی ئاوێنه له ئاستی عێراق و جیهاندا پله‌ی یه‌كه‌می نییهسایتی ئاوێنه له هه‌واڵیکی ئه‌مڕۆیدا بڵاوی کرده‌وه، گوایه سایته‌که‌یان یه‌که‌م سایتی عێراقیی و جیهانییه، ئه‌میش به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که سایتی Alexa، کردوویه‌تی.
وه‌ک ده‌بینرێت سایتی ئاوێنه سانسۆری کوردستانپۆستی کردووه! ئه‌م سانسۆرکردنه بۆ؟
به قسه‌ی زۆر له خوێنه‌ر و نووسه‌ران، گومانی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ده‌ستێکی شاراوه و سه‌ر به لایه‌نێک له پشت ئاوێنه‌وه بێت، به‌ڵگه‌ی به‌هێزیش ئه‌وه‌یه، که له خۆپیشاندان و خوێنڕشتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی و ناوچه‌کانی تری کوردستان، ئاوێنه رۆڵێکی ئه‌وتۆ و کاریگه‌رییه‌کی وای نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه خۆی دزییه‌وه، له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان. باسی لایه‌نی نه‌گه‌تیڤ و سه‌ره‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ده‌کرد، په‌یام و ترسی ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک ده‌دا، تا واز بهێنن و بچنه‌وه ماڵی خۆیان، چونکه ئه‌م خۆپیشاندانانه باری ئابووری هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه..
سایتی ئاوێنه له هه‌واڵه‌که‌یاندا بازیان داوه به‌سه‌ر ته‌واویی ئاماره‌که‌دا و کوردستانپۆستیان سانسۆر کردووه، که له راستییدا ئه‌وه کوردستانپۆسته له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی سایته کوردییه‌کان، نه‌ک ئاوێنه.
کوردستانپۆست به پله‌ی 19، ئه‌وسا ئاوێنه به پله‌ی 33 ی عیراق دێت، جێگای باسه هیچ سایتێکی کوردیی و عیراقیی له ریزی سایته یه‌که‌مه‌کانی عیراق و جیهاندا نیین، وه‌ک ئاوێنه خۆی کردۆته یه‌که‌می عێراقی و جیهانیی، ئه‌و ئاماره تایبه‌ته به عیراق، نه‌ک به وڵاتانی دیکه، هه‌ر وڵاته ئامارێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردیی فلته‌ری خستۆته سه‌ر کوردستانپۆست و سانسۆریشی کردووه، ئه‌و کوردستانپۆسته‌ی که سایتی ئه‌لێکسا ناوی ده‌با به سایتی گه‌نجان، چونکه زۆربه‌ی میوانه‌کان بریتییه له‌و گه‌نج و لاوانه‌ی، که ئه‌مڕۆ له شه‌قامه‌کانی کوردستاندا ده‌بینرێن و ناڕه‌زایی و تووڕه‌ییان لێده‌بارێت به به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی. لێ ده‌سه‌ڵات هه‌قی خۆیه‌تی سانسۆری کوردستانپۆست بکات، هه‌وڵی تیرۆرکردن و ئازاردانی ئه‌ندامانی بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگای پرسیارکردنی زۆر که‌س، ئه‌وه‌یه بۆچی سایت و رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی کوردستانیش هه‌ر وه‌کو عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات سانسۆری کوردستانپۆست ده‌که‌ن؟ که‌چی له کاتێکدا وه‌کو سه‌رنج ده‌ده‌ین زۆر له هه‌واڵ و بابه‌ت و رووداوه‌کانیش، که لای ئه‌وان بڵاوده‌کرێته‌وه، زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ی کوردستانپۆسته وه‌ریده‌گرن و به که‌مێک ده‌ستکاریی و ئاڵوگۆڕکردن به وشه و یان زیادکردن و به‌دواداچوون له سه‌ر مه‌سه‌له‌که بڵاوی ده‌که‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن، که کوردستانپۆسته؟ ئایا ئه‌مه ترسانایه و داواکاری ده‌سه‌ڵاته له‌و رۆژنامه و گۆڤاره مه‌ده‌نییانه که وا مامه‌ڵه‌ی کوردستانپۆست بکه‌ن، یان هۆکاری دیکه‌ی هه‌یه؟ یان ته‌نها ئیره‌یی و به‌رچاوتاریکیی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه له ئاست توانا و جه‌ربه‌زه‌یی کوردستانپۆست؟
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێینه‌وه ئه‌وه‌یه که هیچ سایتێکی کوردیی و عێراقییش، له ئاستی جیهاندا وه‌ک یه‌که‌مین سایت بوونی نییه، کاتێک سایتی ئاوێنه به خۆی ده‌ڵێت: یه‌که‌م سایتی جیهانی، به‌و مانایه دێت، که ئه‌مه‌ریکی و ئه‌و‌روپی و هه‌موو وڵات و نه‌ته‌وه‌کانی تریش رۆژانه سه‌ردانی سایتی ئاوێنه ده‌که‌ن، هه‌واڵ و بابه‌ته‌کانی ده‌خوێننه‌وه، ئه‌مه کۆمیدیایه‌کی قوڵپی پڕ له گریاناوییه، نه‌ک گاڵته و پێکه‌نینێکی رووت.
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه، له عێراقدا ئه‌م سایتانه به زۆری سه‌ردان ده‌کرێت.
سایتی ئاوێنه پله‌ی 32 ی پێدراوه، سایتی کوردستانپۆست زۆر پێشتره له ئاوێنه و پله‌ی له لیسته‌که‌دا ژماره 17 ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده کوردستانپۆست فلته‌ر کراوه، که‌چی نزیک له دوو ئه‌وه‌نده‌ی سایتی ئاوێنه سه‌ردان ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر بیانووی سایتی ئاوێنه ئه‌وه بێت و پێی وابێت کوردستانپۆست له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه، ئه‌مه هه‌مان به‌ڕیوه‌بردن و کارکردنی عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاته، که له سه‌ر ئه‌و هێڵه ئه‌مانیش ده‌ڕۆن، چۆن پار له کاتیی ده‌نگدانه‌کاندا هه‌رچی کوردی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا بوو، ده‌نگی هه‌موویانیان سسڕییه‌وه، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بوو، ئاواش ئاوێنه ناوی کوردستانپۆست ده‌سڕێته‌وه، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندیی نییه ددان به‌و راستییه‌دا بنێت.http://www.alexa.com/topsites/countries/IQ1
Google
2
Facebook
3
Yahoo!
4
YouTube - Broadcast yourself
5
Maktoob.com Inc.
6
جوجل الإمارات العربيه المتحده
7
4shared
8
XNXX Galleries
9
كوووره - Kooora
10
Blogger.com
11
Windows Live
12
MediaFire
13
Wikipedia
14
Bing
15
مجموعه ترايدنت العربيه
16
Microsoft Corporation
17
Mozook.com
18
MSN
19
Kurdistanpost.com
بۆ بینینی هه‌واڵه‌که‌ی سایتی ئاوێنه کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=11425
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست