مامۆستا وەهابى لیستى كوردستانى چۆن پەروەردەى كفرى تێكدا و كردیە گەندەڵستان؟!!!
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
هەمو خەڵكى كفرى و بە تایبەتى مامۆستایان دەزانن كاتێ مامۆستا وەهاب دانرا بۆ مودیرى تەربیەى كفرى چەندە خەڵك ناڕەزا بوو لەو كارەى مەڵبەندى ئەو كات, چونكە ئەم كابرایە شایەنى ئەوە نەبو بكرێتە مودیرى بەشێ ڕاستەوخۆ پەیوەندى بەژیانى نەوەى نوێ وڵاتەوە هەیە, لەماوەى كاركردنى ناوبراودا لە پۆستەكەى دا با كەسە نزیك و فەرمانبەرانى ناو تەربیەكە شاهیدى بدەن بزانە ئەم كابرایە تەربیەى چۆن بەڕێوەبردوە, تەنانەت زۆرجار خۆى دەرچوە لە تەربیە دەوام ڕاوەستاوە هەر كەسەو بەكەیفى خۆى دەوامى كردوە بەهۆى لاوازى ئەوەوە نەیتوانیوە دەوامى ئاساى تەربیە و قوتابخانەكان كۆنترۆل بكات گەندەڵى و پۆخڵەواتەكانى ئەم زاتە زۆرە من ئامادەم ئەگەر دەستەیەكى نەزاهەى بێ لایەن دامەزرێنرا هەموو شتەكان بە بەڵگەوە بخەمەڕو, دەشتوانم كارە نایاساى و گەندەڵیەكانى هەندێكى لەپێناو مەڵبەنددا ئەنجامى دەدا و هەندێكى ترى لەپێناوى شەخسى خۆى دا كەچى ئێستا بۆیدەركەوتوە مەڵبەند پشتى تێدەكا و دەزانێ بەهۆى ئەو و كۆمەڵێ مامۆستاى بێ شەهادەى ناو كۆمیتەكانەوە یەكێتى توشى شكست هاتوە, ئێستا دەستى كردۆتە ماستاو بۆ گۆڕانخوازەكان و دەڵێت من لەسەر گۆڕان دەردەكرێم, كەچى نازانى و ئاگاى لەخۆى نیە وەك قایمقامەكەى هەڵەبجە لە مەڵبەند باشتر حەملەى دەكرد بۆ لیستى كوردستانى, بەڵام ئەوە نایخوات ئێستا ینك بۆیدەركەوتوە كۆمەڵێ كەسى گەندەڵ و دز بێ شەهادە و ناتەواو بونەتە هۆى دۆڕاندنى با بشڵێن ینكین و كارى بۆ بكەن, ئەوە كەى ڕەوایە كەسێكى خراپ بهێنن و تەربیەى پێ سەقەت و تێكو پێكبدەن چى یە؟ خێرە؟ لەبەر ئەوەى یەكێتى یە؟ ئێى باشە خۆ خەڵكى داوین پاك و خاوەن شهادە و كەسایەتى و هەست بە مەسولیاتكەر هەیە و خەڵكیشى لێ ڕازیە, من پێشنیاردەكەم لیژنەیە لە وەزارەتى پەروەردە بێت بۆ لێكۆڵینەوە لەم خاڵانەى لاى خوارەوە: هەروەها بۆ ئەوەى ئەو كەسەى دواى ئەو دەبێتە مودیر تەربیە توشى همان غەڵەت نەیە و ئەگەر توانا و سەلیقە و شارەزاى نەبو باشتروایە كەس بیر نەكاتەوە مەسولیات بگرێتە دەست چونكە لە ئایندەدا توشى لێى پرسینەوە دەبێتن. خاڵە كانیش ئمانەن كە پیچویستە وەزارەت لیژنەى بۆ بنێرێ یان لیژنەى نزاهەى داهاتوو ئیشى لەسەر بكات:
1_ لێكۆلینەوە بكات لەسەر شێواز و هەیكەلى تەربیەى كفرى كە چۆن دامەزراوە, لەسەر بنەماى پسپۆڕى؟ چى؟
2_لێكۆلێنەوە بكات لە هەندێ موشریف و لە ڕابردویان بزانە چۆن بونەتە موشریف و كارە خراپ و باشەكانیان چى بووە و تا چەندە زیان و قازانجیان بە مەجالى پەروەردەى گەیاندوە لە كفرى دا؟
3_لێكۆلێنەوە بكرێ لەداهات و خەرجى و چۆنیەتى بەڕێكردنى كارو بارى مامۆستایان و موراجیعەكانى تەربیە و لێكۆڵینەوە بكرێ لەو خەرجى و بودجە تایبەتیەى كە وەزارەت و پەروەردەى گەرمیان و خۆبەخش بۆ ئەو تەربیەى ناردوە تا بزانرێ چۆن و بە چ شێوازێ بەڕیكراوە؟
4_لێكۆڵینەوە بكرێ لەو كارو بەرنامە و ڕاسپاردانەى كە مەڵبەند و كۆمیتە و كەسە حزبیەكان هەیانبوە بۆ پەروەردە و خودى مودیرى تەربیە و ئەوانەش تاچەندە هۆكارى بونە بۆ تێكەڵكردن و هینانى دەستى حزب بۆ ناو تەربیەى كفرى, ئایا خودى مودیر تەربیە وەزعیكى دروستنەكردوە لە تەربیەدا كەسى ناشیاو بخریتە شوێنى شیاو لەبەر ئەوە خودى خۆى ناشیاو بوە و بوەتە مودیریش و ویستویەتى لەم ڕێگەیەوە بیشاریتەوە كە قابیلى ئەو پۆستە نیە؟
5_باشتروایە وەزارەت و تەربیەى گشتى گەرمیان كار لەسەر خاڵێكى زۆر گرن بكاتەوە ئەگەر دەیەوێ سیستەمى نوێ خوێندن جێ بەجێ ببێت و مەجالى تەربیەش لەو دواكەوتن و پۆخڵەواتیە نەجاتى ببێت, دەبیچت ئیشبكا بۆ كەشف كردنى شهادەى ئەو مامۆستایانەى كە حزب دایانى مەزراندوە و وەهاب لەترسى مەڵبەنددا ڕێگەى بۆیان خۆشكردوە بەكەیفى خۆیان یارى بە موقەدەساتى تەربیە و ئایندەى قوتابى قوڕ بەسەر بكەن, لەكاتێكدا تەربیە دەبێت ئەولەوییەت بداتە شهادەداران و ڕەچاوى وەزعى حزبى نەكات لەپێناو بەرژەوەندى تایبەت دا, بۆیە ئێستا لەكفرى دا ژمارەیە زۆر مامۆستا هەیە دەڵێن شهادەى بغدا و كەركوك و خانەقینمان هەیە ناشزانرێ ئایا وایە؟ بۆچى تائێستا كارى بۆ نەكراوە بزانە كێ شهادەكەى تەزویرە یان شهادەى كۆمیتە و ناوچەى هەیە بدرێتە دادگا؟
6_باشتر وایە وەزارەت لەو كابرایە بپرسێ هۆى چى بوو هەموو قوتابخانە سەرەتاییەكان بەیەكجارى تێكەڵ ناوەندیەكان كران و هەندێ كەسى ناشیاو لە شوێنەكەى خۆیان مانەوە؟ یان كەى وەزارەت بڕیارى دا بەیەكجارەكى ناوەندى و سەرەتای تێكەڵ بكات بەڵكو دەیویست وەك تەجروبە لەهەمو شارێ چەند قوتابخانەیە تێكەڵ بكا و دواتر دیراسەى بكا بزانە ئەو سیستەمە گونجاوە كارى پێبكات, ئەى وەها تۆ لەپێناوى چى دا ئەمەتكرد و ئایا زیانەكانى دەزانى چى بووە؟
7_لێكۆڵینەوە بكرێ لە وەزعى ئەو قوتابخانانەى كە كێشەى زۆۆریان تێدایە بەهۆى ( ) , و تاچەندە وەهاب و هەندێ لە موشریفەكان توانیویانە گەشە بە ژینگە و لایەنى ئابورى قوتابخانەكان بدەن بەتایبەت هەندێ قوتابخانە هەیە زۆر كۆن و خراپ و پیسە؟
8_باشراوایە وەزارەت ئاگاداربێت و بزانێت ئایا تاچەندە وەهابى مودیر كارى بە فەرمان و بڕێارە ڕەسمیەكانى وەزارەت كردوە؟ ئەمانە و دەیان خاڵیتر جێ دێڵێن بۆ دەستەى نەزاهەى داهاتو كە لەپەرلەمان دادەمەزرێ و بەو كەسەش دەڵێین كە بەنیازە بچێتە شوێنەكەى وەهاب, ئاگاداربە مێژوو بەدواتانەوەیە بۆ ئەوەى نەتانخاتە ناو زبڵدانەكەى خۆیەوە بێ ویژدانانە كارى میلەت ڕامەپەڕێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست