کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە پەراوێزی پەیامەكەی هاورێ كەركوكى.. چەند دێرێك لەسەر رزە تەپەلو

Friday, 06/04/2012, 12:00





 
پرۆسەى دیموكراتی لە عیراق و روخانی رژێمی فاشیست گەلێك دلخۆش كەر بووە بۆ خەڵكی عیراق لە ناویاندا كورد بەتایبەت ناووچە دابراوەكان لەبەر ئەوەی تا 2003 لەژێر دەسەڵاتی حزبی بەعس بوو و ئەوەی پێی كرا بەرامبەر ئەم خەڵكە داماوە كردی تا ئێرە ئاسایە ئەو دیكاتاتۆر و درندە، بەڵام خۆ ئێستا لەسایەی ئەم دیموكراتیە عەیار 24ە دا چەندین سەدام حسین پەیدا بووە لە نموونەی رزە تەپەلو..

رزە تەپەلو لە دوای 2003 وە بوەتە دزی عەیارە 24 لە كەركوك بەراست وچەپ لە قووتی ئەو خەڵكە دەخوات و خەڵكی فەقیری ئەو شارەش پارەی یەك تەنگە نەوتی نیە وهیچ كەسیش ناڵێ ئەمە لە كیۆ . لیژنەی نەزاهە.ئەندامانی پەرلەمانی عیراق لەسەر كەركوك، بەرپرسانی بێ مەنت لە خەڵكی كەركوك ئەمە تا كەی كەسێك لەم مەسەلە ناكۆلێتەوە بەرێزێك پیش ئێستا لە سایتی كوردستان پۆستەوە چەندین بەڵگەی خستە روو لەسەر ئەم كەسە كە بە ئاشكرا كەوتوەتە ماڵی ئەم میللەتە داماوە وا تازە یەكێتی دەیگەرێنێتەوە و پۆستی پێ ئەدا

یەكێتی رێكخراوە تێكۆشەرەكەی شاخ ئەم دزانەی شارت پێ چارەسەر ناكرێت. من وەكو رۆژنامەنووسێك ئەركی خۆمە لە پەراوێزی بابەتێك كە لە كوردستان پۆستەوە خوێندمەوە
داوا لە یەكێتی دەكەم لێكۆڵیتەوە لەو جۆرە بابەتانە بكات .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە