ڕوونكردنەوەیەك لە ڕاگەیاندنى مەكتەبى ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامییەوە
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
لەیەكێك لەسایتەكاندا بەناوى (كوردستان پۆست) لەژێر ناونیشانى (مالیكى: بەناچاریى پیرۆزباییم لەبارزانى كرد)، گوایە جەنابى مامۆستا عەلى باپیر ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامیى كوردستان، مانگانە
پەنجا هەزار دۆلارى لە كاك مەسعود بارزانى بۆ دیوەخانەكەى وەرگرتبێ، وەك نەسرییەى تایبەتو ئێستاش ئەو بڕە پارەیە بڕاوە.
ئێمە لە مەكتەبى ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامییەوە ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوەو جگە لەبودجەى حیزب كە لە وەزارەتى دارایى حكوومەتى هەرێمى كوردستان وەریدەگرین، هیچ یارمەتییەكى تر لە هیچ كەسو لایەنێك وەرنەگیراوە، نە بۆ حیزب، نە بۆ ئەمیرى كۆمەڵو ئەو قسەیە درۆیەكى شاخدارەو جەنابى ئەمیریش مەكتەبى هەیە نەك دیوەخان!
وە ئاماژە بەوەش كراوە كە گوایە سەرچاوەیەك لە مەكتەبى ئەمیر ئەم هەواڵەى پشت ڕاست كردۆتەوە، جا ئێمە وەك مەكتەبى ئەمیر ڕایدەگەیەنین، كە ئەگەر وایە با ناوى ئەو كەسە بێننو ئاشكراى بكەن، بەڵام نەخێر مەیدانى درۆ كورتە!
ڕاگەیاندنى مەكتەبى ئەمیرـ هەولێر
4/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست