بۆ کوبانی و شەنگال
Wednesday, 15/10/2014, 12:00
2337 بینراوە
لە دوو زەمەنی جیاوازدا!
سەیرکەن..
لە کوبانی چی دەگوزەرێت؟
چاو دامەخەن.
ئازاری شەنگال لە بیرناچێتەوە،
لەوێ لەشاری بەرخۆدان..
ماڵیک نییە. کەسێک نییە
یاشەرڤان، یان شەهیدی نەبێت
لێرەش حیزب و ..
پەرلەمان نەما
بزووتنەوە نەما
پیسخۆر نەبێت
وەسڵی خیانتیان بە
١٠ بەیاننامە دەرنەکەن.
لەوێ بەرخۆدان
لێرەش ڕاکردن و قوچان
گەریلا دەڵێت ڕاکردن
واتە خیانەت.
لەوێ دایكێک..
تەرمی کوڕەکەی دەشوات
لێرە سەدان دایک و کچ
بەیەکەوە بێ سەرو شوێن بوون،
لەوێ.. دایکێک لە کاتی ناشتنی شەهیدەکەی
کە نازانم کوڕ بوو یا، کچ
سەمای (زۆربا)ی سەرکەوتنی دەکرد
دوو پەنجەکەی سەرکەوتنی..
لەسەرووی هەموویانەوە بوو!
لێڕە باوکێک،
بەشووین سۆراغی
کچ و بوکەکانیدا دەگەڕی
درود بۆ کوبانی
نەفرەت لە شەنگال فرۆشەکان..
نەفرەت لە ئیسلامە بێدەنگەکان
-----------------------------------------
لەسەر ڕەوشی کوبانی... هەموویان درۆ دەکەن!!
هەموویان قسە دەکەن!!
بەڵام،
بەیاننامەش دەرئەکەن!!
بەڵام،...
درۆ دەکەن..درۆ
مەسعود دەڵی:
گەر فرۆکەم هەبوایە
هاوکاری کوبانیم دەکرد
لە ئاسمانی خۆر ئاواشەوە
سەیرێکی خەندەقەکەم دەکرد!!
سەیری سنورە داخراوەکەشم دەکرد
درۆ، درۆ. درۆ
نیچیر دەڵێ..
با واقیعیانە بیر بکەینەوە..
کوبانی ٢٠٠ کیلۆمەتر دوورە چۆن پێی بگەین
ئێ.. خۆ قەندیل لە پشت سەرتانە
عفرین لەبەردەمتانە
جزیرە لەسەر سەرتانە
کێ دەستی گرتوون، کێ ڕێی لێ گرتوون
ئەو هەموو لێدوانانە..
ئەو هەموو درۆ شاخدارانە
نەوشیروانیشیان هێنایە قسە
بەڵام سەد خۆزگە
وەک جارەکانی تر
هەر هیچت نەوتبا هیچ!!
نەوشیروان دەڵێ..
((شەرڤانانی یەپەگە
بەرگری لە کوبانی دەکەن و
پێشمەرگەکانیش
بەرگری لە سنوری باشور دەکەن))
ئیمە ئەوەمان نەزانینوو