کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێدەنگى كورد ودووبارەكردنەوەى ئەنفال

Tuesday, 13/07/2010, 12:00


رژێمى بەعس لە كۆتایى هەشتاكان پرۆسەیەكى سەربازى دژ بە گەلى كورد ئەنجام دا بە ناوى ئەنفال لە ئەنفالدا هەرچى بونەوەرو دارو بەرد لە سنورى جوگرافیاى هەرێمى كوردستان بەشى خۆى بەركەوت و رووبە رووى زولم و ستەمى ئەم رژیمە بوو ووتمان رژێمێكى دكتاتۆرە رەفتار فاشیە هەرچى بۆى بكرێت بەرامبەر بە گەلى كورد وخاك هەواكەى درێخى ناكات
بەلام لەدواى راپەرینەوە ولاتە دراوسێكانى كورد بە بهانەى جۆراوجۆر سالانە بۆتە نەریتێك بە بۆردمان وهێرشى سەربازى بۆ ناو خاكى كوردستان بە سەر مان دەكەنەوە و ئێمەش جگە لە ئیدانە كردن و سەیركردنى لە تەلەفزیۆنەكان هیچى ترمان دەرهقیان نەكرد
ئاخر ئەوان بە خۆیان دەلێن دەولەت وتەعەداى ئەمریكا وئیسرائیل دەكەن توبلێى زەحمەت بێت سنورەكانى خۆیان كۆنترۆل بكەن بۆ ئەگەر تەقەیەك لە تەورێزو ئەنفەرە بكرێت ئەوان بێ یەك ودوو هێرش و تۆپبارانى ناوچەكانى سیدەكان و بالەكایەتى بكەن ئێمەى كوردیش بە ئیدانەیەك كەوا (اچعف ایمان)ە دلمان ئاو بخواتەوە ئەى ئەو ناوچانە بەشێك نین لە عێراق ئەو عێراقەى تەنهاو تەنها كورد بۆ یەك پارچەیى دەگریت ئەى كارى سوپاكەى نیە پارێزگارى لێبكات ئەگەر دەسەلاتى كوردیش بەمە رازى نیە كەوا سوپاى عێراق بێتە كوردستان ئەى هێزى پێشمەرگەو زێرەڤانى ئەركیان چیە من دەپرسم گەر بەیانى بانگەوازێك بكەن دە یان وهەزاران گەنجى ئەم وولاتە ئامادەنین بەرگرى بكەن ئاخر ئەمەش ئەنفالە چى لە ئەنفالەكان كەمترە دە ئیتر با بێدەنگى بەس بێت وچیتر لە ئاست پێشێل كردنى سەروەرى هەرێمى كوردستان بەئیدانەیەك نەوەستین وكورد دەیان جار مال وێران بوە با بلێین یان كوردستان یان كورد نەمان
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە