لەسەر پەیکەری لەق لەق ململانێ کەوتۆتە نێوان (نێجیرڤان و مەسرور بارزانی)
Thursday, 24/04/2014, 12:00
دوای هەوڵ و کۆششیکی نزیک بە دوو سال ، سەرەنجام توانرا مولەتی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ لەق لەقەکەی هەولير وەربگیرێ لەهەمان شوێن یان نزیکی تیرۆرکردنەکەی ..فەرمون ئەمە لەمیدیاکانیش راگەیەنرا و واژوی جێگری پاريزگاری هەوليریش لەخوارەوە دانراوە
بۆ ئەمە دواتر کەوتینە کۆمەک کۆکردنەوە بۆ تيچوی پەیکەرەکە و لەمیدیاکان رامان گەیاند ، کێ ئامادەیە ئەو هاریکاریە بکات ناوی دەنوسین. دەولەمەندێکی هەولێری ئامادەیی خۆی بۆ تێجونی پەیکەرەکە دەربری . یەکسەر نەوزاد هادی لێمان پاشگەزبۆوە دەستی بەدروستکردنی بەهانە دۆزینەوە کرد وەک نابێ پەیکەرەکە لەشوین و نزیکی تیرۆرکردنی لەق لەقەکەبێ . لەکاتێکدا جوانی ومانادری لە شوێنی تیرۆرکردنەکەی گرنگە . دوای چەند مانگیکیش لەرقی ئیمە هەلسا دوو لەق لەقی هێنا کەنازانم ماون یان نا ؟ بەمەش جوانترین پرۆژە و وەفاداری بەرامبەر مانادری دروستکردنی ئەو پەیکەرە (ئاژەل دۆستی ، وەفاداری بۆ ئەو لەق لەقە ، دژە شەر و ئاشتی خوازی) کوشت . نەک هەر ئەوە ئیستا بەکردار ئەو بۆتە بکوژی دوەمی لەقلەقەکەی هەولير و ڕێگر لەدروستکردنی کەبۆمیژوی خۆی گران دەکەوێتە سەری
هۆکاری سەرەکی رێگا نەدانەکە ئەوەیە ئەو دەولەمەندەی تر دەلێن لەخەتی مەسرور نزیکە و نەوزاد هادیش لەنێچیرڤان بارزانی ، ململانێی خۆیان لەزۆر بواردا هەیە . بۆیە لەقلەقەکە بۆتە قوربانی ئەو ململانێیە . کارەساتی ئەم نیشتمانەی ئیمەش لەوەدایە هەر شتەک بکەوێتە نیوان دوو حزب و ئەو هەموو بال بالێنە جوانیەکانی بەتەواوی دەفەوتێ
کەمپینێکمان هەبوو بەداخەوە هەندێک لە ئەندامانی زوو کۆلیان دا و هەندێکی تریشیان گەرم و گوریان نماوە هەشە بەردەوامە ... ئیمە تا ماوەیەک لەمەوبەر کۆمەلی چالاکیمان لەسوید کرد جگە لەوەی پارتی ژینگەی سوید کەسییەم پارتی سەرەکی سویدە لەڕیگای دۆستی ناوداری کورد (بۆدیل سەبەلۆس) کەبەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و حزبیانە وەکاندیدی پەرلەمانی ئەورپایە ئەوا لەم لینکەی خوارەوە دەلێت لەسەر ئەو لەقلەقە نامەم بۆ پارێزگاری هەولێر ناردوە وەلامی نەداومەتەوە
وەداوا دەکات ئەو پەیکەرە بۆی دروست بکرێ کەماوەی ٥ مانگە بۆی ناردوە تائیستا وەلامی نەداوەتەوە.
لەکاتێکدا ئەو لەسویدە و سویدیە نەوزاد هادیش خۆی پێ کەسیکە هەولێری چیتی دەکات دژی دروستکردنی ئەو پەیکەرەیە
وەئیمە دەمانەوێ پارێزگاری هەولیر دلنیابي کەئەو دۆسیە یە بەرێگری لێکردنی هەرگیز داناخەین بەلکو لەماوەی داهاتوو دریژەشی پیدەدەینەوە لەگەل ئەنجومەنی نوێی پارێزگای هەولێریش گفوتگۆی لەسەر دەکەینەوە
دەقی وتەی بەرپرسە سویدیەکە لەسەر لەقلەقەکە بەزمانی کوردت
بەسوپاسەوە کاک ئیحسان ئەمین ئەم دیدارەی لەگەل کردوە
(دەزانم لە ڕابردوودا خێزانێکی حاجی لەق لەق هەبوو لە هەولێر، لە لایەن خەڵکی هەولێرەوە زۆر رێزیان ڵێدەگیرا، ئەمەمم لە خەڵکانێکەوە زانیووە کە لە سوید دەژین وە دەیانەوێت پەیکەرێک دروست بکرێت بۆ لەق لەقەکان، وەک سیمبولێک بۆ ئاشتی ... ئەمە بیر کردنەوەیەکی زۆر بەسۆزە. پێویستە شتێک هەبێت کە بێت بە سیمبولی ئاشتی و ئازادی یەکسانی. بۆیە هیوادارم لە هەولێر ئەو پەیکەرە دروست بکرێت وە خەرجی و جێگەی بۆ دابین بکرێت. وە دەسەڵاتداران ڕێگە بدەن ئەو پیکەرە دروست بکرێت. کە زانیم ئەمە لە هەولێر ڕویداوە نامەیەکم بۆ پارێزگاری هەولێر واتا بۆ (نەوزاد هادی) نوسی بەڵام بەدەاخەوە تا ئێستا وەڵامی نەداوتەوە هیوادارم گوێ بیستی ئەم پەیامەی من بێت وە شاری هەولێر لەق لەقەکانیان بۆ بگەڕێتەوە. وه ئهش دهزانین که له ئهنجامی ململانێدا کوژراون. ئەمەش بۆ خەڵکی هەولێر پرسەو تراژیدیایە. بە حەقیقەت من هیوام وایە پرێزگای هەولێر یان پارێزگاری داهاتوو ئەو پەیکەرە دروست بکات.)
بەلگەی واژوی جیگری پارێزگاری هەولێر بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە
بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەنالی نەورۆز تیڤی لەسەر پەیکەرەکە کەدەیان تاوانی پارێزگاری هەولیر دژ بەهەولیر باس دەکرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست