کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ناڕەزایی لە بەرامبەر بڕیاری لیستی داخراوی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن

Thursday, 09/04/2009, 12:00

2055 بینراوە


- سلێمانی: هەڵمەتى واژۆ كۆكردنەوەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان بۆ پێداچونەوە بە بڕیارى پەرلەمان سەبارەت بە لیستى داخراوی هەڵبژاردنو گۆڕینى بۆ لیستى كراوە وەك ناڕەزایی دەربڕین و گۆڕینی بڕیاری لیستی داخراوی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.

دوێنێ لە دانیشتنی دووەمی كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لە بارەگای سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان، یاداشتێك كە ئاراستەی هەردوو سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانو سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەكرێت و بڕیاری چالاكی كۆكردنەوەی واژۆی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و هەندێ كەسایەتی ڕۆشنبیر لە لایەن كۆمەڵێك ڕیكخراوەوە پەسەندكرا، ئامانجی سەرەكی چالاكییەكە ئەوەیە پەرلەمان پێداچونەوە بە بڕیارى پەسەندكردنى سیستمى لیستى داخراو بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵ بكاتو لە بری ئەوە لیستی كراوە پەسەند بكات، كە دواتر ئەو واژۆ یانەی كە لە لایەن ئەو ڕێكخراوانەوە كۆدەكرێتەوە لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە پێشكەش بە پەرلەمان دەكرێت و بڕیاریشە هەڵمەتەكە لە ماوەی دوو هەفتەدا كۆتایی پێبهێنرێت.

--------------------------
هەڵمەتى واژو كۆكردنەوەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان بۆ پێداچونەوە بە بڕیارى پەرلەمان سەبارەت بە لیستى داخراوی هەڵبژاردنو گۆڕینى بۆ لیستى كراوە
 
 پێناسى هەڵمەتەكە: بریتیە لە هەڵمەتێكى هاوبەشی خەڵكو رێكخراوەكانى هەرێمى كوردستان بۆ دەرخستنى ناڕەزایی جەماوەرى كوردستان دژ بەو بڕیارەى پەرلەمان كە پێى وایە بۆ هەڵبژاردنى ئەم جارە لیستى داخراو پەسەندە، تاوەكو پێداچونەوەى بۆ بكاتو لیستى كراوە لە برى دابنێ.
 ئامانجەكانى هەڵمەتەكە :
 1.    پەرلەمان پێداچونەوە بە بڕیارى پەسەندكردنى سیستمى لیستى داخراوە بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵ بكاتو لە بری ئەوە لیستی كراوە پەسەند بكات .
 2.    گوڕێكى جدى بە بەشدارى خەڵك لە ئاراستەكردنى حكومەتدا بدرێتەوە .
 3.    هەڵبژاردنى ئەمجارە كەسانێك بگەیەنێتە ناوەندى دەسەڵاتو هۆڵی پەرلەمان كە چالاكترو بوێرانەتر داكۆكی لە مافی خەڵكى كوردستان بكەنو زانستیانەتر دۆسیەو كێشە هەڵواسراوەكان چارەسەر بكەن.
 4.    بەڵگەیەكى مەیدانی بخەینە پێشچاوى هەموو لایەك كە پەرلەمانى كوردستان نوێنەرایەتى راستەقینەى خەڵكى كوردستانى نەكردووەو خەڵكو رێكخراوەكان نایانەوێت هەمان ئەزموون جارێكیتر دوبارە ببێتەوە .
 5.    راستكردنەوەى حكومەتى ئاییندە بە راست داڕێژانەوەى بناغەى ئەو كابینە نوێیەى كە بەرەنجامى هەڵبژاردنى داهاتوو دێتە ئاراوە.
 ماوەى هەڵمەتەكە: دوو هەفتە لە 6/4 تاوەكو 20/4
 هەڵسوڕینەرانى ئەم هەڵمەتە: سەرجەم رێكخراوە بەشداربووەكانو گشت میدیاو خەڵكو لاوانى خۆبەخشی كوردستان .
 هۆكارەكان :
 1.    ئەنجامدانى هەڵمەتێكى ئیعلامی بۆ ئاگاداركردنەوەى جەماوەر لە زیانەكانى لیستى داخراوو هاندانى جەماوەر بۆ بەشداریكردن لەم هەڵمەتەى كۆكردنەوەى واژۆدا بە بانگەشەو بڵاوكردنەوەى ریكلامو راپۆرتی بینراوو نوسراوو بیستراو ئەنجامدانى بەرنامەى رادیۆییو تەلەفزیۆنى تایبەت .
 2.    رێكخستنى لیژنەو نوێنەرایەتى لە سەرجەم پەیمانگاو زانكۆو ئامادەییو بازارو شوێنە گشتیەكاندا بۆ كۆكردنەوەى واژۆی هاوڵاتیان
 3.    دروستكردنى تیمى سەردان بۆ سەردانى دامو دەزگا حكومىو حیزبیو ئەهلیەكان بۆ كۆكردنەوەى واژۆی هاوڵاتیان .
 گرنگی ئەم هەڵمەتە:
 1.    لیستى كراوە پەسەند بكرێت بناغەى حكومەتێكى كاراو تەندروست دادەمەزرێت .
 2.    حكومەت لەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە چیدى خەڵكى كوردستان دەستەوسان دانانیشێتو رازی نابێت هەڵبژاردنى ئەمجارە ئەزموونێكى دوبارەو كابینەى حكومەتێكى لاوازى دوپارچەو ناشەفافو گەندەڵ بەرهەمبهێنێت .
 3.    چەمكى هاوڵاتیبوونو بەشدارى مەدەنی وێنادەبێتو هاوڵاتى كاراتر هەڵدەستێت بە ئەركى دەسنیشانكردنى حكومەتی ئاییندەو لێپرسینەوە لە هەر كەسو بڕیارێك كە بە شیاوى نازانێت .
 4.    ئەم هەڵمەتە رێگە خۆشدەكات بۆ بەهرەوەر بوون لە لیستى كراوە كە تێیدا رێگا خۆشدەكات بۆ كاندید بوونی كەسانێكى دڵسۆز بۆ گەلو شیاو بۆ ناوەندەكانى بڕیارو هۆڵەكانى پەرلەمان كە جەماوەر دەستنیشانیان بكاتو دور بن لە هەیمەنەو ویستى حیزب .
 
                                     5/4/2009
 سلێمانى
 
 
 
 
 
 یاداشتنامەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان بۆ پێداچونەوە بە بڕیارى پەسەندكردنى لیستى داخراو بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى كوردستانو دانانى لیستى كراوە لە بریدا
 
 بەڕێز هەردوو سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانو سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
 بەڕێز پەرلەمانى كوردستان
 بەڕێز هاوڵاتیانى خۆشەیستو هوشیارى كوردستان
 ئاشكرایە كە ئەمڕۆی حكومەتى هەرێمى كوردستان كەمترین مەترسیو گەورەترین هەلی گۆڕانو بەهێزكردنى ئەو كابینە دووپارچەو لاوازو ناشەفافەى لە بەردەستدایە كە هەڵبژاردنى ئەمساڵی پەرلەمانى كوردستانەو زۆرترین نمونەى دراوسێو تەنانەت حكومەتى مەركەزى عێڕاقیش لیستى كراوەیان پەسەند كردووە. بەداخەوە لە بڕیارێكى چاوەڕوان نەكراودا پەرلەمانى كوردستان بە پێچەوانەى هەموو دراوسێو تەنانەت حكومەتى عێڕاقیشەوە كە تا دوێنێ خۆی دەكردە نموونەى بەرچاوو كردارى دیموكراتیو ئازادى بۆ هەموو لایەك كە چی بە زۆرینەی دەنگ لیستى داخراوى بۆ هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵی كوردستان پەسەندكرد!كە ئەمەش جێگاى داخو نیگەرانیو مایەی دروستبوونى پرسیار بوو لە سەر ئەو پەرلەمانەى كە بە ناو هەڵبژێدراوى خەڵكى كوردستانە.
 ئێمە سەرەڕاى ئەوەى كە كەوتنەوەى بڕیارێكى نادروستى لەو شێوە بە یەكێك لە جێكەوتە خراپەكانى سیستمى لیستى داخراو دەزانین كە جارانى رابردوو پەیڕەو كراوە جەخت لە سەر ئەوە دەكەینەوە كە پێداچونەوە بەو بڕیارەى پەرلەماندا بكرێتو زۆر بە گرنگیەوە ئەم خاڵانەى خوارەوەتان دەخەینەوە بیر :
 1.    باردۆخ هەرچەند مەترسیدار بێت مرۆڤ پێویستە بەرەو روى بێتەوەو خیارى هەڵهاتنى لە راستیو كێشەكان پەسەند نەكات.
 2.    لە هەموو كێشەكان مەترسیدارتر كێشە ناوخۆییەكانن كە پێویستە حكومەت بوێرانە لە پێش هەموو كێشەیەكى تردا بە دواى چارەسەر بگەڕێت بۆیان .
 3.    لیستى كراوە بوارى بەشدارى زیارتر بۆ كەسانى شیاوو دڵسۆزو نیشتمانى دەكاتەوەو رێگە لە بە حیزبی بوونى دەسەڵاتو دامو دەزگا حكومیەكان دەگرێتو گەشەسەندوترین سیستمى دیموكراتیە بۆ هەڵبژاردن .
 4.    لیستى داخراو چ مانایەك بۆ متمانەى حیزبەكان بە كاندیدەكانیان ناهێڵێتەوەو بە ئاشكرا هەوڵێكە بۆ گەندەڵكردنى حكومەتو دوبارەكردنەوەى ئەزموونە تاڵو لەرزۆكەكانى كابینەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان .
 5.    هیچ پاساوێك نابینین لە بەردەم پەسەندنەكردنى لیستى كراوەو بگرە وادەزانین كە هەڵبژاردنى لیستى داخراو بڕیارو نەخشەیەكى ترسنۆكانەى بەرژەوەندیخوازو نانیشتمانیانەیەو رێگە لە نوێبونەوەى دەسەڵاتو پاكبونەوەى حكومەت لە دەستێوەردانى حیزب دەگرێتو هەنگاوى یەكەمى نەزۆكردنى دیموكراسیو بە سیناریۆ كردنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى كوردستانە.
 6.    خەڵكى كوردستان نائومێدو نارازییە بەم بارودۆخە ناتەندروستەى حوكمو وایدەبینێت رێگاگرتن لە گەندەڵیو نادادپەروەریو سەروەرنەبوونى یاساو ئەتككردنى مافی مرۆڤو رەشكردنى ناوبانگى ئەزموونى كوردستان لێرەوە دەست پێ دەكاتو بە هەموو شێوەیەك دژایەتى هەربڕیارو سیستمێكى هەڵبژاردنین كە دواكەوتووتر بێت لە جۆرى دراو سێو حكومەتى ناوەندو هەموو بەهانەو پاساوێكیش بە نارەواو نامۆ دەبینین.
 بۆیە ئێمەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان لەگەڵ داواى هاوكارییو پاڵشتى گشت لایەكو سەرجەم میدیا حیزبیو ئەهلیو سەربەخۆكان لەم داخوازیەمان هوشیارى تەواو دەدەینە پەرلەمانى كوردستانو پێیان دەڵێین كە رێگایەكى ناتەندروستان هەڵبژاردووە، بۆیە داواتان دەكەینەوە لە بەر كەمى ماوەى هاتنى وادەى هەڵبژاردنەكان بە خێرایی پێداچونەوە بە بڕیارى پەسەندكردنى لیستى داخراودا بكەنو لە برى ئەو لیستى كراوە دابنێ، چونكە چیدى ئەزموونى كوردستان بەرگەى ئەوبارە متبووە ناگرێت لە بەر ئەوەش دڵنیاتان دەكەینەوە كە لە پێناو گۆڕینى لیستى داخراو بە لیستى كراوە هەڵوێستى توندو هەڵمەتى بێ سازشو ئەگەر پێویستیش بكات لە هیچ هەڵوێستێكى ناڕەزاییو ئاكارێكى مەدەنى سڵ ناكەینەوە .
 پەسەندبێت لیستى كراوە بۆ هەڵبژاردنەوەى پەرلەمان
 بنبڕبێت گەندەڵیو كۆتایی بێت نادادپەروەرى لە كوردستان
 5/4/2009
 سلێمانى
 
 ژمارە    ناوى سیانى     پیشە        واژۆ   
 1.               
 2.               
 3.               
 4.               
 5.               
 6.               
 7.               
 8.               
 9.               
 10.               
 11.               
 12.               
 13.               
 14.               
 15.               
 16.               
 17.               
 18.               
 19.               
 20.               
 21.               
 22.               
 23.               
 24.               
 25.               
 لیستى هەڵمەتى واژۆكۆكردنەوەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان دژى پەسەندكردنى لیستى داخراوى هەڵبژاردنەكانو پشتیوانى لە پێداچونەوەى پەرلەمان بەو بڕیارەداو دانانى لیستى كراوە لە شوێنیدا
 







چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)