کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن له‌ سلێمانی محمه‌د ره‌نجاوی له‌ نووسینگه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستان لاداوه‌

Tuesday, 31/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 2 سلێمانی
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسیگه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ سلێمانی، كه ‌نه‌یوسیت ناوه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، به ‌بڕیاری پاراستن كاروان ئاكریی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی سه‌ته‌لایتی كوردستان، محمه‌د ڕه‌نجاوی كۆنه‌شیوعیی له‌ به‌رپرسیارێتی نووسینگه‌ی سه‌ته‌لایت له ‌سلێمانی لاداوه‌، له‌ شوێنه‌كه‌ی هۆشیار عه‌زیز ئاغا، كه ‌كادرێكی پاراستنه ‌و له‌ رێگه‌ی سه‌روه‌ری ساڵح پێداوی، كه ‌سكرتیری مه‌سرۆر بارزانییه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی شه‌هید فه‌تاح ئاغایه‌ و خزمی هۆشیار عه‌زیز ئاغا ، به‌بریارێك هۆشیار عه‌زیز یان كردۆته‌ به‌رپرسی ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی سلێمانی.
شایانی باسه‌هۆشیار عه‌زیز ئاغا ماوه‌ی 2 ساڵه‌ راسته‌وخۆ كار بۆ پاراستن ده‌كات له‌ سنوری سلێمانی له ‌رێگه‌ی هیمن هه‌ورامی و سه‌روه‌ری ساڵح پێداویه‌وه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووین كه ‌ماوه‌ی 15 رۆژی هۆشیار عه‌زیز 3 راپۆرتی له‌ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ته‌لایتی سلیمانی بۆ پاراستن ناردووه‌ و ئه‌وانیش ده‌ر ئه‌نجام به‌هۆی چالاكیه‌كانی بۆ پارستن هۆشیار عه‌زیزیان له ‌شوینه‌كه‌ی محمه‌د ڕه‌نجاو داناوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه ‌كاروان ئاكرێی زۆر نیگه‌رانه ‌به‌لادانی محمه‌د ره‌نجاو به‌لاو ده‌سته‌لاتی له ‌سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌قه‌ده‌ر كادرێكی پاراستن نه‌ماوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە