کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌روه‌ری بۆ ئه‌و حزبه‌ی له‌ دۆڕاندنی كه‌ركوك و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ‏به‌شداری ناكات

Wednesday, 15/01/2014, 12:00

1297 بینراوە




‏ جارێكی دیكه‌ش خه‌مه‌كانی كه‌ركوك، ناچاریان كردمه‌وه‌ وه‌كو هاووڵاتییه‌ك- ‏بێمه‌وه‌ ده‌نگ. ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ئێمه‌ومانان بۆ له‌ ده‌ستنه‌دانی پێگه‌ی كوردو ئاینده‌ی ‏كوردستانیبوونی كه‌ركوكه‌، دوور له‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبییانه‌و ناوچه‌گه‌ریانه‌. ‏وه‌كو هاووڵاتییه‌ك نامه‌ی كراوه‌مان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر سێ ‏حزبه‌كه‌ی ناو (لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی كوردستان) ناردو داواشمان له‌ ‏به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش كرد بۆئه‌وه‌ی دڵسۆزانه‌ خه‌مێك له‌ ‏كه‌ركوك بخۆن و رێگه‌ی ئه‌و په‌رشوبڵاوییه‌ نه‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكیان نه‌ به‌ ئه‌رێ و ‏نه‌ به‌ نه‌رێ وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ گوێ له‌ ‏ده‌نگی هاووڵاتییانی كه‌ركوكی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له‌ باشووری ‏كوردستان و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند ناگرن و ته‌نها ‏به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كانی خۆیان لا پیرۆزو له‌به‌رچاوه‌!!.‏
‏ به‌ شكستخواردنی هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی (لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی كوردستان) ‏له‌ به‌شداری پێكردنی حزبه‌كانی دیكه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانداو یه‌كڕیزی و ‏یه‌كده‌نگیی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك، تا دێت تابلۆكه‌ ره‌شتر دێته‌ به‌رچاو و ‏ئاسۆی ئاینده‌ی كه‌ركوك ته‌مومژاویتر ده‌بێت، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی ‏كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دۆڕاندنی كه‌ركوك له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014دا خیانه‌تێكی ‏نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی له‌ ئه‌رشیفی خه‌باتی حزبایه‌تیی خۆیاندا تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه‌ ‏كورد له‌ كه‌ركوكدا ئه‌زموونی له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌و هه‌ڵبژاردنی 2010و له‌ ده‌ستدانی ‏چه‌ند كورسییه‌ك، له‌ ئه‌نجامی خۆبه‌ كوێخازانینی یه‌كێتی‌و پارتی و به‌شداریكردنی ‏گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌و به‌ لیستی جیاواز، باشترین گه‌واهیده‌ری ئه‌م ‏راستییه‌ن. كه‌واته‌ ئه‌و لیسته‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێز له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خۆی ‏ده‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئاینده‌ی كه‌ركوك ده‌خاته‌ سه‌رووی ‏به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كانی خۆیه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و حزب و لیستانه‌ی كه‌ پێشوه‌خته‌ ‏دڵنیان له‌وه‌ی تاكه‌ كورسییه‌كیش ناهێنن، به‌ پاشه‌كشه‌كردنیان له‌ كرداری ‏هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵوێست و قوربانییه‌كی دیكه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ‏خه‌رمانی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ نێو خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیمانیی ‏كوردستانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر شكستێكی كوردیانه‌ی كه‌ركوك ده‌یانخاته‌ به‌رده‌م ‏ده‌یان پرسیاری هه‌ستیاره‌وه‌!!‏
‏ ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕمانیشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌و حزب و لایه‌نه‌ ‏كوردستانییانه‌ی كه‌ركوك كه‌ بڕیاروایه‌ به‌ لیستی جیاواز به‌شداری له‌ كرداری ‏هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراقدا بكه‌ن، پێشوه‌خته‌ دڵنیان كه‌ قاچه‌ كورسییه‌كیش ‏ناهێنن، كه‌چی سوورن له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان به‌ لیستی ته‌نها، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ‏پێشتر ئه‌زموونیان له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و شه‌قی ده‌نگ نه‌هێنانیان خواردووه‌و كورد ‏وته‌نی: "مارانگازبوون"، ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌؟ ‏ئه‌رێ ئه‌م سووربوون له‌سه‌ر دۆڕاندن و شكستخواردنه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی پێشوه‌خته‌- ‏دڵنیان له‌وه‌ی ده‌یدۆڕێنن و ژماره‌یه‌ك ده‌نگی ده‌نگده‌رانیشیان له‌ ختوخۆڕایی ‏به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، ده‌چێته‌ خانه‌ی كام ژیربێژی و له‌ كوێی لۆژیكدا جێیان ده‌بێته‌وه‌؟! ‏له‌كاتێكدا كه‌ هه‌موویان زۆر چاك له‌و راستییه‌ گه‌یشتوون كه‌ له‌ رۆژی ده‌نگداندا ‏چه‌ندین گرفت و ئارێشه‌ له‌به‌رده‌م خودی ده‌نگده‌رانی كوردیشدا دروست ده‌كرێن، ‏وه‌كو نه‌هاتنه‌وه‌ی ده‌نگی ژماره‌یه‌كیان و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه‌ی نانبڕین و ‏چه‌ندین رێگریی دیكه‌!!‏
‏ بۆیه‌ جارێكیتریش وه‌كو هاووڵاتییه‌كی كه‌ركوكی راشكاوانه‌ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ‏كه‌ركوك كرا خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی مێژوویی گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام ده‌كرێ ‏ئه‌وانه‌ی رێز له‌ خه‌باتی خۆیان و خوێنی شه‌هیده‌كانیان ده‌گرن، له‌م خیانه‌ته‌ ‏نه‌ته‌وه‌ییه‌ گه‌وره‌یه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی خه‌باتی خۆیان لایه‌نی ‏كه‌م- به‌ سپێتی بهێڵنه‌وه‌و كارێك نه‌كه‌ن نه‌وه‌كانی ئاینده‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی و ‏مێژوویی و سایكۆلۆژی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كانیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌ركوك بكه‌ن. له‌ ‏ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌شدا هاتووه‌: "مێژوو به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نایه‌ته‌وه‌و ‏خیانه‌ته‌كان وه‌كو خۆی تۆمار ده‌كات"، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییانه‌ ده‌زانن، بۆچی ئه‌م ‏خیانه‌ته‌ ده‌كه‌ن؟!‏
‏2014/1/15 پردێ
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)