باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟ (به‌شی دووه‌م)
-------------------
سه‌ره‌تا با پرسیار له سه‌ر هۆکاری شۆڕش، یان یاخبوونه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا بکه‌ین؟ بە گێڕانەوەی ئەمەی خوارەوە دەست پێدەکەم: ساڵی ١٩٨٤ کاتێک خولی زمان و تەکنیکی کۆمپیتەرم لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سوید دەخوێند، لەگەڵ کوڕێکی ئازەری ئێران‌دا بووینە هاوڕێ، ئەویش هەر لەو بەشە دەیخوێند، دیار بوو ئەویش چالاکوانێکی سیاسیی بوو، چونکە قسە و خواست و باسەکانی کە دەیکرد زۆربەی سیاسیی بوون، رۆژێک پرسیارێکم لێکرد، کە بۆچی ئێوەی ئازەری وەکو کورد لە ئێران راناپەڕن و شۆڕش ناکەن؟ هەڵبەت ئەم پرسیارە هەروا بۆ دەمەوتەقێ و گفتوگۆ بوو کە لە کاتی پشووەکاندا کاتمان پێدەبردە سەر. لە وەڵامدا وتی: ئازەری وەکو کورد نییە، ئێوە فێرن بەو شتانە بەبێ بیرکردنەوە لە سەرەنجامەکەی هەر دەست دەدەنە چەک. پرسیم مەبەستت چییە، بۆ هەموو گەلێکی ژێر دەستە نابێت بە رووی دەسەڵاتی زاڵمدا بتەقێتەوە و شۆڕش بەرپا بکات!؟ لە وەڵامدا وتی: نەخێر، ئێمە لە ئێران ئیستامان باشترە وەکو لە کورد. ئەگەر ئێمە بەو عەقڵییەتەی ئێوە شۆڕشمان بکردایە و یاخیبووینایە، ئەوا ناوچەکانی ئێمە لە ناوچە کوردەکان خراپتری لێبەسەر دەهات. شۆڕش دەبێت بۆ دەستکەوتبێت، نەک بۆ وێرانی، ئێوەی کورد تا ئیستا چیتان دەستکەوتووە جگە لە ماڵوێرانی و دەربەدەریی و دواکەوتوویی. لە ئێران‌دا رێژەی دکتۆر و خاوەن بڕوانامەی بەرز و پڕۆفیسۆرەکانی ئێران و بەڕێوەبەری فەرمانگە و شوێنی دیکە زۆربەیان بە رەگەز ئازەریین، ئێمە دەرامەت و ژیانمان زۆر باشترە لە کوردی ئێران. کوردی ئێران زۆربەیان نەخوێندەوار، دواکەوتوو، هەژار و پەککەوتە، ئەو ناوچە کوردیانە وەکو ناوچەی نائاسایی و سەربازیی چاوی لێدەکرێت و زۆربەی چالاکییەکانی سازمانی ساواک و سەرباز و پۆلیسی ئێران لەوێندەرێن. هەمووی لە سایەی ئەوەی کە کوردەکانی بەهۆی ئەو حیزبە کوردیانەوە کە دەستی دەرەکیش یارمەتیان دەدەن و دەیانجوڵێنن، لە بارێکی نائاسایی و ناسایشدایە. ئێمەی ئازەریی (هەر وا وتی) بێ عەقڵ نیین ئەمە لە خۆمان تێکبدەین، ئەگەر تەماشا بکەیت، ئێمە لە سەروەت و سامان و بەرەکت ئێران زیاتریش دەخوێن وەک لە خودیی فارسەکان خۆیان! شۆڕش لەو کاتانەدا دەبێت کە تۆ ئەو دەستکەوتانەت نەبێت، دەبێت هەڵبگیریت بۆ کات و سەردەمی گونجاوی خۆی.
قسەی ئەو کوڕە ئازەرییە تا ئیستاش لە مێشکمدا دەزرەنگێتەوە، هەڵبەت رۆژگاریش وای کرد،، کە قسەکانی ئەو راستیی سەلماند! هەر لە راپەڕینی یوگۆسلاڤیا ئەو گەلانەی ناو ئەو وڵاتە ، کە دوای هەڵوەشاندنەوەی یۆگۆسلاڤیا، هەموویان بوونە خاوەنی وڵات و دەوڵەتی خۆیان، یان وەکو چیکۆسلۆڤاکیا، کە بووە دوو دەوڵەت، یان بەنگلادیش و زۆر وڵاتی دیکە، کە هەر یەکەیان لە کاتی گونجاو‌دا شۆڕ‌شیان کرد و داوای جیابوونەوە و دەوڵەتی خۆیان کرد، دەستی دوژمنەکانیان تێکەڵ بە خواستی میللەتەکانیان نەبوو، وەکو کورد کە هەر جارەی وڵاتێکی داگیرکەر حیزبەکانی پارچەکانی دیکە هان دەدات و بۆ مەبەستی خۆی هەڵیان دەسوڕێنن. (لێرەدا مەبەستم لە رۆژهەڵات و لە باشوورە).
------------
سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم، کە بە سه‌رده‌می زێڕین و سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی هه‌ستیی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد حیساب دەکرێت له کوردستانی باشوور، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ی گه‌وره و بچوک و تاکیی کورد، به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌ڕۆیشت، بڕواناکه‌م، له هیچ سه‌رده‌مێکدا و لە دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق، کوردی باشوور ئه‌و ئازادییه‌ی به خۆیه‌وه دیبێت، چونکه خوێنده‌نه‌وه‌ی تاکی کورد بۆ مێژوو، بۆ جوگرافیا، بۆ پاشه‌ڕۆژ، بۆ چاره‌نووس، بۆ یه‌کخستن، بۆ یه‌کێتیی، به‌رفراوانتر و بهرکراوهتر ده‌بوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چاره‌نووسی کوردستانی باشوور وه‌ک خواستیی ناسیۆنالیستیی کوردیی، که باسی لێوه‌ده‌کرا و له میژووی شێخ سه‌عید و کوشتنی به‌کر سدقیی له موسڵ، هەروەها شێخ مه‌حمود و ڕووداوه‌کانی موسڵ بە راستی ده‌خوێنرایه‌وه، ئه‌و مێژووه، خه‌ونی ناسیۆنالیزمی کورد بوو بۆ داخوازییه نەتەوەییەکانی، له‌وێشه‌وه سنووری باشووری کوردستان (ویلایه‌تیی موسڵی پێشوو) دیاری ده‌کرا، به‌وه‌ی موسڵ به‌شێکه له کوردستان. که‌رکوک گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌بوو، چونکه به شار و ده‌ور و به‌ره‌که‌یه‌وه، دانیشتووه‌که‌ی له سه‌رو %80 کورد بوو، به‌شێک بوو له کوردستان، ته‌نانه‌ت زۆر له ڕووناکبیر و نووسه‌ری کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه، زیاد ڕۆییان له خه‌ونه‌کانی پانکوردستان ده‌کرد، گفتوگۆیان له سه‌ر کوردستانبوونی تکریت و چوارده‌وری به‌غدا و دیاله‌ش ده‌کرد، ده‌ستیان بۆ ئه‌وێنده‌ر راده‌کێشا، که ئه‌و شوێنانه سهردمانێک کوردستان بووە و ئیستا عه‌ره‌ب داگیری کردوون.
به‌ڵی ئه‌و کاته سنووری کوردستان له چیاکانی حه‌مرینه‌وه ده‌ستی بۆ ڕاده‌کێشرا، نه‌ک له زمانی مه‌سعود بارزانیی و هۆشیار زێباری و سه‌رانی یه‌کێتیی، که ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌کان ڕه‌فتار له سه‌ر کوردبوونی ولایه‌تیی موسڵ و ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن.
ناویان ناوە ناوچە جێناکۆکەکان.ئەو یاخیبوونەی کە مەلا مستەفا بارزانی دژی عەبدولکەریم قاسم رایگەیان و ناویان نا شۆڕش، بە ئیستاشەوە لە بری دەستکەوت لەدەستدانی زۆربەی ناوچە کوردییەکان بوو، ئەمڕۆ کەرکوک و دەوروبەری هەولێر و گەرمیانیشی هاتۆتە سەر.
++++++++
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولکه‌ریم زۆر که‌م بوو، ته‌نها 3 ساڵی خایاند (1958 تا 1961) کاتێک نێوانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق، تێکچوو، له مانگی ئه‌یلولی 1961دا، مەلا مستەفا یاخیبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند و شۆڕشی ده‌ست پێ‌کرد، لێره‌دا ئه‌گه‌ر وشیارانه بیربکه‌ینه‌وه، ده‌توانین بپرسێن:
- ئاخۆ پارتی و بارزانی چ داخوازییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ کورد هەبووبێت، له سه‌ر حکومه‌تی ئەوسای عێراق؟ بۆچیعهبدولکهریم قاسم کە لە دایکەوە کوردیش بوو، داواکەی رەت کردەوە و ناچار ده‌ستیان دایه چه‌ک؟
- داخوازیی سیاسیی بارزانیی چیی بوو، لە کاتێکدا پێشتر وەکو لە بەڵگە و قسەی سیاسییەکانی ئەو سەردەمە مەلا مستەفا خۆی بە قەیتانی قۆندەرەی عەبدولکەریم قاسم دەزانی و بە ئاشکرا ئەمەی دەگووت، من خۆم منداڵ بووم، کاتێک لە سۆڤیەتەوە مەلا مستەفا گەڕایەوە بۆ عێراق، هەر لەو ساڵەدا هاتە سلێمانی و ئەو کاتە تەمەنم دە ساڵان بوو، چاک لە بیرمە لە بیناکەی نوری عەلی کە تاکە بەرزترین بینای ئەو سەردەمەی سلێمانی بوو، لەوێ وەستاو خەڵکەکە هاواریان دەکرد، سەرۆک بارزانی، بەڵام ئەو لە هەموویان توڕە بوو وتی من سەرۆک نیم، عەبدولکەریم قاسم سەرۆکە، ئەوە مەڵێنەوە.
چی وای کرد مەلا مستەفا یاخی بێت و داوای زیاتر بکات کە عەبدولکەریم قاسم بە کوردی نەدابوو، ئەمە له کاتێکدا ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریمدا به کورد درابوو، ڕژێمه‌کانی دوا به‌دوای ئه‌و به کوردیان نه‌ئه‌دا، که‌چی مه‌لا مسته‌فا، هه‌میشه به وه‌رگرتنی بڕێ پاره و دانانی چه‌ند وه‌زیرێکی کارتۆنی به‌رده‌وام ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵیاندا مۆرده‌کرد؟ ئه‌مه له کاتێکدا وه‌ک وتم حکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لووتی کوردێک هاتبێت، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا، ددانی به‌وه‌دا نابوو، که عیراق نیشتمانی کورد و عه‌ره‌به، کورد هاوبه‌شی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌ی دەکرد، ژماره‌یه‌ک له کورد کرابوونه وه‌زیر و له کوردستاندا ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بوون، یان ژماره‌یان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، ئیتر بۆچی مه‌لا مسته‌فا، ئیبرایم ئه‌حمه‌د، جه‌لال تاڵه‌بانی و عومه‌ر ده‌بابه، عه‌لی عه‌سکه‌ری، و ... هتد. هاتن له حکومه‌تی عیراقی یاخیبوون، ئه‌مه له کاتێکدا، وەڵامی هەموو ئەمانە لە کتێبەکەی عیسا پژمان وەردەگرنەوە، کە باسی لێوه‌ده‌کات و نووسیوێتی، کە بە پلانی ئەوان ئەم سەرکردانەیان هان دا تا لە عەبدولکەریم یاخیی ببیت. هەر عیسا پژمان باسی دەکات و دەڵێت، کە عه‌بدولکه‌ریم نیوه کورد بووه (دایکی کوردی فه‌یلی بوو)؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، وەکو وتم هه‌مووی له یادداشته‌که‌ی عیسا پژنامدا وه‌ڵامه‌کان به دوور و درێژیی دراونه‌ته‌وه، به‌ڵام (عیسا پژمان که ئه‌فسه‌ری ساواک و زنجیره لێکبهستراوهکهی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و ڕژێمی شای ئێران) بوو، له‌و باره‌یه‌وه دواوه، تا سه‌رده‌می ئاشبه‌تاله‌که، هه‌مووی باسکردووه، به‌شێکی که‌می کراوه‌ته کوردی، ئه‌مه جگه له شهلهمو نکدیمۆن که له کتێبه‌که‌ی به ناوی (موساد له عێراق و ده‌وله‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری) ئه‌میش ڕوویه‌کی تری ئه‌و ڕاستییانه‌ی ئاشکراکردووه، به دواشیدا که‌سانی وه‌کو مه‌حمود سۆرانی (د. مه‌حمود) له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی حیزبی شیوعی دیوی شاراوه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ئاشبه‌تاڵیشیان باسکردووه.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکەی عیسا پژمان لەو لینکەی خوارەوە بخوێنەرەوە: