كەناڵى كوردسات (دەمانچە) بەسەر بێژەرەكانیدا دابەش دەكات.
Saturday, 16/04/2011, 12:00
تازەترین و ناشیرینترین داهێنانى ئەم كەناڵى گەندەڵساتە ئەوەیە كە چەند ژمارەیەك دەمانچەى بەسەر جنێو فرۆشەكانیدا دابەش كردوە،! بەڵام نازانرێت بەچمەبەستێك ئەم دیاریە جوانەیان دراوەتێ؟ ئاخۆ ئەمانە جگە لەبێژەرى كارى پیاوكوژیش دەكەن؟ یان هەڕەشەیان لەسەرە؟ نەخێر ئەمەى دواییان نیە كەسێك سەربەدەسەڵات بێت و ئەوان هەڕەشەكەربن لەچى دەترسن؟ ئەم جنێو فرۆشانە بەپارەى كێ دەمانچەیان بۆكڕدراوە؟ ئەگەر هەریەكەیان دەمانچەكەى بفرۆشتایەو چەند بوتڵخوێنى بۆ منداڵێكى (تالاسیما) پێبكڕیایە لەم دونیا و لەو دونیاش ڕوسورنەدەبوو؟ لەناو ئەو خاوەن دەمانچانەدا كەسى واتیایە خۆى پێ سوكرات و هیگڵە و خۆى بە موحامى ووشەو شیعرو ژیان دادەنێت كەچى دەمانچە بە دەستە! لێرەن بەناو ڕوناكبیرانى دەمانچە بەدەست ،بەرز بەرز دەمانچەكانتان هەڵبڕن و ئەوەى بەدڵى ئێوە نەیووت ساردیبكەنەوە، ئەوەى خوار سەیریكردن بەرز دووا ئەوەى لەو بەرزاییەوە ئێوە بەهەڕەشەى دەزانن بیكوژن. ئێوە بەهیچ یاسایەك دادگایى ناكرێن لەموڵاتەدا یاسایەك نەنوسراوەتەوە جێگەى تاوانەكانى ئێوە و باوانتانى تیابێتەوە كەوایە بكوژن. پیرۆزتان بێت ئەى خانمان و ئاغایانى گەندەڵسات پیرۆزە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست