کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


تارمایی شه‌ڕێکی ناوچه‌یی به‌ڕێوه‌یه

Saturday, 17/12/2011, 12:00







به‌ پێ ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی (الشرقی الاوسگ) عه‌ره‌بی تارمایی شه‌ڕێکی ناوچه‌یی زۆر نزیکه‌.
هه‌ر به‌پێ ی نوێترین هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ پسپۆڕانی جه‌نگی ڕوسی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ئیسرائیل وووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێش کۆتایی هاتنی دیسه‌مبه‌ری 2011 واته‌ پێش جه‌ژنی سه‌ری ساڵ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران وشه‌ڕێکی هه‌رێمی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه‌.
ڕوسیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌موو پێگه‌ سه‌ربازیه‌ ده‌ریایی و ئاسمانی و ووشکایه‌کانی له‌ ووڵاتانی قۆقازو ده‌ریای قه‌زوێن خستۆته‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌ بۆ ڕودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو.
هیچ دوور نیه‌ کشانه‌وه‌یی به‌ په‌له‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق پێش کۆتایی ئه‌م ساڵ ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و هێرشه‌.به‌ پێ ی ئاماژه‌ی پسپۆڕانی سه‌ربازی ئه‌گه‌ر بێت و جه‌نگێکی له‌و شێوه‌یه‌  هه‌ڵگیرسێت زۆربه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌وکاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری جیهانی وناوچه‌که‌ ده‌بێت کاریگه‌ری خراپیشی بۆسه‌ر عێراق و هه‌رێمی کوردستانێش ده‌بێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە