سكرتێری تایبه‌تی بارزانی ده‌ست بۆ نامووسی كچه شه‌هیدێك ده‌بات
Wednesday, 18/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 ههولێرسهرچاوهیهكی نزیك له نووسینگه‌ی تایبه‌ت به مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه ئاشكرای كردووه، كه شیڤای نیهاد بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی، که له هه‌مان كاتیش‌دا سكرتێری تایبه‌تی مه‌سعود بارزانییه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كچه شه‌هیدیك به ڕێگه‌ی بارزان قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی گه‌یه‌نراوه‌ته لای شیڤا بارزانی، تا هه‌وڵ بدا كیشه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی دایكی چاره‌سه‌ر بكات و بۆ توركیای بنێرن، كاتێک شیڤا كچه‌که ده‌بینێت، که ناوی (س ق)ه، به‌ڵێنی پێده‌دات ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵی رێک بکه‌وێت، ئه‌وا نه‌ک بۆ تورکیا، به‌ڵکو له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دایكی بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نێرێت.
كاتێک كچی ئه‌و شه‌هیده ئه‌و قسه‌یه له برازاکه‌ی مه‌سعود ده‌بیستێت، ده‌ست ده‌كات به گریان و هه‌رچی قسه‌ی سووک و جنێوه به‌شیڤا بارزانی ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدات ئیستا له كویدایه و چاره‌نووسی چی لێدێت، هاوار ده‌كات: ئێوه باوكتان به‌كوشداوین و ده‌تانه‌وێت ده‌ستدریژی نامووسیش بكه‌نه سه‌رمان!؟ ئیتر پیاوه‌کانی ده‌ور و به‌ری به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کچه‌که بێده‌نگ ده‌که‌ن، به‌پاڵ ده‌یکه‌نه ده‌رێ.
به دوای ئه‌مه‌دا كچه ئازا و خاوه‌ن شه‌ره‌فه، كه باوكی قوربانی ده‌ستی پارتیی بووه، بڕیار ده‌دات ناوی باوكی له‌سه‌ر لیستی پارتی بسڕێته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست