کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مڕۆش وه‌كو دوه‌م ڕۆژ خۆ پیشاندان له‌ شاری كه‌لار به‌رده‌وام بو وه‌ گرژیه‌كی زۆری به‌ خۆوه‌ بینی‏

Saturday, 26/02/2011, 12:00


ئه‌مڕۆش وه‌كو دوه‌م ڕۆژ خۆ پیشاندان له‌ شاری كه‌لار به‌رده‌وام بو وه‌ گرژیه‌كی زۆری به‌ خۆوه‌ بینی له‌ مه‌یدانی ئازادی شاری كه‌لار له‌ پێش خویندنگای شه‌هید له‌یلاقاسم به‌ دروشمی چۆڵی كه‌ ئه‌و كورسیه‌ میله‌ت هه‌موی برسیه‌،ئێمه‌ گه‌نجی كه‌لارین دژی گه‌نده‌ڵكارانین له‌ مه‌یدانی ئازاده‌ ده‌ستی به‌ و ڕاپه‌ڕین كرد به‌سه‌رپه‌رشتی عبدلله‌ــی مه‌لاڕه‌حیم و ئه‌نوه‌ر خێونكاری به‌توانای فاروق ڕه‌فیق و مه‌حمودی شێخ وه‌هاب و گرژیه‌كی زۆری به‌خۆوه‌ بینی له‌ پێشدا خۆپیشانده‌ران به‌ به‌جه‌رگیه‌وه‌ داوای ڕوخانی پارتیان ده‌كردو ده‌یانگوت بڕوخێت بڕوخێت ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چو هێزه‌كانی پارتی گه‌شتنه‌ ناو بازاڕی شاری كه‌لارو به‌ هاوكاری هێزه‌كانی چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانو
هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر وه‌ وه‌ به‌ته‌قه‌كردن كه‌وتنه‌ ناو گه‌نجانی خۆ پیشانده‌ر تا وایان لێكردن به‌ره‌و ناو كۆڵانه‌كان ڕابكه‌ن دواتر خۆپیشانده‌ان به‌ هێزێكی گه‌وره‌و خۆپیشانده‌رێكی زۆره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌یدانی ئازادی و توانیان هه‌رسێ هێزی پارتیو چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ڕاو بنێن جێگای باسه‌ هێزه‌كانی پارتی ته‌قه‌یه‌كی زۆریان له‌ خۆ پیشانده‌ران ده‌كرد به‌ بیكه‌یسیو قه‌ناس و كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌ی كاتم له‌ هه‌مان كاتدا هێزی خۆ پیشانده‌ران زیاتر ده‌بو خۆ پیشانده‌ر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لار كۆنو حه‌مه‌ی كه‌ریم و گازینۆ و شه‌هیدانه‌وه‌ ئه‌هاتن بۆ به‌هاناوه‌ چونی خۆ پیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی هه‌رسێ هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ نه‌یان توانی خۆپیشاندانه‌كه‌ ڕابگرن تا بێت زۆرتر په‌ره‌ی ده‌سه‌ندو له‌ زیادبوندا بو جێگای باسه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر هه‌ر گه‌نجێكیان بگرتبا به‌12 نه‌فه‌ره‌وه‌ به‌شه‌قو قۆناغه‌ تفه‌نگه‌وه‌ لێان ده‌دان و به‌شه‌ق ده‌یان كرده‌ ناو فۆرده‌وه‌ و بێسه‌رو شوێنیان ده‌كردن وه‌ ده‌خه‌ڵمێنرێت زیاتر له‌ 20 گه‌نجانی شاری كه‌لار ده‌سگیر كراون به‌ڵام خۆ پیشاندان به‌رده‌وام بۆ تا گه‌شته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌رسێ هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ نه‌یان توانی كۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ بكه‌ن په‌یوه‌ندیان به‌ شورته‌ی عراقیه‌وه‌ كرد كه‌ دوێنی بۆ خۆ پیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م لقی 22 هێندرابون له‌ خانه‌قینه‌وه‌ كه‌ هه‌مویان عه‌ره‌ب بو به‌راستی زۆر عه‌یبه‌ بۆ حكومه‌تی كوردستان په‌نا بباته‌ به‌ر عه‌ره‌ب بۆ یارمه‌تی دانیان كه‌ عه‌ره‌ب دوژمنه‌كه‌ی كورده‌ ئێستاش وا ده‌زانن كه‌ كورد سه‌دام حسێن ی ڕوخانوه‌. ئه‌وانیش هاتنو به‌ بێ ڕه‌حمانه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كردو جه‌ندین كه‌سان بریندار كرد و ئه‌وه‌ش وای له‌ خۆبیشانده‌ران كرد كه‌ توڕه‌ی خۆیان ده‌ربخه‌ن و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كان به‌ به‌ردو بلۆك جه‌ندین پۆلیس بریندار بكه‌ن و گه‌نجانی شاری كه‌لار كه‌ خۆ پیشاندان له‌ كه‌لار به‌س دوینێ و ئه‌مڕۆ نابێت خۆ پیشاندانی توندوتیژی به‌رده‌وامه‌ گوێ به‌ خێن ڕیشتن ناده‌ن تا ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌عسه‌ ئه‌م حوكومه‌ته‌ی كوردی خۆ فرۆشه‌ نه‌ڕو خێنن واز ناهینن وه‌ به‌ده‌نگێكی به‌رزو یه‌ك ده‌نگیه‌وه‌ هاواریان ده‌كر ئێمه‌ هه‌مو بیلالین ئه‌بێت بڕوخێت بارزانی



 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە