سایتی ستاندەر رقی دوژمنان و عەرەبەکان بەرامبەر بە کورد ئەستوور دەکات
Friday, 30/01/2015, 12:00
2495 بینراوە
سایتی ستاندەر هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە، تێێدا دەیەوێت کوشتنی ئەو عەرەبانە، گوایە یەزیدییەکان و پەکەکە ئەم کارەیان کردووە.
هەر لە خوێندنەوەی ئەم هەواڵە یەکسەر هەست دەکەیت ئەو سایتە لەلایەن کێوە پشتگیریی دەکرێت و بۆچی هەواڵی ئاوا بڵاودەکاتەوە، کە لە خزمەتی داگیرکەران و میتدایە، هەڵبەت ئەو هەواڵە لەایەن پارتییەوە پێی دراوە، ئەوانیش بۆ دوژمانەیەتیی کورد و یەزیدی و پەکەکە بڵاوی دەکەنەوە و تا زیاتر دوژمنایەتی نێوان کورد و عەرەب خۆش بکەن، هیچ راگەیاندێک تاوانی وا ناخاتە سەر ئەستۆی میلللەتەکی خۆی، بەڵام ئەمانە چونکە خۆیان ناپاک و خائینن، نازانن هەواڵی ئاوا چ کاردانەوەیەکی خراپی دەبێت!
کورد ئەمڕۆ لە حاڵەتێکی زۆر خراپدایە، دەستی راستی دوژمنی دەستە چەپێتی، لاقی بە پێچەوانەی لاقەکەی تری دەجۆڵێتەوە، لەشی فەرمانی مێشکی بەجێ ناهێنێت، کورد لاشەیەکەک دژی هەموو بەشەکانی لەشی خۆیەتی، هەڵبەت مەبەستم لە کورد، بەشەکەی باشوورە، کە پارتی و یەکێتی وای گۆش کردوون کە رقیان لە خۆیان بێت، نووسەر و هونەرمەند و رۆژنامەنووسەکانی لە نمونەی پیاوخراپ و جاش و خائینن، بڕوا بە راگەیاندنەکانی ناو هەرێمی کوردستان مەکەن، ئەوانە هەرچەندە کوردن، بەڵام دوژمنی کورد و دۆەستی داگیرکەرانو تورکانن. سایتی ستاندەر ئەوەی سەلماند کە من نەفرەت لە قەڵەم و لە راگەیاندنیش بکەم.
لە خوارەوە بزانن ئەم سایتە پۆخڵە چی بڵاودەکاتەوە.
---------------------------------------------------------
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو خیلی جحیش وزبیده چه‌ند جاریك به‌گه‌ر داعش ده‌كه‌وتن وتالانی خه‌لكی كوردی سنجاریان ده‌كردو دوای هه‌لده‌گه‌رانه‌وه ،شه‌ویكیان هیزیكی نه‌ناسراو وه‌ك تۆله‌و حوكی مورته‌د قه‌تل وعامیان كردن ،كه ئه‌و جۆره كاره دیاره له‌لای داعشه‌وه ده‌رده‌چیت كه‌چی هه‌ندی لای شۆڤینی عرب ده‌یان ویست بیخه‌نه ئه‌ستۆی هیزی پیشمه‌رگه‌و ئیزیدیه‌كان،له‌تازه‌ترین راگه‌یاندنی حزبی به‌عس ئه‌ویش په‌نجه‌ی توومه‌ت بۆ گه‌ریلای په‌كه‌كه‌و ئیزیدیه‌كان ده‌باو ئه‌وان به به‌رپرسی ئه‌و كاره ده‌زانی .
http://skurd.net