کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لییه‌وه‌

Saturday, 23/01/2010, 12:00


له‌ژماره‌ ــی 701 ڕۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" 14/1/2010 دیمانه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند(ئه‌یوب عه‌لی)بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.وه‌ک کارو به‌رپرسیارێتیم،به‌دواداچونێکم سه‌باره‌ت به‌م دیمانه‌یه‌ کرد وله‌گه‌ڵ خودی

هونه‌رمه‌ند(ئه‌یوب عه‌لی) گفتوگۆیه‌کی تێرو ته‌سه‌لمان کرد سه‌باره‌ت به‌م کاره‌وبۆمان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ سازدراوه‌و ئه‌مڕۆ به‌بێ پرسی هونه‌رمه‌ند وستافی ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب بڵاوکراوه‌ته‌وه‌،که‌بووه‌ته‌مایه‌ی نیگه‌رانی(ئه‌یوب عه‌لی) و به‌ پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ بکه‌ین وهه‌رله‌خودی ڕۆژنامه‌که‌یش بڵاویبکرێته‌وه‌.

(ئه‌یوب عه‌لی) ده‌ڵێت:"من هه‌رگیز نیگه‌ران وپه‌شیمان نیم سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌که‌ وبۆچوون وقسه‌کانیش به‌هیی خۆم ده‌زانم.به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران کردووه‌،که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند نییه‌ دیمانه‌یه‌کی ساڵێک له‌مه‌وپێش که‌ڕه‌نگه‌ بۆچوون وبڕوای جیاوازترم هه‌بووبێت،ئه‌مڕۆ بڵاوبکرێته‌وه‌.دواتر من به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ی بابه‌ته‌که‌ی به‌ناوی خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ ناناسم هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمدا نایه‌ت که‌دیمانه‌م له‌گه‌ڵ که‌سێکدا کرد بێت به‌م ناوه‌و بۆ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌.بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوای پۆزش هێنانه‌وه‌ده‌که‌ین له‌م ڕۆژنامه‌یه‌و داوایشمان وایه‌ که‌ به‌فه‌رمی به‌دواداچونێک سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه‌ بکه‌ن ووئه‌وکه‌سه‌ی که‌به‌ ڕۆژنامه‌نووسیش خۆی ناساندووه‌ دوور له‌پڕه‌نسیب ویاسای کاری ڕۆژنامه‌وانی کار ده‌کات لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت،بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ دووباره‌ نه‌کاته‌وه‌."

هه‌رلێره‌وه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌کێشین که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌سانێک هه‌ن به‌ ناوی(ئه‌یوب عه‌لی)ــه‌وه‌ بابه‌ت وهه‌واڵ بلاوده‌که‌نه‌وه‌ وبۆناو ده‌کردن وپڕکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و سایته‌کانیان،هه‌ر وه‌ک له‌م ماوه‌یه‌دا ماڵپه‌ڕێکی دیکه‌ش چه‌ندین هه‌واڵی دوور له‌ڕاستییان سه‌باره‌ت به‌ئه‌یوب بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ له‌مه‌ر ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ،که‌هیچ بنه‌ماو راستیه‌کی نییه‌.به‌ڵام ئه‌م کاره‌ نه‌شیاو ناپه‌سه‌ندانه‌ نابنه‌ پێشخستنی ڕۆژنامه‌وانی کوردی وپێم وایه‌ ه‌ئوکه‌سه‌گێره‌شێوێنن وبێتوانانه‌ی به‌ناوی ڕۆژنامه‌نووس کارده‌که‌ن دوور بخرێنه‌وه‌ له‌دام وده‌ستگه‌ راگه‌یاندنه‌کان تاوه‌کوو ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ وبێ متمانه‌ نه‌چێت.

بۆیه‌ لێره‌وه‌داوا له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندن وڕۆژنامه‌و سایته‌کان ده‌که‌ین بۆپشت ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێک له‌ راستی سه‌باره‌ت به‌(ئه‌یوب عه‌لی) ئه‌وه‌ پیوه‌ندی به‌ به‌ڕیوه‌به‌ری کاری ڕۆژنامه‌وانی هونه‌رمه‌نده‌وه‌ بکه‌ن وئێمه‌یش دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ڕاستی ودروستی هه‌واڵه‌که‌

له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌ویستیمان بۆ دڵسۆزان ونوێنه‌ران.
*به‌ڕیوه‌به‌ری کاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌یوب عه‌لی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە