ئاوهڵازاوای تاڵهبانی نیوەى خانووەكانى بەنداوى دوكان ودەربەندیخان داگیردەكات؟
Saturday, 31/10/2009, 12:00
سەرچاوەیەك لە وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێم بە كوردستان پۆستى راگەیاند كە وەزیرى سەرچاوەكانى ئاوى عێراق د.لەتیف رەشید دەیان ملیۆن دۆلارى لە بودجەى حكومەتى هەرێم خەرج كردووە و وەزارەتى دارایى عێراقیش لە رێژەى 17% ەكەى هەرێم بڕیوە . ئەمەش گوایە پرۆژەى ئاودێرى لە هەرێم جێ بەجێ كردووەو كە جگە لە هەندێ وردە پرۆژەى فاشیل و شەخسى لە بابەتى نوێكردنەوەى مەرقەد و خانوو داراستراحەى شهخسى بۆ خۆى ونزیكەكانى كە دورو نزیك پەیوەندییان بە (ڕەى)یەوە نییە و شوێنى هیچى ترى دیار نییەو ئەمەش لە ڕێى دائرەى مهندس مقیمەكانیەوە كە لە سلێمانى و شوێنانى تر لە كەسانى گەندەڵ وسەربەخۆى دایناون هەنێكیان عەرەبن وهێناونى بۆ ئەوەى پارەكە هەرێم خەرج بكەن وەك ئەوەى حكومەتى هەرێم تواناى ئەنجامدانى پرۆژەى نەبێت ، ئەو لە بەغداوە خێرى پێ بكات وبۆى خەرج بكات .ئەم وەزیرە بە كەیفى خۆى تدخلات لە كارەكانى حكومەتى هەرێم دەكات وكەس پێى ناوێرێ لەبەر ئەوەى پشتى ئەستوورە. ئەم كابرایە شەریكایەتى لە زۆربەى كارەكاندا هەیەو لە كۆمپانیاى شەخسیەكانى وشەراكەتەكانیەوە پرۆژەكانى وەزارەتەكەى جێ بەجێ دەكات ، بە هەموو ئەمانەشەوە نەوەستاوە بەپێى دوا هەواڵ لە سەرتدخلاتەكانى لە هەرێم لە كۆى 15 خانووى بەنداوى دوكان كە بۆ فەرمانبەران دروست كراوە دەستى گرتووە بە سەر (10) خانوودا وتەنها (5) خانووى وەكو خێر پێ داون ، هەروەها لە كۆى 15 خانووى تر بۆ بەنداوى دەربەندیخان تەنها(10) خانووى پێ داون و (5)ەكەى ترى بۆ خۆى حجز كردووە و لە ناو خانووە زەوتكراوەكاندا هى مدیرەكانیشى تێدایە لە كاتێكدا دەیان فەرمانبەرى ئەو دوو بەنداوە لە خانووى كرێ دان یا ئەندازیارەكانیان لە دەرەوە هاتوو چۆ دەكەن و خانوو كە بۆ خۆیان و لە بودجەى داشكێنراوى هەرێم دروست كراوە پێیان رەوا نابینرێت. كەسیش ناتوانێ بەر بەم هەموو تەدەخولاتە زەقانەى وەزیرێكى عێراقى بگرێت كە لە جیاتى ئەوەى هاوكارى هەرێم بكات و وەكو وەزیرێكى كورد پشكى زیاتر بۆ هەرێم دابڕێ كەچى دەستى بەسەر ئەو پارەیەش دا گرتووە كە هى حكومەتى هەرێمەو بە خوێنى میللەتێك وەدەست هێنراوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست