بۆچی خۆپیشاندانەكەى هەڵەبجە ڕێكنەخرا؟
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
لەسەرەتاى مانگى شەشی ساڵى ڕابردوو دەستەى چاودێرى دارایی حكومەتى هەرێم ڕاپۆرتێكى 122لاپەڕەى لەبارەى گەندەڵیەكانى سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید داوەتە ئەنجومەنى وەزیران، هەرچەندە لەناو ڕاپۆرتەكەى چاودێرى دارایدا ئاماژە بەسەدان حاڵەتى گەندەڵی دراوە، بەڵام هەتا نوسینى ئەم ڕاپۆرتە نەحكومەتەكەى پێشووى نێچیر، نەكۆلكە حكومەتەكەى ئێستاى بەرهەمى بێبەرهەم نەهیچ كەس و لایەنێك نەیتوانیوە لێپێچینەوە لەسەرۆكى شارەوانى هەلەبجە بكات، چونكە هێرۆ برایم ژمارەیەك بەرپرسانى نابەرپرس پشتیوانى لەخدرى سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجە دەكەن، تەنها كەسێك كەدەیەوێت ڕاوى خدر بكات بەرپرسی مەڵبەندى هەڵەبجەى یەكێتییە، چونكە لێپرسراوى مەڵبەند لەچەندین ئۆباڵى شكستەكانى یەكێتى لەناوچەكە دەخاتە ئەستۆى كەمتەرخەمى و گەندەڵییەكانى خدرى شارەوانى كەلەنا هاوڵاتیاندا بە(خدر بەسەرچاو) ناسراوە، لەچەند ڕۆژى ڕابردوو دارودەستەكەى یەكێتى دواى ئەوەى بۆیان دەركەوت كەناتوانن خدر لەسەر كارلابدەن، هەوڵیاندا لەڕێگاى هاندانى هاوڵاتیانەوە خۆپیشاندانێكى بەرفراوان ڕێكبخەن بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەوە بەرپرسانى یەكێتى ناچاربكەن بۆ ئەوەى دەست هەڵبگرن لەپشتیوانیكردنى خدر كەریم كەبەپێی ڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایی تۆمەتباركراوە بە هەڕاجفرۆشكردنى زیاتر لە1500پارچە زەوى، ئەو هەوڵەى مەڵبەندى هەڵەجە بۆ لادانى خدر ئەگەرچی مایەى خۆشحاڵى خەڵكى هەڵەبجە بوو، بەڵام وەك چاوەڕوان دەكرا نەیەكێتى دەتوانێت خۆپشاندان بكات و نەخەڵكیش بڕواى بەخۆپیشاندانێك هەیە كەبەرپرسانى یەكێتى لەپشتییەوە بن، چونكە دڵنیان هەموو هەوڵێكیان بۆ بەهێزكردنى پێگەى خۆیان و تەكەتولەكەیانە نەك خزمەتكردنى هاوڵاتیان، ئەوەبوو بڕیاردرا ڕۆژى چوارشەممە 31/3خۆپیشاندان بۆ بەردەم سەرۆكایەتى شارەوانى هەڵەبجە ڕێكبخرێت بۆ ئەو مەبەستەیش ژمارەیەكى زۆر لافتەو دروشم ئامادەكران، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ڕۆژى سێ شەممە هەریەكە لەخدركەریمى سەرۆكى شارەوانى و حەمەى حەمەسەعید هەورامى لیپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبجەى یەكێتى كۆبونەوەیەكى دووقۆڵی و ژێربەژیریان ئەنجامداوەو ڕیچكەوتوون لەسەر ئەوەى كەخدر كەریم لەكاتى جێبەجێكردنى كارەكانیدا لەقسەى مەڵبەند دەرنەچێت و هەموو كارەكانى بەبەرژەوەندى ئەندامانى مەڵبەند ئەنجامبدات، لەبەرامبەر ئەوەیشدا حەمەى حەمەسەعید دەست هەڵدەگرێت لەهاندانى خەڵك بۆ خۆپیشاندان، ئەوەى دەمەوێت لێرە ئاماژەى پێ بدەم ئەوەیە كە ئێمەى خەڵكى هەڵەبجە هەر لەیەكەم ڕۆژى بڵاوبونەوەى دەنگۆى خۆپیشاندانەوە بۆمان دەركەوت كە حەمەهەورامى و مەڵبەندەكەى ناتوانن بێنە سەر ڕێگاى ڕاستى پشتیوانكردن لەهاولاتیان بەڵكو بڵاوبكردنەوەى ئەو دەنگۆیانە تەنها بۆ موزایەدەكردن و ملكەچكردنى خدر بوو بۆ داواكارییەكانیان، هەربۆیە پێویستە خەڵكى هەڵەبجەى شەهید بەتوندى ئەو كەین و بەینەى نێوان لێپرسراوى مەڵبەندو سەرۆكى شارەوانى ڕیسوابكەن و لەڕێگەى داواكاری گشتییەوە سەرنجى دادگا بۆ مەلەفی گەندەڵییەكانى شارەوانى شارەكەیان ڕابكێشن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست