کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌زمه‌ی ئابوری جیهانی

Friday, 13/01/2012, 12:00


ئابوری سه‌رمایه‌داری له‌ ئێستادا ، ئه‌زمه‌کانی زۆر جیاوازتره‌ له‌ ئه‌زمه‌کانی پێشوو تری به‌وه‌ی له‌جاران دا سه‌رمایه‌داری تووشی ئه‌زمه‌ ئابوریه‌کانی خۆی ده‌بوو هۆکه‌ی ئه‌وه‌ بوو که بازاڕی ساغ بوونه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی سنووردار بوو که خۆی له‌ ووڵاته‌ پیشه‌سازیه‌کانی ئه‌و کاته‌دا له‌‌ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌ و ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند شوێنێکی تردا ده‌بینیه‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ کلیلی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌زمه‌کانی له بازاڕی نوێ دا بوو‌. به‌رپابوونی دوو شه‌ڕی جیهانی و داگیرکردنی ووڵاتان و به‌ کۆلۆنیازه‌کردیان ، سه‌رمایه‌د‌اری توانی گه‌شه‌ی به‌رده‌امی خۆی بکات وبازاڕێکی فراوان و گه‌وره‌بدۆزێته‌وه‌و سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌میدا...
به‌ڕاده‌یه‌ک توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر دوو دیاریده‌دا که‌ ژیانی سیسته‌مه‌که‌ی خستووه‌ سه‌ره‌مه‌رگه‌وه‌ ئه‌وانیش:
ـ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل ، به‌داگیرکردنی ووڵاتانی تر
ـدۆزیه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵکێکی بێ کاری زۆر که‌ له‌ گه‌نجه‌کان پێکهاتبوو، به‌کردنیان به‌سه‌رباز له‌ شه‌ڕه‌کان دا
له‌ سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵات له‌ ئه‌ڵه‌مانیا له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه‌ ، زیاد له‌ سه‌دا سی خه‌ڵک بێ کار بوو که‌ زۆربه‌یان گه‌نجه‌کان بوون ، ئه‌مه‌ش له‌شکرێکی سه‌ربازی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌ڵه‌مانیا دروستکرد. وه‌ له‌ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا شدا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ بوو.


پاش کووشتارێکی زۆر و داگیرکردنی ووڵاتانی تر و دزینی سامانه‌سروشتیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ ،سیسته‌می سه‌رمایه‌داری توانی به‌ گوڕوته‌وژمێکی تره‌وه‌ گه‌شه‌ به‌ که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ بدات وگه‌شه‌ی خۆی بخاته‌وه‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی ئۆرگانی خۆی .
جیهان پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌م گه‌شه‌یه‌کی زۆرخێرا وفراوانی به‌خۆیه‌وه‌ بیینی و زۆربه‌ی سووچ و قوژبنه‌کانی جیهانی گرته‌وه‌ و له‌سایه‌ی ئه‌و گه‌شه‌ خێرایه‌ی بواری ته‌کنۆلۆجی ، به‌تایبه‌ت پاش ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ، جیهانی کردۆته‌ گوندێکی گه‌ردوونی ...
له‌پاش ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕزگاری نیشتمانی یه‌کان له‌ده‌ست کۆلۆنیستی ڕۆژئاوایه‌کان ، چه‌ندها ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ و نیشتمانی هاته‌‌کایه‌وه‌ به‌ڵام‌ چه‌نده‌ها بنه‌ماڵه‌ و ده‌سته‌ی سه‌ربازی سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌دا وڕژێمی دیکتاتۆری که‌وته‌ حوکم کردن و پارێزگاری و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ین پێدرا له‌سه‌رحوکم له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانییه‌وه‌ ، که‌خۆی له‌ کارتێل و بانکه‌ گه‌وره‌کاندا نمایش ده‌کات به‌و مه‌رجه‌ی یارمه‌تی و هاوکاری بانکه‌کان و کارتله‌ گه‌وره‌کانی ڕۆژئاوایه‌کان بن له‌گه‌شه‌ی سه‌رما‌یه‌‌داری و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه‌کانیان دا.
ئه‌و ڕژێمه‌ بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازیانه‌ی که‌ به‌ناوی ڕژێمی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ له‌و ووڵاتادا ده‌سته‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌‌ بوو ببوونه‌ پاشکۆ ‌و یارمه‌تی ده‌ری ڕۆژئاواییه‌کان و فه‌رمانه‌کانی ڕۆژئاواییه‌کانیان جێ به‌جێ ده‌کرد و ببوونه‌ ده‌ستێکی پۆڵاین له‌ دژی هاووڵاتیانی خۆیان و به‌ ئاگروئاسن و به‌ هاوکاری دارایی و سه‌ربازی ڕۆژئاواییه‌کان هه‌موو ناڕه‌زایی و جوڵانه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی ده‌وه‌ستانه‌وه‌.
نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ئه‌فه‌ریکا و ئاسیا ، هتد..
  


دانانی قه‌رزێکی زۆر به‌ سووه‌یه‌کی به‌رز و جێبه‌جێ کردنی چه‌نده‌ها پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ گه‌وره‌ی ‌‌زۆر له‌و ووڵاتانه‌دا و بردنی سامانه‌ سروشتیه‌کانیان به‌ نرخێکی هه‌رزان وکردنیان به‌ بازاڕ بۆ شتومه‌کی ڕۆژئاوایه‌کان و به‌کارهێنانی هێزی کاری هه‌رزانی یان، سه‌پاندی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ و ده‌سته‌ سه‌ربازیانه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌دا و هه‌مووی ئه‌مانه‌ بوونه‌ ڕزگاربوونی کارتێل و بانکه‌گه‌وره‌کان و ڕژێمه‌کانیان له‌ ئه‌زمه‌کانیان‌ .
‌ هێنانه‌ سه‌رکارو گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان و،یارمه‌تی دانیان له‌ ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خۆماڵی دا له‌سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ، ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمه‌ بانکی وئابوریه‌ی ڕۆژئاوایه‌کان بوو، که‌ بوونه‌ ڕزگاربوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و یارمه‌تی گه‌شه‌یه‌کی زیاتر و فراوانی سه‌رمایه‌ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین که‌ سه‌رمایه‌داری جارێکی تر تووشی ئه‌زمه‌یه‌کی بانکی قوورس و ئابوریه‌کی گه‌وره‌ بووه‌ که‌ ته‌نانه‌ت سیسته‌می دراوو بانکی زۆر ووڵاتی تووشی ئیفلاس بوون بردووه‌.
 
له‌ساڵی 2008 وه‌ سیسته‌می بانکی وکارتێله‌ گه‌وره‌کان له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا به‌ره‌ داڕمان ده‌چێت و ئابوری جیهانی تووشی خه‌له‌لێکی گه‌وره‌ هاتووه‌...ڕێژه‌ی بێکاری زۆر زیادی کردووه‌ ، دۆلار و یۆرۆ له‌ هاتنه‌خواره‌وه‌دایه‌...یۆنان و ئیالیا و ئیسپانیا و‌ ئێرله‌نده‌ و پورتوگال له‌ بارودۆێکی زۆر خراپ دان و ئابوری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای به‌ پله‌ی یه‌که‌م تووشی ناهاوسه‌نگیه‌کی گه‌وره‌ کردووه‌...
گه‌ر له‌سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ڕۆژئاواییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌زمه‌کانیان ، داگیرکردنی ووڵاتانی ترودۆزینه‌وه‌ی بازاری نوێ وده‌سکه‌وتنی سامانه‌ سروشتیه‌کان ، له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ نه‌وت ، توانیبێتی چاره‌ی خۆی پێبکات و گه‌ره‌نتی گه‌شه‌یه‌کی ئۆرگانی خۆی دابین بکات له‌ڕێگه‌ی ڕژێمه‌ دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازیه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه‌ ، ئه‌وا له‌مڕۆدا ئه‌و ڕێگا چارانه‌ی جاران خۆیان بوونه‌ته‌ زیاتر قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌کان ، واته‌ ئه‌وانه‌ی دوێنێ چاره‌سه‌ر بوون ، ئه‌مڕۆ خۆیان بوونه‌ته‌ هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌کان.
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی چین و هندستان و ڕووسیاش له‌ به‌رهه‌مهێنانێی زۆر و به‌کارهێنانی ووزه‌یه‌ک زۆردا و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌یه‌ی زۆر له‌ ووڵاتانی تردا ، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌زمه‌کانی قووڵترکردۆته‌وه‌.

گه‌ر له‌ سه‌ده‌ی ڕابووردوودا ئه‌و بزووته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری نیشتمانیانه‌ له‌ ووڵاته‌ داگیرکراوه‌کاندا نه‌بوونه‌ ڕزگاری خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ له‌ چه‌وسانه‌وه‌یاندا که‌ دژی ئیمپریالیزم و داگیرکردنی بێگانه‌ بوون به‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆماڵی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازی ده‌سپێنرا به‌سه‌ریانه‌دا و ببوونه‌ پاشکۆ وپاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوایه‌کان له‌و ناوچانه‌دا بۆ مسۆگه‌رکردنی گه‌شه‌ی ئابوری و چاره‌ی ئه‌زمه‌کانیان ، ده‌بینین ئه‌مڕۆش به‌هۆی ئه‌م ئه‌زمه‌ قووڵه‌ی سیسته‌می دراوو بانکی جیهانی که‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای تێکه‌وتووه‌ ، ڕۆژئاوایه‌کان به‌ دوای چاره‌دا ده‌گه‌ڕێن تاکو بتوانن ئابوری جیهان بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر گه‌شه‌ی ئۆرگانی خۆی..
وه‌ک ئاشکرایه‌ ئابوری سه‌رمایه‌داری جیهانی له‌ کاتی گه‌شه‌ و فراوان بوون وزۆرکرنی قازانجدا له‌سه‌ر حسابی بژێوی خه‌ڵکه‌ وچه‌وسانه‌وه‌یاندایه‌ ، ئه‌م باری گوزه‌رانی ژیانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ چه‌ند قات زیاد ده‌بێت له‌ کاتی ئه‌زمه‌ و تێکچوونی بازاڕی جیهانی دا وه‌ک له‌ ئێستادا ده‌یبنین که‌ ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌ هه‌موو جیهاندا زۆر خراپتر هاتۆته‌ خواره‌وه‌.
هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌ م بارودۆخه‌ خراپه‌ی ئابوری جیهان و ئه‌زمه‌ی بانک و دراوی جیهانی کاری کردۆته‌ سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵک له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌کدا ، هه‌ر بۆیه‌ بزووتنه‌وه یه‌کی خۆبه‌خۆ له‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵک په‌یدا بووه‌ و زۆربه‌ی ووڵاتانی گرتۆته‌وه‌ ، له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا ئه‌و ووڵاته‌ دیکتاتۆرانه‌ی که‌ له‌ جیهانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا له‌لایه‌ن دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه‌ سه‌پێنراوه‌کاندا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌نه‌دا سه‌پێنراوه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژئاوایه‌کانه‌وه‌ . ئه‌و بزووتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌ی که‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه‌ ، بۆته‌ هۆی ڕووخاندنی یه‌ک به‌ یه‌کی ئه‌و دیکتاتۆرانه ‌و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ وله‌شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی په‌لاماردان و توندوتیژیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ چونکه‌ خه‌ڵک ڕووبه‌ڕووی ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆری سه‌ربازی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌بێته‌وه‌ و ده‌سته‌ڵات باکی به‌ ترۆر و کوشتنی ڕۆڵه‌کانی خۆی نیه‌ له‌ پێناوی مانه‌وه‌یاندا له‌ ده‌سته‌ڵات ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجامه‌که‌شی به‌ کاره‌ساتی گه‌وره‌و ناخۆش و تاڕاده‌یه‌کیش نامرۆڤانه‌ کۆتایی دێت .



هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زای خه‌ڵکیش له‌ ڕۆژئاوا په‌یدابووه‌ له‌ سه‌ره‌تایدایه‌ و له‌ژێرناوی داگیرکردنی شاره‌کان په‌یدابووه‌ و جارێکی تر ته‌عبیر له‌ نزمبوونه‌وه‌ی گوزه‌رانی ژیا ن و زۆری بێ کاری وهه‌ژاری و کۆبوونه‌وه‌ی سامان له‌ ده‌ستی له‌ سه‌دا یه‌کی کۆمه‌ڵگا کۆبۆته‌وه‌ و کۆنترۆڵی ژیانی له‌ سه‌دا نه‌وه‌د‌ونۆی کۆمه‌ڵ ده‌کات.‌



ئه‌م بزووتنه‌وه‌ خۆبه‌خۆیانه‌ی خه‌ڵک ئه‌نجامێکی ڕاسته‌خۆی تێکچوونی باری ئابوری و بانکی جیهانه‌ ، له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ، که‌ کاریگه‌رێکی ڕاسته‌وخوی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک کردووه‌. وه‌ک ده‌بینین له‌ ڕژێمه‌ دیکتاتۆریه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا زۆر به‌ توندی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی و مافی مرۆڤ و ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌ربازی و قۆرغکردنی بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌ خۆیان و کوڕو کوڕه‌زاو خێزانه‌کانیانه‌وه‌..
ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر باری خراپی ئابوری و بانکی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی به‌ره‌و ئاڵۆزتر بردووه‌ وئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵکی ووڵاته‌ ڕۆژئاوایه‌کانی به‌ره‌و نزم بوونه‌وه‌ی زیاتر بردووه‌. له‌ هه‌مان کاتدا ده‌رکه‌وتنی چین و ڕووسیاش وه‌ک دوو تینووی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی کڵه‌کراویان و هه‌وڵدانیان بۆ سوود وه‌رگرتنی زیاتر له‌م بارودۆخه‌ی ئابوری جیهان ئه‌وه‌نده‌ی تر هاوکێشه‌کانی ئاڵۆزتر کردووه‌ بۆ ڕۆژئاواییه‌کان.

بۆیه‌ ده‌بینین ڕۆژئاواییه‌کان به‌دوای چاره‌سه‌رێکی خێرا و ستراتیژی دا ده‌گه‌ڕێن تا ئابوری و سیسته‌می بانکی جیهانی له‌م ئه‌زمه‌ گه‌وره‌یه‌ ڕزگارکه‌ن..بۆ ئه‌مه‌ش جارێکی تر خه‌ریکی داڕشتنه‌وه‌ وپیلانی تازه‌ن بۆ نه‌خشه‌ی جیهان ، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و پشتکردنه‌ هه‌ندێک له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ دیکتاتۆرانه ‌وه‌ک بن عه‌لی تونس و مباره‌کی میسر و قه‌زافی لیبیا وهه‌ندێکی تر که‌ به‌ڕێوه‌ وهه‌وڵدانیان بۆسه‌رخستنی ڕژێمی پابه‌ند به‌خۆیا ن و به‌ڵێنی یارمه‌تی دانیان.

وه‌ک ده‌بینین ئیسلامیه‌ ئیخوانیه‌کان باشترین گروپ ده‌بن بۆ یامه‌تی دانی ڕۆژئاوایه‌کان له‌ ڕزگاربوونیان له‌م ئه‌زمه‌ ئابوریه‌ گه‌وره‌یه‌ ، که‌ ئه‌ویش ڕه‌نگه‌ خۆی له‌ جه‌نگێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی دا بینێته‌وه‌ ، که‌ سه‌ره‌تا و ئاسۆکانی به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات که‌ بیانوو بۆ ئه‌وه‌ش ئێران بێت ، که‌ ڕه‌نگه‌ چین و ڕووسیاشی پێ که‌لکێش که‌ن .



به‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ و کۆمه‌ڵکوژی دروست ده‌کات ، هه‌ربۆیه‌ ڕێگه‌گرتن له‌ کاره‌ساتێکی له‌م چه‌شنه‌ که‌وتۆته‌‌ سه‌ر خۆڕێکخستنی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و جیهان که‌ چه‌ند له‌ توانایاندایه‌ ڕێگه‌ له‌مه‌ بگرن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە