کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ كاروان ساڵحى پارتیخواز شۆفڵەكەت ڕاگرە باقسەیەكى جەلال تاڵەبانیت بیرخەمەوە؟

Wednesday, 13/06/2012, 12:00







خۆڕا نەیان فەرمووە:
بەسمان بەسەردا لێدە گیز و فیز
پێوەدان خۆشە نەوەك ویزە ویز
شوێن بۆ سەر پیشەى خۆى دەچێتەوە
گیا لەسەر بنجى خۆى دەڕوێتەوە

زۆرن ئەوانەى بەجوانى دێن و بەناشیرینى بارگە و بنەى خۆیان دەپێچنەوە و دەڕۆن و نەك ئێستا ڕابردووى خۆشیان ناشیرین دەكەن و دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئەو كاتەى نەوشیروان مستەفا و هاوڕێكانى ئیمزایان دا بەجەلال تاڵەبانى هەر ئەوسا جەلال تاڵەبانى گووتبووى من كێشەم هەولێریەكان و ئەوانى تر نیە دەزانم بەچى دەگیرێن ؟ من كێشەم (نەوەیە) (نەوشیروان مستەفا) بەهیچ ڕازى نابێت و ناگیرێت هێندەى پێ نەچوو پیلان و بەرنامەكەى جەلال تاڵەبانى دایڕشتبوو هاتەدى و زۆربەى زۆرى ئەوانەى ئیمزایان كردبوو پەیتا پەیتا گەڕانەوە لاى جەلال و پەشیمان بوونەوەى خۆیان نیشانداو جەلالیش سەیارە و دەمانچە و پارەیەكى زۆرى ئەو میللەتەشى بۆ هەڵڕشتن ئەمانە لاى ئێمە لەسنوورى كۆیە و خۆشناوەتى. دوایى لەهەڵبژاردنى ڕێكخستنەكانى یەكێتی لەكۆتایى مانگەكانى ساڵى 2006 باڵى ڕیفۆرمیش بەشدارى كرد جەنابى كاروان ساڵح لە سەر باڵى ڕیفۆرم بوو لە مەڵبەندى دەوروبەرى هەولێر خۆى هەڵبژارد و ئامۆژگارى بۆ ئێمەى ڕێكخستنەكان و كادیران ئەوەبوو دەیگووت عەیبە جەلال تاڵەبانى دەڵێ: گۆڕانه‌خوازه‌کانی هەولێر بە پارە دەگیرێن. بائێمە دژى ئەم لێدوانەى جەلال تاڵەبانى بەردەوام بین تاباش باش بزانێت ئێمە لەوانە نین.
ئەوەى باسم كردووە بێ ڕێزى نیە بەرامبەر هیچ كەس و لایەنێك كەسێك نیە ئەم حەقیقەتانە نەزانێت ساڵى 2006 ئەوەى لەمانگى 10 و 11 لەمەڵبەندەكان لەناو كێشمەكێشمى هەڵبژاردن بووبێت باش باش ئەو ڕاستیانە دەزانێت. بەداخەوە دەبینین دوایى چەند ساڵێك جەنابى كاروان ساڵحیش نەك بەڵێنەكەى خۆى نەبردە سەر ئێستا بۆتە سەربەخۆخواز، وادەزانێت ئەم خه‌ڵکه‌ ئەوەندە ساویلكەو نەزانە نازانێت بۆتە پارتیخواز نەوەك سەربەخۆخواز! ئێستا هاوشانى بەرپرسە دز و گەندەڵەكانى خۆشناوەتى ئەویش ملى ناوەتە بەر هەڵكۆڵینى شاخ و گرد و تەپۆڵكەكانى خۆشناوەتى لەگوندى نازەنینى سنوورى ناحیەیى سكتان، قەزاى كۆیە، پارێزگاى هەولێر .
ئەوەى لەخەتى شەقڵاوەوه‌ بێت بۆ ناو ناحیەیى هیران و لەوێوە بچێت بۆ نازەنین و جەلى واتا (سەره‌تاى داخڵبوون بەهیران) و (كۆتایى نازەنین و جەلى) دوو دیمەنى زۆر سەیر سەرنجت ڕادەكێشێت یەكێكیان لەسەره‌تاى ناحیەیى هیران لەگوندى (دۆرێ) یەك ڕیزە دوكان و كۆشك و ڤێلا و ڕەز و باغ و باغات دەبینێ كە هى شێخ مەزهەر هیرانیە ئەندامى پێشووى پەرلەمانى كوردستان (یەكێتى) دەڵێن بەپارەى ئاوارەكانى شەڕى ناوخۆى خۆشناوەتى كردوویەتى و دەڵێن كوڕێكى مەسعود بارزانى هاتووە (دوو هەزاردەفتەردۆلارى) داوەتێ نەیفرۆشتووە لەبەر ئەوەى كەوتۆتە بنارى چیایى سەفین و لەبەر ئەمنیەتى سەرى ڕەش و بنەماڵەى بارزانى ئەمەیان بەمەترسی زانیوە لەسەر خۆیان بەڵام پێیى نەفرۆشتوون.
ئەوەی سه‌ره‌وه‌ دیمەنى یەكەم بوو.

دیمەنى دووەم لەكۆتایى گوندى نازەنین تادەگاتە ناو گوندى جەلى و كۆتایى گوندى جەلى باغ و كۆشك و مەزرەعە و بیناو ڤێلایەكى زۆر دەبینى كە هى دكتۆر محەمەد خۆشناو كۆنە وەزیرى تەندروستى حكومەتى سلێمانیە ئەمیش تەنها ئاوى لەچیاى سۆركى نازەنین بۆ باخچەكانى دەڵێن بە (دوو ملیۆن دۆلار) ڕاكێشاوە تێكرایى كۆشك و باغ و ڤێلاكانیشى بایى دەیان ملیۆن دۆلارە.
ئێستا لەنێوان ئەم دوو دیمەنەدا دیمەنى سێیەم هەیەو بەرچاو دەكەوێت ئەویش ڤێلاو گرد و باغ و باخچەى كاروان ساڵحى پارتیخوازە ڕاستە (هاوسەركەى كاروان ساڵح خەڵكى ئەم گووندەیە)، بەڵام ئەوەى بەدەرفەت زانیووە موڵكێكى زۆرى تریشى كڕیوە لەو نێوانەدا ئەگەر ئێستا پرسیارى لێ بكەى قەرزداریشت دەكاتەوە دەڵێ كاكە من هاوسەركەم ئى ئەو گوندەیە ، لەهەمووى ناخۆشتر ئێستا بەبەرچاوى خەڵكى قارەمان و دڵسۆزى هەژارى خۆشناوەتى و گوندى نازەنین شۆفڵ و گەڵابە و دەیان كرێكارى زەحمەت كێش خەریكى ڕێكخستنى ڕەزو باغ و ڤێلاو باخچەكانى كاروان ساڵحن ئێستا جەنابى بۆتە ئەڵقەى بەیەكەوە بەستنى دوو كۆنە بەرپرسى دزو گەندەڵى خۆشناوەتى.
كاروان ساڵح پارتیخوازە نەوەك سەربەخۆخواز.
ئەم ڕوونكردنەوەى خوارەوەش هەر دەنووسم:
بەڕێزان ئێستا لاى ئێمەى خەڵكى سنوورى كۆیەو خۆشناوەتى بەكاروانى پارتیخواز ناسراوە چونكە دەنگى بەكابینەى نێچیر بارزانیدا هەروەها لەگەڵ عەبدوسەلام بەروارى ئەندام پەرلەمانى پارتى لەم ڕۆژانە بەیەكەوە دەنگیان بەدرێژكردنەوەى یاساى دژە تیرۆردا كەهەموو لایەك دەزانن ئەم یاسایە بۆ چییە؟ بۆیە بەهیچ شێوەیەك لاى ئێمە سەربەخۆخواز نییە، بەڵكو پارتیخوازە و لاى عەبدولسەلام بارزانى ئەندامە بۆیەش ناوى عەبدوسەلام دێنم لاى ئێمە لە سنوورى خۆشناوەتى بۆتە قسەى سەر زارى هەموو خەڵك هەر شتێك نەبێت دەڵێن عەبدوسەلام بەرواری ئەندام پەرلەمانەكەى پارتى!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە