خۆم به‌قه‌رزداری چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست ده‌زانم و به‌ڵا به‌خۆشه‌ویستیشی ده‌سپێرم
Friday, 28/08/2009, 12:00
که‌ده‌ڵیم به خۆشه‌ویستی ده‌سپێرم مانای ئه‌وه نیه نه‌رم بێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی به‌ڵکو له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و فه‌لسه یه‌ی که‌م من بڕوام پێیه‌تی و ده‌ڵێ چۆن ده‌کرێت مرۆڤه‌کان یه‌کتریان خۆش بوێ ده‌کرێت ڕۆژێک ئه‌م خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه نه‌مێنێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێز له‌و ماوه‌یه بگیرێت که‌به‌یه‌که بوون، من هه‌میشه‌و بۆ هه‌تاهه‌یاته ڕێز له‌و دوساڵه‌ی ته‌مه‌نه‌م ده‌گرم که نوسه‌رو ئه‌ندامی ستافی کودستان پۆست بووم ، ئاماده‌ی هه‌ر ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه لێپیچینه‌وه‌یه‌کی یاسایم، به‌تایبه‌ت من هه‌موو بابه‌ته‌کانم به‌ناوی خۆمه‌وه نوسیوه جگه له‌هه‌ندێک هه‌واڵ نه‌بێت که‌له‌ڕێگای په‌یام نێره تایبه‌تیه‌کانی خۆمه‌وه به‌ناوی خواستراوی ئه‌وان بڵاوم کردونه‌وه.
که‌ده‌ڵێم خۆم به‌قه‌رزداری ئه‌م چه‌کوشه ڕه‌قه ده‌زانم مانای ئه‌وه‌نیه منیش پێش ناساینی ئه‌م چه‌کوشه ، به چه‌کوشه توڕه‌که‌ی ده‌ستم سه‌ری سه‌رانی کوردم نه‌کۆڵیبێت له‌مه‌ڕ دادڵده‌انی موسته‌شارو ئه‌نفالچیه کوردزمانه‌کان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵی بارزانی و به‌رگری کردنی تاڵه‌بانی له تاوانبارای کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌مان نمونه‌ی سوڵتان هاشم و ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ کاره‌که به‌م شوێنه گه‌یشتوه که‌من نه‌توانم چی تر وه‌ک ئه‌ندامی ستاف کار بکه‌م ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ شه‌ونخونی کاک نه‌ژادو کاک که‌مال به‌دیار بابه‌ت دابه‌زاندنو وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئیمایله‌کانه‌وه، لێ کۆمه‌ڵێک هۆ هه‌ن که‌ناتوانم لێره‌ر باسیان بکه‌م وام لێده‌که‌ن نامه‌ی ماڵیاوایی و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م ڕابگه‌یه‌نم.
به‌هیوای سه‌رکه‌تنتان.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
28.9.2009 دانیمارک
سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئێمه سوپاسی کاک موسته‌فا ده‌که‌ین بۆ ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی تێدا ستایشی کوردستانپۆستی کردووه، هیوای سه‌رکه‌وتنیش بۆ کاک موسته‌فا ده‌خوازین سوپاسیشی ده‌که‌ین که بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا کاری کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست