خەونێکی نەبینراو !
Saturday, 04/01/2014, 12:00
خەونێکی نەبینراو !
لە کاتی سەردەمانی مناڵی و هەرزەکاری گەلێك بەسەرهات ویاداشت وبیرەوەری وەک خەونێك دەهاتن و بزر دەبوون هەندێ تاڵ وهەندێکیشیان هەتا ئێستاش بە خەیاڵیانەوە ئەژین ! مەبەستم لە هاتنە دیانە ..
ڕۆژگار هاتوو ڕۆژگار چوو خەونەکان وەك کۆڵی کابرایەکی کۆڵ کێش تادەهات و دەکەوتە تەمەنەوە بارەکەی قورس تر و گرانتر ئەبوو ! حەزەکان ووردە ووردە ئەو تامەیان نەدەما کە لەکاتی خۆیدا ئەگەر خەونیش بوایە بۆ چەند ساتێك خۆشی و لەزەتێکی دەبەخشی . چاوەکان ووردە ووردە خەونەکانی تێکەڵ وپێکەڵ ئەبینی ووێنەکانی خەونیشی لێڵ دەکرد ڕەنگەکانی ئەژاکان هەستەکان بێ هەست تر وبێ تام تر چێژی خۆشی و ناخۆشیەکانی ئیدی نە ئەکرد دەستی لەرزۆک بەگۆچان و پشیتی کۆماو بەرگەی لەمەودوا کۆسپ و بارگرانی نەدەکرد! تەنها خەوێك کەنەمان دی بوو ؟ باوك کوڕی خۆی بکوژێ ماڵی خێزانە گەورەکەی بدزێ و بەفیڕۆی بات درۆی لەگەڵبکات هەڵی بخەڵەتێنێ پەرەوازەو ووڵات بەدەری بکات بیخاتە بەندی خانەو تۆمەتی نەبەجێی دوا بخات دەست درێژی بکاتە سەر نامووس و شەرەفی خوشك ودایك و ڕۆڵەکانی خۆی و بەبێ تاوان شەهیدیان بکات ..
ئێمە ئەم خەونەمان نەبینیبوو ! خەونی هەموو کەسێك پڕ ڕەنگ بوو ئاوات وحەزەکان پڕ ئاوازبوون چاوو لاشەکان پڕ چالاکی بوون بەوەی بەهارێکمان بەخەو بینی خەزان و بەفرو سەرماو سەهۆڵ بەندانی(حوشترستانی) تێکشکاند ... ووتمان ئیتر دەستی گەرمی باوکی خۆمان دایکی خۆشەویستی نیشتمان .. دێ بەسەرماندا و هەرگیز تووشی سەرماو گەرما نابین نەخۆش ناکەوین خوێن لە لووتمان نایەت تینوو برسی نابیین ڕووت وچڵکن بێ دایکی وبێ باوکیمان پێوە دیار نابێت .. لە بێگانە ناترسین ... ئیتر لەمەوودوا بەبێ خەم سەر ئەخەینە سەر سەرین .. بەڵام ئەم خەونەمان هەر نەدی..........ئەوکەسانەی بەبێ خەم سەر دەنێنە سەر سەرین
هەر سەرسەرین!!*
ئومێد
ئەڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست