کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا دانیشتوانی جیهان که‌مده‌کاته‌وه‌

Tuesday, 10/11/2009, 12:00


وه‌زیری ته‌ندروستی فینله‌ندیی پێشوو (د. رۆنی کیلد) ڕایگه‌یاند، که‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیان له‌ خۆی بکه‌وێت دانیشوانی جیهان به‌رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ که‌م بکاته‌وه، ‌سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ملیاره‌ها دۆلاریش په‌یدا بکات، بۆ ئه‌مه‌ رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ناچار کردووه‌، که ‌ڤایرۆزی به‌راز به‌پله‌ی (په‌تای کوشنده‌) پۆڵێن بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کوتان به‌توپزیی بێت، نه‌ک به‌ئاره‌زوومه‌ندانه‌، به‌تایبه‌تیی ئه‌مه‌ یه‌که‌مینجاره‌ ئه‌وانه ‌کراونه‌ته ‌ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌نه‌وه‌ی داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێت، به‌تایبه‌تیی ژنانی دووگیانه‌ و منداڵاندا.
له‌ ته‌واویی قسه‌کانیی وه‌زیری فینله‌ندا، که‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ قسه‌ی کرد، هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی وتیی: حکومه‌ته‌که‌ی ئێمه‌- فینله‌ندیی - ئه‌و پۆڵێنکردنه‌ی ره‌تکرده‌وه ‌و پله‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی به‌ئاسایی دانا، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س ناچار نه‌کرێ بۆ کوتان، چونکه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌س نازانێ کارتێکردنی ئه‌و کوتانه ‌پاش ساڵێک، پێنج یان بیست ساڵی تر چی ده‌بێت!؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی لێده‌کرێت، که‌ نازانرێت ئایا نه‌زۆکیی ته‌واو، یان شیرپه‌نجه، ‌یاخوود جۆره‌کانی تر، له‌گه‌ڵ ‌ده‌رد و نه‌خۆشییه‌کوشه‌نده‌کانی تری لێده‌که‌وێته‌وه‌!؟
دیسان وتییه‌وه‌، له ‌هه‌مووی گرنگتر که‌ جێی سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌، ‌ئه‌مه‌ریکا له ‌هه‌موو به‌رپرسیارییه‌کی سه‌رشانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان خۆشبووه‌، ئه‌وه‌ش نیشانێکی مه‌ترسیداره ‌بۆ خواسته‌ شاراوه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی، که‌ له‌ پاشه‌ڕۆژدا ده‌رده‌که‌وێت.

پۆزش: داوای لێبوردن ده‌که‌ین  له‌ کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، له‌ یادمانچوو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ بنووسین، که‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ سێ سه‌رچاوه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌مان وه‌رگرتبوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە