تاكرَەوی ودكتاتۆری هەرەشەی ترسناكن
Monday, 07/05/2012, 12:00
ئەمە چەندەها ساڵە دلأسۆزان ورَۆشنبیرانی ورّۆژنامەنووسانی كورد باس لەترسناكی تاكرەوی ودكتاتۆریەتی بەرزانی دەكەن لەسەر دەسكەوتەكان وئایندەی كورد وكوردستان.
بەرزانیش ئێستا تەنها باس كە رَۆژانە دووبارە وسێبارەی دەكاتەوە هەمان باسە وەكو بڵێی ئیختراعێكی كردبێت ودەستكەوتێكی بەدەستهێنابێت.
جیاوازی لەنێوان بایەخدان وباسكردنی ئەم بابەتە لەلایەن میللەتەوە زۆر جیاوازە لە باسكردنی بەرزانی. ئێمە باسی ئەو دەكەین ئەوباسی مالكی دەكات. ئێمە باسی ئایندەی كورد دەكەین ئەوباسی عیراق دەكات. قەلەرَەش بە قەلەرَەش دەڵێت رووترَەش. ئابرو وشەرم نەك تەنها بۆ ئافرەت جوان وپێویستە بەڵكو بۆ پیاویش بەتایبەت كەسێ پێشچاو.
رَۆشنبیران وتەنانەت پەرلەمانتارانی لیستی كوردستانیش باسی پەراوێزكردن وبێگوێگرتن وبایەخنەدانی بەرزانی دەكەن بۆ پەرلەمان وەك دەزگایەكی باڵای یاسادانان. لەسایەی بەرزانی پەرلەمانی كوردستان كارتۆنییە وبێدەسەڵاتە, پەرلەمانی لاواز مانای هەبوونی دكتاتۆرە نەك تەنها ئەمە بەڵكو داد ودادوەریش. خۆی هەمو دەسەڵاتەكانی زەوتكردووە ,خۆی تاكرَەوە ودكتاتۆرێكی پیسە ودەستی بەخوێنی چەندین هەوڵاتی ئەم هەرێمەوە سووربووە باسی مالكی دەكات وبەتاكرَەو ناویدەبات. هەركەسێ شەرم نەزانێ بۆی هەیە هەمو شتێك بكات.
ئەمە بیست ساڵ زیاترە كورد پەرلەمانێكی هەیە ئایا تەنها جارێ بەرزانی پرس ورَای پەرلەمانی وەرگرتووە؟ یان ئەو گەورە وبەرزە وشەرمە بۆی پرس بەپەرلەمان بكات. بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەغدا ودروستكردنی حكومەت لەعیراق, هاوپەیمانیكردن ولایەنگیریكردن وتێكدانی پەیوەندیەكان لەگەڵ مالكی وچوون بۆ توركیا وپلاندانان لەگەل ئەردۆغانی زۆر دۆستی كورد دژی عیراق هەمووی رَەفتاری تاكرەوانەی بەرزانییە, ئەمەش هیوا وئومێدبەخش نییە بەرَاستی هەرَەشەی خەتەر وترسناكن لەسەر ئارامی وئاسایشی هەرێم, لەسەر ئایندەی كورد وكوردستان.
بەرزانی بەسواری ئەسپێكی دارین بە شمشیرێكی دارینەوە بەتەنها لەسەر گۆرَەپانا غارغارێندەكات شەرَ لە گەڵ سێبەریخۆی وبادا دەكات ودەیەوێت سەرنجی میللەت بەلایخۆدا رَابكێشێت.میللەت لەدوژمنێكی نەبوو لە وەهمێك دەترسێنێت وتەنها ئەو پارێزەر وفریادرَەسە. بەرزانی بە دووشەشێكی لە دەست مردوو, بە وەرەقەیەكی سووتاو ودۆرَاو یاریدەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست