بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نهێنی شەڕەکەی نێوان بارزانی و مالیکی

Tuesday, 27/03/2012, 12:00


لەم ڕۆژانەدا ، دەروێشەکانی بارزانی ، پرسیارێکی ئابڕوو بەرەیان وروژاند . دەیانەوێت بزانن لە نێوان مالیکی و بارزانیدا کامیان زیاتر دیکتاتۆرن ؟ ! . وەڵامی زۆریان کۆکردەۆتەوە کە زۆرینە و خۆشیان دەزانن ، هەردووکیان دوو بەڵا و دوو ڕیاکار و دوو دیکتاتۆرن ، بارزانی بۆ کورد و مالیکی بۆ عارەبەکان . بەڵام گرنگی پرسیارەکە لەوەدایە کامیان زیاتر!.
بەڕای من باشترین وەڵامێک ، لەزمانی شەهید ڕێژوانەوەیە کە دەیسەلمێنێت ، لە دیکتاتۆریەتدا ، مالیکی ناگات بە تۆزی پێی بارزانیدا چونکە ئەو دەپرسێت :
ئایا مالیکی لەبەردەم لقی چوارەکانیداخەڵکی بەر دەستڕێژی بی کەی سی داوە ؟
ئایا مالیکی هیوا ئەحمەدەکانی لە دادگا شاردۆتەوە ؟ کە بە پێچەوانەوە وەزیرەکانی بارزگانی و کارەبا و دەیان لێپرسراوی تری لەسەر گەندەڵی دایە دادگا !
ئایا مالیکی وەک بارزانی مردووەکانی خێزانەکەی فەرزکردووە بەسەر خەڵکدا و زیندووەکانیشی کردووە بە کەڵەگای سوپا و سامان و دەستەڵاتی عەرەبەکانەوە؟
ئایا مالیکی بە کفری ئەزانێت کەسێک رەخنەی بکات و حکومەت و پارلەمانی خستۆتە خزمەت خێڵەکەیەوە؟
ئایا مالیکی نەوتی عێراقی تاڵان و هەرزان فرۆش کردووە بە %٧٧ ی قازانجی کۆمپانیا تورکیەکان و لە %٢٣ ی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کردووەن ؟ ئایا بەدزیەوە بەرمیلە نەوت بە ئەفغانستان ئەفرۆشێت بە ٢٧ دۆلار لەکاتێکدا نرخی بەرمێلێک زیاتر لە سەد دۆلاربێت؟
ئایا مالیکی بەغدای کردووە بە مۆڵگەی هەڵهاتووە تیرۆریستەکانی وەک هاشمی و شەعلان و مشعان و جبوریەکان؟
ئایا مالیکی نرخی عەقار و خانوو و زەوی و زاری لە ژێردەستەڵاتی خۆیدا بەرزکردۆتەوە بۆ ئاستێک لە توانای کڕین نەیەت یان بە پرۆژەی یەک ملیۆن خانوو و پێدانی قەرزی کراوە بۆ کڕین و پشتگیری دەوڵەت نرخی عەقاری یەک بەسەد لەچاوکوردستاندا هەرزانتر کردووە ؟
ئایا مالیکی فڕۆکەی ئێف شانزە ئەکڕێت تا سنوورەکانی خۆی پێ بپارێزێت ، یان وەک بارزانی فڕۆکەی ئێف شانزەی تورکی داوەت دەکات تا سنوورەکانی ببەزێنێت و بۆردمانی کوردستانی پێ بکات؟
ئایا مالیکی موچەی مانگانەی سوپا و پۆلیس و هێزەچەکدارەکان مانگانە دوادەخات و لە چاو کوردستاندا موچە و ژیانیان باشترە یان بە پێجەوانەوە هێزەکانی ژێر دەستەڵاتی بارزانی تەنانەت دزی لە موچەی حیمایەکانی خۆشیان دەکەن ؟
ئایا مالیکی بۆ هەر مانگێک لە قوتی خەڵک مانگی زیاتر لە نیوملیۆن دۆلاری بڕیوەتەوە بۆ باوک و براکەی وەک بارزانی بۆ مەلا مستەفا و ئیدریسی بڕیوەتەوە؟
ئایا مالیکی ڕێگربووە لە دانانی دەستوری هەمیشەیی وڵاتەکەی وەک بارزانی کە ناهێڵێت کوردستان دەستورێکی هەمیشەیی هەبێت بە گوێرەی مەرج و سەڵاحیاتە بێ سنورەکانی خۆی نەبێت ؟
کەواتە ڕاستە ، گومانی تیا نیە مالیکی دیکتاتۆرە ، بەڵام بارزانی دیکتاتۆر ترە .
لەپاش ئەم بەراووردەی نێوان هەردوو دیکتاتۆر ، ئێمە ئەبێت نهێنی ئەو شەڕە شەخسیە بزانین کە بارزانی دەیەوێت ئێمەی تێوە بگلێنێت ..!
بارزانی وەک داشی شەترنج کە تورکیای سونە دەیجوڵێنێت ، زۆر هەوڵی دا کۆنگرەی لوتکەی عارەبەکان بهێنێتە هەولێر ، ئەوەیش لەبەر سومعە و پێگەی کورد نا ، بەڵکە لەبەر ئەم چەند هۆیەی خوارەوە :
یەکەم : جگە لەعێراق ، کە حکومەتەکەی بەدەست شیعەکانەوەیە ، سەرجەم وڵاتە عارەبیەکانی تر سونە مەزهەبن ، دەیویست وەهای بسەلمێنێت ئەمیش لە پشتی سونەکانە ، بە بەهانەی بەغدا ئاسایشی تیادا نیە ، گۆنگرە بێتە هەولێر و ئەوساکە ئەو پێشوازی و سەرۆکاری کۆنگرەبکات .
دووەم : بارزانی گەرچی بەڕواڵەت کۆک و دۆستە لەگەڵ تاڵەبانیدا ، بەڵام ئێرەیی بە سەرۆکایەتی تاڵەبانی دێت لە لوتکەی عارەبەکاندا ببێتە سەرۆکی کۆنگرەکە .
سێهەم : بارزانی لە قەیرانێکی سیاسی و ئیداری سەختدایە کە وا بۆ چوار مانگ دەبێت برازاکەی (نێچیرڤان)ی ڕاسپاردووە حکومەت پێکبهێنێت و هێشتاکە بۆشاییەکی گەورەی ئیداری هەیە و کەس نازانێت کی حکومەت دەبات بەڕێوە !! ناڕەزایەتی خەلک لە حکومڕانیەکەی توند تر دەبێتەوە ، دەیەوێت بە خولقاندنی قەیرانێکی وەک ئەمەی مالیکی سەرنجی خەڵک و میدیاکان لەسەر بێ حکومەتیەکەی هەولێر دووربخاتەوە ..
چوارەم : ئەو فەشەلەی لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا بارزانی بەسەر ئیدارەی کوردی وبەسەر چارەسەری ناوچەداگیرکراوەکان و بەسەر بارگرانی بژێوی خەڵکی کوردستانیدا هێناوە ئەیەوێت ئۆباڵەکەی بخاتە ئەستۆی مالیکی ..

ئەوا بۆ دەرباز بوون لەو گێژاوەی خوڵقاندویەتی خۆی هەڵدێت بۆ ئەمەریکا و نێچیرڤانیش دەنێرێت بۆ ئەنکەرە تا چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە ، بەڵام ئەمەش هەڵەیەکی تری ئەم پیاوە سەرکردە سیاسیەی کوردە کە تێناگات و نایەوێت تێبگات کە چارەسەری قەیرانەکان لە ناو شەقام و لە قوڵایی کوردستاندایە نەک لە ئەنکەرە و واشنتۆن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە