عه‌لوانی کوڕی حه‌مه‌خانی حاجی دارا ته‌قه له خه‌ڵكی كه‌سنه‌زان ده‌كات
Wednesday, 14/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كه‌سنه‌زان ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له بنه‌كه‌ی پۆليسی ناحيه‌ی كه‌سنه‌زانه‌وه پێی راگه‌ياندين، كه له شه‌وی سێشه‌مه له سه ر چوارشه‌مه له كاتژمێر ١٠ی شه‌و عه‌لوانی كوڕی حه‌مه خانی حاجی دارای كۆنه جاش و موسته‌شار هه‌ڵده‌كوتيته سه‌ر ماڵێكی هه‌ژار و ده‌يه‌وێست ته‌عدا له خێزانه بكات!
دواجار كاتي خه‌ڵكی سونره‌كه ده‌زانن، کە ئەم عه‌لوانە كوڕی كۆنه جاش موسته‌شارێكی كوژراوی پارتیيه، په‌لاماری ده‌ده‌ن و ئه‌ويش ده‌ستڕيژی ته‌قه له‌و خه‌ڵكه ده‌كات و هه‌ڵدێت، ڕۆژی دواتر هه‌واڵگری له‌شكری پارتی به‌رگري له‌و تاوانكاره ده‌كه‌ن، به به‌پێی سه‌رچاوه‌كه عه‌لوان به بێ هيچ پاساوێك ئه‌و سوكايه‌تی و ته‌عدا‌يه‌ی كردووه، كه زياتر له ١٠ جاش چەکداری پارتی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت كه زۆربه‌يان كۆنه جاشی مه‌فره‌زه‌خاسه‌ی رژێمی به‌عس بوون.
ئه‌مه و سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌مه چه‌ندين جاره كوڕه جاش و موسته‌شارێك ته‌قه له خه‌ڵكی بكات و پارتیيش به هۆی ئه‌وه‌ی كه باوكی كۆنه جاش موسته‌شارێك بووه و له سالانی هه‌شتاكان سيروان تاڵه‌بانی يه‌كێتی شه‌هيد كردوه و له شه‌ڕی ناوخۆش ده‌يان ئيسلامی و يه‌كيتی شه‌هيد كردووه/ به به‌رده‌وام به‌رگری له‌و تاوانباره ده‌كه‌ن!
ئه‌مرۆش نووسراوی دادوه‌ر بۆ تاوانبار چووه نوووسراوه‌كه‌ی دادوه‌ری دڕيوه و پێی گووتوون گه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌وا ناحيه و دادوه‌ر ده‌ده‌مه به‌ر گولله تا ئاقڵ بن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌روه‌ريی ياسايه‌يه كه مه‌سعود بارزانی باسده‌كات به‌به‌رده‌وامی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست