کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەتـــــــــاکانی ئێمە!

Sunday, 19/01/2014, 12:00




















ئێمە چی خەتایەکمان کردووە وانیشتمان پربوە لە ئاوازی نەشاز و لە مشکی بەسەری سەرسەریی و لە ڕۆشنبیریی خۆپەرست و درۆزن ؟!
بۆ ئەبێت ھەمیشە سەرمایەداران ھەموو شتێکیان ھەبێت، تەنھا ڕەوشت نەبێت ؟! ئەمەچی کارەساتێکە ووڵات پڕکراوە لە مەلای چەنەباز و لەحەشاماتێک کۆڵکەنووسەر ؟! ئێمە چی خەتایەکمان کردووە لەزەت لە خوێندنی فاتیحا ببینین پێش سەفەرکردن لەماڵەوە بۆ بازاڕ ... دیمەنی تەعزێیەک بھێنینە پێش چاوی خۆمان کە مردوەکە کەسی تر نەبێت و تەنها ئێمە بین ؟!

مەملەکەت پڕ بووە لە قوربانی دەستی جەللاد، ئەمە چی ھاوکێشەیەکە جەللاد لە ووڵاتی ئێمەدا لە قوربانیەکانی دونیا زیاتر بێت ؟! تەواو ئیتر سکاڵاکانیشمان بەھیچ شوێنێک ناگات! چی بێماناییەکە سکاڵا لە شوێنی خوێدا بمرێت و نەگاتە سنوری بیستنی ھیچ مەخلوقێکی سەرپان ؟!
ئەمە کارەساتە یان چارەنووس؟ چارەنوسە یان کارەساتێکی بێ کۆتا!؟

ئەمە کۆتای سکاڵایە یـــان سەرتای دۆزینەوەی فۆرمێکی ترە بۆ: " دەربڕینی پێچەوانەی وتن" ی قسە بێتامەکانی ئەو ھەموو مەخلوقە نەخۆشەی کە ژیانیان خاڵی کردو وەتە لەئاکاری ئادەمیی یەکی ژیان دۆست!
ئیتر گرنگ نییە چەند کەسی تر ھاوار دەکات، گرنگە ئەوەیە ھاوارەکانمان وەک یەکە و ئەگاتە دونیا... ھەموو گوێکانی گەردون دەکاتە کەلاوە تەنها پەردەی تەنک تەنکی ئەو بونەوەرانە نـــــــە بێـت کە ناویان لەخۆیان ناوە بەرپرسانی نیشتمان !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە