کۆنگره‌ی کوردستان خه‌ونی سه‌دساڵه و هیوای هه‌موومان
Wednesday, 24/07/2013, 12:00
1766 بینراوە
هیوای سه‌دساڵ و خه‌ون و ئاواتی گه‌لێک، ههنگاوێکی پیرۆز و پاشه ڕۆژێکی پرشنگدار و کۆتایی هێنان به سیاسه‌تیک که ده‌روون و که‌سایه‌تی تاک و گشتی گه‌لێک پارچه‌کرد بوو، باوه‌ڕی ته‌واوی به ژیانی قه‌ده‌ر و پارچه‌کردن هێنابوو، زۆریش وه‌ک به‌شێکی ئیلاهی بوون باوه‌ڕیان پێ هێنابووه و هه‌موو کاتێک و ئێستاش له بژاردنی رۆژ و ده‌قیقه و چرکه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ین، که رۆژێک و مێژوویه‌کی نوێ ده‌نووسرێته‌وه و کۆتایی به هه‌موو باوه‌ڕه قه‌ده‌ر و خوڵقێنراوه‌کانی داگیرکاری ده‌هێنرێت که خه‌ونی ملیۆنان زیندوو و مردووی ئه‌م ووڵاته پارچه‌کراو داگیرکراوه بووه. ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به ئاواتی ئه‌م ڕۆژه‌وه بوون گیانیان سپارد و هیواکانیان به‌دیی نه‌هات و نه‌بوونه‌ته شاهیدی مێژوویی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه، ده‌بێت عه‌مر باقیی بێت ئه‌م چه‌ند ڕۆژه به‌ڕێبکه‌ین و شاهیدحاڵی ئه‌و ڕۆژه بین، ئه‌وکاته هه‌موو له‌ناو هاوکێشه‌ی یه‌کێتی و خۆشه‌وویستی و یه‌ک ئامانج هه‌نگاو بنێن، مژدهیی ئه‌م ڕۆژه خۆشه‌ش به گووێی شه‌هیدان و ئه‌نفال و ئه‌وانه‌ی چونه سه‌ر دلۆڤانی خۆیان بگه‌یه‌نین که هه‌موومان له‌ناو یه‌کێتی ڕۆح‌دا و له‌باوه‌شی ووڵاتی جه‌سته برینداردا لهئامێزیی لانکی مرۆڤایه‌تی ووڵاتم کوردستانم سه‌رله‌نوێ به که‌شتی نۆح و هێزی براهیم و زه‌رده‌شت و باوه‌ڕیی ماد‌دا ئاوێته بووینه‌وه له به‌رامبه‌ر به زۆردارانی نه‌مروود و زووحاک و زۆرداره‌کان، یه‌کێتی و خۆشه‌وویستی گه‌ل و گه‌لانی هه‌رێمه‌که بوونه‌وه خاوه‌ن یه‌ک جه‌سته‌و یه‌ک باوه‌ڕ، به به‌رزایی ئارارات و زاگرۆس و سورێن و شۆڕبینه‌وه بۆ پێده‌شته‌کانی رۆژئاوایی ووڵات که چیتر پلان و دووبه‌ره‌کی و خراپه‌کارییه‌کانی دووژمن ناتوانێت رۆژه تاڵه‌کانی مێژووی سه‌ده‌یی بیستمان پێ دووباره بکاته‌وه. هاوار بکه‌ین ووڵاته‌که‌م چیتر تۆ پارچه‌پارچه نیت، هه‌رچه‌ند تۆ هیچ کاتیک ئه‌مه‌ت قبووڵ نه‌کرد شوێنه سنووره ده‌ستکردوو خهتکێشراوهکانت زۆر له مێژه له ژێر پێی پێلاوه‌کانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌کانی ووڵاتم کاڵ بۆته‌وه و هیچ بایه‌خێکی نه‌ماوه، به‌ڵکوو ئه‌و شوێن و سنووره‌ی به شمشێری داگیرکه‌ر پارچه‌کرابوو زۆر ده‌مێکه ئه‌و برینه ساڕ‌ێژ بووه و بۆ هه‌رچوارپارچه‌ی ووڵات بووه شفا بووه شوێنگه‌ی حه‌وانه‌وه و تێکۆشانی گه‌لێکی دێرین چۆن له مێژووش ئاگره‌که‌ی چیاکانی تۆرس و زاگرۆس هیوایی گه‌له چاوساوهکان بوون، ئه‌مڕۆ مێژوو بۆته شاهیدحاڵ هه‌مان داستانی ئازادیی و چراکه‌ی هه‌ر ڕۆژ گه‌ش ده‌بێت و ڕووناکی به هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌مان که‌شتی نۆح هیوایی ڕزگاریی گه‌لانی له خۆیدا به‌رجه‌سته‌کردووه و بۆته هیوایی هه‌موو گه‌لان، ئه‌و تهلبهندوو و شوێنه‌ی له پێده‌شته‌کانی فرات و دیجله بۆته خه‌تی نێوان خووشک و برا زۆر ده‌مێکه به ڕێکه‌وتنی کاروانی ئازادی ئه‌و سنووره بوونی نه‌ما، گۆشت و ئیسقان هاوار و ژان له گه‌ڵ ههلله و بانگی ئازادی‌دا زۆر ده‌مێکه بوونه‌وه یه‌ک هه‌موو ژان و خۆشیه‌کتان له‌گه‌ڵ یه‌کدا کرده‌وه یه‌ک، بوونه پرشنگی ڕووناهی و شۆڕبوونه‌وه به‌ره‌و باشوور بۆ ڕۆژهه‌ڵات، زۆر ده‌مێکه له بیرمدا و هیچ کاتێکیش ئه‌و ڕۆژه‌م له بیرناچێت له سه‌نگه‌ریی تێکۆشان و ئازادی‌دا چوار نامایی شکۆداریم ئه‌م ووڵاته‌م به خوێنی لاشه‌یی خۆیان له‌سه‌نگه‌ری نه‌مریدا ههڵههلهی یه‌ک پارچه‌یی ووڵاتیان ده‌کێشا و به‌ره‌و کاروانی نه‌مران چاویان لێکنا به‌ڵام له دڵی ئه‌م گه‌له‌دا هیوایی یه‌کێتیان به‌سه‌دان جار به‌هێزتر و گه‌وره‌تر کرد خۆزگه ئه‌مه‌ش ده‌بوو به سمبووڵێک و هێمایه‌ک بۆ هه‌ر چوارپارچه، به ڕۆح وگیانیان ئه‌و ڕۆژه زۆر لهژانیک هیواکانیان زیاتر خونچه‌ی کرد و ئه‌و ڕۆژه نه سنوور و نه ته‌له‌به‌ند و نه بازگه‌کانی سه‌ر دڵی ئه‌م خاکه هیچ ئه‌همیه‌ت و بوونیان نه‌ما، ئه‌و ڕۆژه بوو خه‌ڵکی هه‌رچوارپارچه‌ی وڵاته‌که‌م بۆ یه‌ک ئامانج و یه‌ک ڕێگا له‌ئامێزی یه‌کدا توانه‌وه، دوایی ئه‌و ڕۆژه ته‌نیا جه‌سته هه‌ڵته‌کا و بێناوه‌ڕۆک دووژمن و تانک و تۆپ و باڵهفڕهکانیان هاشووهووشیان ده‌کرد چیتر خۆشیان باوه‌ڕیان به‌خۆیان ناماوه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه دێرینه به ئاره‌زووی خۆیان ڕه‌فتار بکه‌ن وه‌ک جاران پلان دانێن له گیانی یه‌کمان به‌ربده‌ن.
ئه‌م ڕۆژه لووتکه ترۆپێک و گه‌شتن به خه‌ون و هیواکانی ئه‌م گه‌له‌یه، زۆر ده‌مێکه هیوا و ئاواتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاویان له‌م رۆژه ده‌بێت که هه‌موو پێکه‌وه خاوه‌ن بڕیار‌و یه‌ک چاره‌نووس بین و هه‌موومان له خۆشی و ناخۆشیدا یه‌ک هه‌ڵوێست بین. چاوه‌ڕێ بووین له هۆڵێکا و له چوارده‌وری مێزێکدا له ژێر چه‌ترێک گه‌له ووشه‌یه‌ک پرشنگدار له گووێی هه‌موو جیهان، دۆست و دووژمن بزانێت گه‌لی کورد بۆته خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵووێستی سیاسی، بۆ پاشهڕۆیی گه‌لێک به شاددیی و خۆشی هه‌وڵ ده‌درێت له‌یه‌ک بڵندگۆوه هه‌موو جیهان ده‌نگمان ببیستێت، هه‌ر چوارپارچه وه‌ک یه‌ک دڵ و مێشک و یه‌ک ده‌نگ بۆ مافی خۆی قسه‌بکات بێ جیاوازی سنووره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووی له‌خۆی بگرێت، ئه‌و ڕۆژه میلادێک نوێ و دوارۆژێکی پرشنگدار له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت پیرۆز بێت له ووڵات و گه‌ل و نیشتمان و مرۆڤایه‌تی به هیوایی ئه‌وه‌ی عهمرباقیی بێت بۆ ئه‌و ڕۆژه.