بارزانی راست ناکات
Saturday, 09/08/2014, 12:00
راستە دەبێت پالپشت بین بۆ هیزی پێشمەرگە و دژە داعش کار بکەین ، بەلام ناشکرێ هەندێ جار راستیەتاڵەکان باس نەکەین
بۆئەوەی کارەساتی جینۆسایدی شەنگال ورەبیعە و زومار دوبارە نەبێتەوە ، وەناشکرێبارزانی و پارتی نەتەوەیەک بەئارەزوی خۆیان توشی کارەسات دەکەن قسە نەکەین کەهەیبەتی پێشمەرگە یان بەتەواوی دۆراندوە ، وە کاتی ئەوەیە درۆزنی ئەو بەرپرسانە ی سەر تیڤێ هەلدەینەوە کە خۆیان دەکەنە قارەمان بەلام لەشەردا کارمامزئاسا هەلدێن و بونەتە روخانی ورەی پێشمەرگە ..ئەمانە دەبیت رسوا بکرێن تا سنورەک بۆئەوشکستانە دابنرێ
کەلیرەدا دەبێت بلیم ئەو زانیاری و لیکدانەوەیە داعش بەخۆی لەورە لەسەنگەرەکان لێیان دەبینێ و هیج نهینیەکی سەربازی تیا نیە
ئەمرۆ لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەل پێشمەرگەیەکی بەشداربوی شەری خەتی کوشاف سەربەگوێری چەند رۆژ لەمەوبەر بۆی باسکردم خۆشتان بپرسن ئەگەر ناراستی تیابوو
سێ بەرپرسی سەربازی پارتی وەک هاریکاری هیزی تر بۆی جونە (ئەنوەری حاجی عوسمان) جیگری وەزیری پیشمەرگە ، عەبدولا کەردز ، کاکەمین نەجار .. . داعش بە دوو هەمەر هیرشی کردوە ئەو هیزە پان و بەرینە ی پارتی نزیک بە هەزار جەکدار نزیک بە ١٠ کم هەلاتون ..... بێ ئەوەی شەرێکی وارویدابێت ... ئەو پێشمەرگە یە گوتی، پێشتر ئەو بەرپرسانە نەهاتبون ورەمان بەرزتر وشەرمان زیاتر پێ دەکرا بەلام بەو وینەی ئەوانەمان بینی هەمومان شۆک دایگرتین ...راستی ئەو وینەیە بەرونی دیارە، وێنەی لەدەستدانی مەخموریش روژنامەنوسێکی بەشداربوو لەناو مەخمور باسی کردوە.
بارزانی دەلێ ئیمە شەری دەولەتێکی تیرۆریستی پڕ جەک دەکەین !؟ بەلام هەر ئەو دەولەتە ٢ سالە هیرش دەکاتە سەر رۆژاوا جواردەوری کۆبانیان ٢ گرت تەنیا بەئیرادەی ئەو کچ و کورانەی تەنیا ٣ سالە دەستیان داوەتە چەکی سوک و پێشتر گویێان لەتەقە ش نەببوە ئابروی سەربازی داعشیان شکاندنن؟
باشە لەکۆندا پێشمەرگە گەورەترین جەکی ئارپیجی و دۆشکە بوو ، کەچی بەرەنگاری سوپای بەعسی دەبۆوە بەڵام ئیستا ئەوهەموو چەک و هاوسۆز ی و سوپایە زەبەلاحەی هەیە لەدەست ٢ هەمەر ی تیرۆریست هەلدێن ؟
دواتر بارزانی بریاری دا سوپای پێشمەرگە با هیرش بکەن بەلام نیوەی دەڤەری ژێر دەسەلاتی دۆراند ؟ ، کەچی دەلێی تاکتیکە !؟ ئەو تاکتیکەشی جگە لەبەدۆراندنی نیوەی ژیردەسەلاتی وە بەئاوەرەبونی نیو ملیۆن کورد و مەسیحی و سەدان تاوانی داعش کۆتایی هاتوە !؟ کەدەبێت بلێن تاوانی جینۆسایدی شەنگال و زومار و رەبیعە ، بەرپرسە پارتیە سەربازی و حزبیەکان لەتەک داعش بەشدارن ، کە ٦٠٠هەزار مرۆڤیان بۆداعش هاوشیوەی نێجیر بۆراوچی بەجێهیشت ؟
کەدەلین ، تاکتیکە و بۆراکیشانی هاوسۆزی جیهانی ، وە فشارە بۆ سەر کورد تا واز لەداوای سەربەخۆیی بهینن و بگەرێتەوە سەر خەتی ٣٦ راست ناکات !؟ جونکە ئەوا دەڤەری سەوز کەکەرکوک سیمبول و یەکلاکەرەوەیە ، داعش یەک مەتر ی نەیتوانیوە بگرێ ؟ پرسیار ئەوەیە ئەگەر پیلان بێت لەسەر کورد بۆچ یەکەم شکست و فشار لەسەر کەرکوک تۆمار نەکرا ؟ بۆچ یەکیتی لەدەڤەری سەوز یەک مەتر ڕێگای بە داعش بێتە پیش ؟ بابەراشکاوی بڵیین بارزانی راست ناکات هیزەکەی فشۆلە و خۆشی شکستی هیناوە لەهەموو رویەکەوە نەتەوەیەکیشی زەلیل و بێکەرامەت و کردۆتە کۆچ بەر کەداوا لەهیزی نیودەولەتی بکەن وەرن لەچەند سەد چەکدارێکی داعش بمانپارێزن !؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست