زوڵمەت نامە
Sunday, 16/05/2010, 12:00
بەر لە زوڵمەت كورد كوردە، كورد نە جاشی ئەم وڵات و ئەو وڵاتە نە پیاوى ئیسرائیلە و نە جاسوسی یەكێتی سۆڤیەت. كورد دەمامك ناكاتە دەموچاوى پلانى خیانەتكاریی و بڵێ ئەمە تەنها سیاسەتە و ئامانجمان كوردستانى ئازادە. كوردستانى ئازاد كوردستانى ئازادە و بۆ كاركردن لەم پێناوەدا پێویستیمان بە پشتیوانى ئیسرائیل نیە و هاوكاری تورك و فارس و عەرەبیشمان ناوێت، كورد كە لەشاخ بۆ ئازادى ئەجەنگێت، چ ئیشێكى بە دۆستایەتى نەیارانى هەیە. تورك لە قەندیل كورد ئەكوژێت و لە هەولێر و سلێمانى و دهۆك لەسایەی سەرۆكی خائینەوە، خەریكن كچی كورد فەساد ئەكەن. فارس تۆپبارانمان ئەكات و كەچی نەوەزاكانى مەلا مچەفا دیبلۆماسیەتى كورد و ئێران بە وەدەستهێنانى ئامانجی دوور و نزیك وەسف دەكەن كە شتی وا نەك لە سیاسەتدا بەڵكو لە قوتووى هیچ عەتارێكدا نیە. تورك ئەتكمان ئەكات و كەچی جەلال تاڵەبانى كورد فرۆش لە سەر گۆڕی ئەتاتوركی وەك سەگ تۆپیو ئەڵاڵێتەوە و فاتیحا بۆ هاوڕێ دێرینەكەى ئەخوێنێت. لێرەوە... كورد جاسوسی یەكێتى سۆڤیەت نییە. جاسوسی ئیسرائیل نیە. جاسوسی ئێران نیە. جاسوسی توركیا نیە. پیاوى ئەمەریكا نیە. هی عارەبی ئەنفالچی و نا ئینسان نیە. كورد كووووووررررردە كورد. تف لە سەرۆكێك كە پیاوى ئیسرائیلە. تف لە سەرۆكێك كە وەك سەگ كلكە لەقە بۆ ئەمەریكا و ئێران و تورك ئەكات. تف لە سەرۆكێك لە مەسئولێك لە هەر كوردێك كە وەك كورد لەو بەغایە سەری بۆ بڕیاری عارەب دانا و هێشتی كەركوك بكەنە مەخسەلە. كورد كورد ناكوژێت. 36 هەزار شەهیدی ناوخۆ كە لەسەر دەستى مەلا مچەفا و كورەكانى كران و لەسەر دەستى شێخ جەلال كراوە هەروا وون نابێت و ڕۆژێك دادێت وەك سەگ پەتتان بكەین لەسەر ئەو خوێنە ڕژاوانە و گۆرەكەى مەلا مچەفاش هەڵبدەینەوە و میزى تێبكەین. ئێوە ئەى وەزیر و گزیر و درۆزن و پیاوكوژ و تولە و تانجیەكانى ماڵی مەلا و ماڵى جەلال و هێرۆ، قوم قوم نەوتى ئەوكەركوكە و ئەم نیشتیمانە هەتیوەتان لە ڕیخۆڵە دەردەهێنیینەوە. دزیەكانتان بە رەقەم تۆماركراوە و لە لەوحی مەحفوزى یادەوەری نەوەى نوێ دا سەیڤ كراوە. ئەزمەڕ و گۆیژە نەك لەسەر هێرۆ بەڵكو لەسەر زەردەشت كە تاقانە پێغەمبەری كوردە تاپۆ ناكرێت! شار لەسەر ئێوە تاپۆ ناكرێت. كاغەز ئەسوتێت بەڵام راستی لە جەهەنەمیشدا هەر راستیە و ناسوتێت. بشمرن هەر ئەبێت گۆڕەكانتان هەڵبدەینەوە و بتانسوتێنین تا ببنە دەرس بۆ بێگانە و دوژمنى كورد، تا ببنە عیبرەت بۆ زەمان و بۆ نەوە و نەتیجەتان. تۆش سەرۆكى خائین، لە ئینتیفازەكەدا لە تاران و كەرەج بوویت و ئەوەتەى هەیت هەر خۆفرۆشیت زانیووە. بازاڕی نیشتیمان لە هەولێر، ژێرەكەى گۆڕی باوباپیرانمانە نایەڵین هەروا بەئاسانى بیبەیت نایەڵین ئەم هەموو نەوتە و ئەم هەموو پارەیە هەروا ئاسان خۆت و توتكە سەگەكەى كوڕت بیخۆن و بیبەن و بیدزن. سیاسەت سیاسەتە. درۆ كردن و میللەت فریودان و خۆڵكردنە چاوى میللەت و دزی و فزى و خاك فرۆشتن و جاسوسی كردن و دووبەرەكى درووست كردن و قەسر و قەمەرە و قەڵاو ڤێلا و بازرگانى و ماڵی فەقیر خواردن سیاسەت نیە ئەى سەرۆكى عەزیزم ئەى وەزیری جاسوس. سیاسەت سیاسەتە. مل حیزكردن بۆ ئەمەریكا و ئێران و هەر كەڵشێرێك كە بیەوێ پیاتا بتسێ، سیاسەت نیە. كورد كوشتن سیاسەتە؟ ئەى دزى سیاسەتە؟ ئەى كەركوك فرۆشتن سیاسەتە سەرۆك؟ پارە بەخشینەوە لەكاتى هەڵبژاردندا سیاسەتە؟ ژنى شەهید لاقە كردن و كچی شەهید فەساد كردن سیاسەتە كاك مەلا بەختیار و كاك حاكم قایەر؟ كوشتنى شەهید (بەكر عەلی پشدەری) سیاسەتە كاك سالار عەزیز؟ سەرۆك ئەى كوشتنى سۆران و زەردەشت و دكتۆر عبدالستار سیاسەتە. ئەمانەش دەستى ئێران و توركیا و عەرەب بوون، بێگانە هانى ئەدان پەردە لەسەر دزی و كارە ناشەرعیەكانتان هەڵبدەنەوە؟ ئەى كاك جەباری گۆڕ بەگۆڕ كوشتى شەهیدی شاعیر (كۆساری) چی بوو ؟ ئەویش تیرۆریست بوو؟ ئەى خۆ خۆرەكان، ئەى نەوەى مەلامچەفا؟ كوا خوێنى عەلی عەسكەری و ئەو سەركردە راستگۆیانەى كە خۆتان كوشتان(پیاوى مەزن بەچەكى مەزن دێتە كوشتن)؟ ok. كەواتە ئەبێت پیاوى گچكەش بە چەكى گچكە بكوژرێت و ئەبێت ئێوە بە بەردە دالاسیك ڕەجم بكرێنەوە. كاك جەلال تاڵەبانى؟ مامە ڕیشەت كوشت بەس بیرت چوو كە كەركوك و گەرمیان هەموویان مامە ڕیشەن؟ ئارامت كوشت و نەتزانى سلێمانى پڕە لە ئارام و ئاسۆی دەلاك. ئارامت كوشت و واتزانى مامەڕیشەكانى كەركوك تۆڵەى ئارام ناكەنەوە. مەلا بەختیار؟ جەمالی عەلی باپیرت لەگەڵ ئاراسی برایدا كردە دووژمن و یەكترت پێ بڕاندنەوە؟ ئەى بیرت چوو ئێرە شارەكەى عەولە سیسی قارەمانە نەك شاری ئەو جاشانەى پێش ئەوەى فیرار بكەیت رەفیقت بوون؟ ئەی بیرت چوو هەزاران عەولە سیس ماوە تا لە خوێنى خۆتدا بتگەوزێنن و تۆڵەى جەمال و ئاراست لێبكەنەوە؟ ئیتر سەردەم گوزەراوە، زۆر ئاگاداری خۆتان بن، هەموو گەڕەكێكی هەولێر، هەموو ماڵێكى هۆلاكۆ بەزێن زەردەشتێكى تیایە و ئێوەش ئەمر بفەرموون جوان پاسەوانیتان بكەن. ئیتر سەردەم گوزەراوە و بەردەركى سەرا پڕە لە عەولەسیسی قارەمان و ئاسۆی دەلاكی نەبەرد و شەهید ئارامى دڵێر و ئاراس و جەمالی برا. كەركوكى فرۆشراویش ئەم بێ ئەدەبیە قبوڵ ناكات. هاكا مامەڕیشە بە خۆی و لانكرۆزەرە شڕەكەیەوە هاتە سەرتان و ڕیسوای كردن. كۆمپانیاكانتان(كۆمپانیای دارین و نۆكان)!؟ (ئێمە هەموو زەردەشتین) دروشمى خوێندكاران و چەوساوەكانى كوردستان بوو لە ڕێپێوانى دژ بە تیرۆركردنى كاكە زەردەشتى هاوڕێم. جاسوس و راپۆرت نوسەكانتان بخەنە شوێنم و ئامادەیان بكەن بۆ كوشتنمان بەڵام وا منیشتان كوشت وا هەزاری وەكو منیشتان كوشت!! ئێمە هەموومان زەردەشتین. پێشكەشە:
- بە ڕۆژە سەختەكانى خەبات كە ئەم ڕۆژگارەیان بۆ تاڵانچیەكان درووست كرد و ئەم دزانەیان كرد بە سەرۆك و مەرۆكمان.
- بەو ڕۆژەش كە منى تیا ئەكوژیت سەرۆك!
- بە گیانى پاكی ئەو شەهیدانەى كە دزەكانى ئەمڕۆ لێیان بێ باكن.
بەیادی تۆ
پێكەشە بە گیانى هاوڕێم زەردەشت عوسمان
(زەرە گیان من شینەم)
چ ساڵگارێكى شووم بوو!
عەشق بووە گالیسكەیەكى شكاو.
لەو ڕەوە جەرگ بڕەى تۆدا، جەخار
هاوڕێم جەخار ، باڵێكم نەما تا بەدواتدا بێم،
ڕێگایەكم پێنەبوو، تا بتگەمێ.
تۆ كوێڕا گەیشتیتە باخ... كوێڕا و بە پلیكانەى كام سورەتەدا،
چوویتەوە بۆ ئەبەدیەت.
سوراوى سوری كام شەنگە شۆخەت دا لە لێوت،
ئەدى برا لۆۆ لێوت سۆر بووە.
ئەدى كودەبێت ئاوها زوو ئێمە لە بیر بكەی؟
خارە گیان من هەر لێرەم،
لە وڵاتى پیاوەكانى شۆڕش.
ئەو پیاوانەى كە وەك مار دایان بە كچەكانى نیشتیمانەوە
ئەو پیاوانەى
كە لە پیسترین دەرپێی خوێناوى سۆزانیەكان پیسترن.
دەست خۆش سەرۆك... دەست خۆش
دەمامكەكەت لادا.
دەست خۆش
بەر لەوەى لە سنور بپەڕینەوە
عەقڵی خۆتت پێ ڕەحەت كردین.
بەرلەوەى بمرین،
دەستت لە قونمان دا.
دەست خۆش، چاك لغاوت كردین
لەخۆڕا چاك بووینە ئەسپ بۆ بارەكانت.
دەست خۆش سەرۆك
ئێمەت كردە خاك و كەچی
خۆتت پێ سڕین.
ئاخری دەستت لە قونمان دا.
دەنگى دلێر
دەنگى دلێر ئەو دەنگەیە هاوار ئەكات
تف لە والی
لە خەلیفە
تف لە سەرۆك
دەنگى دلێر ئەو دەنگەیە هاوار ئەكات
ئەى گەورە و سەروەری بێ ئەخلاقم
ئەى سەركردەى نیشتیمانى بێ وەجاخم
تف لە نەوەت
تف لە بابت
تف لە خەبات و لە شاخت
دەنگى دلێر ئەو دەنگەیە هاوار ئەكات
ئەى شەهیدانى ئازادى
ئەى هەڵەبجە و ئەنفالەكان
تەماشا بكەن و ببینن
چۆنفرۆشراین بە دوژمنان
سەیركەن چۆن سەرۆكى كورد
كەركوكى كردووە بەدیاری
هەولێری كردووە بە یاری
گۆڕی شەهید و باپیرمان
هەڵدەداتەوە بێویژدان
توركى هێنا
فارسی هێنا
نەوە و نەتیجەكەى بەرزان
سەیركەن چۆن فرۆشراوین
چۆن دراین بە دەعوەت و ڤێلای سەرۆكەكەى كوردان.
دەنگى دلێر ئەودەنگە ئیتر هەرگیز بێدەنگ نابێت
بەڕووی كام گڕ زۆربەتینە
بەڕۆیی زۆرداردا هەڵدەچێت.
پیاوگەل
دونیایان پڕ كرد لە خوێن
پیاوەكانى كوردایەتى !
ئەفسانەكانى نێو سەنگەر!
قارەمانەكانى شۆڕش!
ئێستا و ئەوساش كەس نەیزانى بۆ دەكوژرێت!
لەسەر ناعەدالەتى بەش كردن
یان لەسەر كورسی و جێ بردن
لە ئێستاوە هەتاكو مەرگ
كەس ناتوانێ لێیان بپرسێ
ئێوە ئەى نوێنەری میللەت
لەبەغدا ، لەسەر چی ڕێكەوتن؟
لە بەغدا، پێیان ووتن چی؟
چەندە سەیرە
نوێنەری نەتەوەی مەزڵوم
لە میلەتى خۆی ناپرسێ
تۆ ئەڵێیت چی؟ من بڵێم چی؟
نوێنەری چی ... پیاوگەل .. پیاوگەل!!
پیاوانى شەڕی خۆخۆری
زیارەتكەرانى ێەدام
پیاوانى ئاشبەتاڵەكان
كوڕەكانى سەردەبابە و تانكى دوژمن
پیاوگەلی 31 ى ئاب
لە بابەوە هەتا نەوە، بخۆرەكانى نیشتیمان
پەڵە ڕەشەكانى مێژوو
بۆیاخ چیەكانى تاران و كەرەج
ئەوانەى قازى محەمەدیان دا بەدەستەوە
ئەوانەى رایانكردەوە بۆ سۆڤیەتى دۆست.
شەرم ئەكەم
شەرم ئەكەم
بەبێ ئەوەى ئاگادار بم
تۆ سەرۆكمیت، ئەى كۆنە جاش.
چەند ڕوو زەردم،
سەرۆكەكەم پیاوی ئەم وڵات و ئەو دەووڵەت.
شەرم دەكەم
كاتێك نەوەى سەدەى زێڕینى مرۆڤم و
وەك گا ... وەك زەڕناقوتە فێركراوم
دەم بكەمەوە، كەشەو داهات
بچم بنووم.
ئای لەم ڕۆژگارەى تێی كەوتووم،
لە كۆنە سەربازگەیەكدا
لەلای كۆنە زابتەكان
ناویان لێناوم، خوێن دكا.
شەرمەزارم
سبەى مێژوو چیم پێ ئەڵێت؟
دەڵێت نەوەى سەدەى زێڕین
لەم نیشتیمانە سوتاوەدا
وێنەى سەرۆكى عەوامى
لەژوور سەریەوە هەڵواسی
شەرمەزارم
سبەى مێژوو پێمان ئەڵێت
سەرۆك!
بۆ شەهادەى هەبوو؟؟؟
باوك بۆئەوەى ببێتە كارگوزاری فەرمانگەكان،
پێویستە شەهادەى هەبێت لەگەڵ واسیتەى مەسئولان،
بۆدەبێ لەم وڵاتەدا كە سەرۆك بێ شەهادەیە
بۆ دەبێ لەم هەرێمەدا كە عەوامێك سەرۆكێتى
گەنجێك كە شەهادەی هەیە، هەر حەماڵی پیشەیەتى؟
ئەم پیاوانە
ئەم پیاوانە،
كاتێك كە لە شاخ هاتنەوە
سەراپایان بە خوێنى یەكتری سوور بوو
كاتێك كە لە شار جێگیر بون
هەر وەكو سەگ
بەڕووی یەكدا تەقانەوە
لەو بەینەدا 36 هەزار مۆمى كوردیان كوژانەوە.
ئێستاش
ئێستاش كە لە پایتەختن،
لە حزوری كۆنە كۆشكى خەلیفەدان
هەر لە شوێنى خەلیفەكانى جاراندان
ئێ خۆ ێەدام هەر ێەدامە
ئەم لە جێی بێ و خۆی لەجێگا.
ئێستاش خۆ ئەم دوو ێەدامە
بەبێ ترس لە مێژوو.. لە چاوى نەخەوتوو،
یەكە یەكە
هەر شەوە و كاروانێكمان لێ ئەفرۆشن
هەر جارەو منەتێكمان پێ ئەفرۆشن
هەر دیمانە و نەوعێك جنێومان پێ ئەدەن
هەر بەهارەو بەجۆرێك میوەمان ئەبەن
هەر ساڵیادە و ڕۆڵەیەكمان سەردەبڕن
ئەوە سۆران ئەوە بەكر ئەوە سەردەشت
ئەوە دكتۆر عبالستار
ئەوە كەركوك ئەوە بەهەشت.
ئەم پیاوانە
دەستیان چووە شەرەفی شەهید
ئەو بەهەشتەى خواش ئەفرۆشن،
گەر دەستیان بگاتە ئاسمان.
بۆ راپەڕینى ئازاری سالێكى تر
ئەى نەوەى خەوتووى وڵاتم
كە ڕاپەڕین لەم خەوەتان
پەلە مەكەن،
گەر میزتان هات
پەڕۆیەكى سەوز دابگرن و
میزى پیاكەن... فەرقی نیە
با سەوز نەبێت زەرد بێت.
فەرقی نیە ...
با زەرد نەبێت شین بێت، فەرقیان نیە.
هەر ڕەنگێك ووتیان پیرۆزە
هەر قەبرێ ووتیا ئارامگای باوكى نیشتیمانە
درۆ ئەكەن، میز بكەن بە ڕابردوویانا.
ئەمانە هەموویان یەك شتن
تاڵانچین ... تاڵان چی
ئەى نەوەى خەوتووى وڵاتم
كاتێك كە مەستى بەری دان
پەلە مەكەن.
نەكەن مفاوەزات لەگەڵ پەرلەمان و
حوكمەتا بكەن
نەكەن لەگەڵیاندا دابنیشن و
قسە بكەن و بخۆنەوە..
یەكەم پەیمانە بەسە
بەخواردنەوەى ژەهراوى بن و نەڕۆنەوە.
پەلەمەكەن
ناویان مەبەن .. پشتیان تێكەن.
بە سەرۆك و بە گەورەیان حیساب مەكەن.
تفیان تێكەن.
لە هەر جێیەك ناویانتان بیست ئەوێ چۆڵ بكەن.
هەركەس رەسمەكەى هەڵواسین حاشای لێبكەن
كە ناویانتان بیست پف بكەن
ئابەم جۆرە پێیان بڵێن
پیرە خوێن مژەكانى كورد
ئیتر بەسە وەك كەر پیر بوون
جێتان چۆڵ بكەن.
سروشتم ڕێژەى نەگۆڕە، دژ بەیاسای زوڵم و زۆرم.
باوەڕم زادەى رەوایە، ناتوانم هەڵوێست بگۆڕم
من كە یەكجار دەژیم دەمرم كۆیلایەتیم زۆر پێ لەنگە
ئۆباڵی هەر خوێنێ ئەڕژێ بە ئەستۆی لولەى تفەنگە
چیتان ئەوێ.. چیتان ئەوێ، دژی دەسەڵاتى ئێوەم
كام لوتكە لانەى هەڵۆیە دڵنیابن من بەوێوەم
هێزم لە با هەڵگۆزیوە، هەستم تیشكى خۆرەتاوە
هەركەسێك باو ئاگر زین بكات، كەم ژیاوە و كەڵ ژیاوە
خۆم لانادەم لە بەڵاتان لەمەرگى خۆمم بووردووە
سەركەشێكم لێتان یاخیم، گۆڕی خۆمم وون كردووە.
زوڵمەت نامە
شیعر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست