سیاسه‌تی ماڵی مه‌لا مسته‌فا گه‌وره‌ترین کۆسپه له‌به‌رده‌م کورد
Friday, 15/07/2011, 12:00
سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تێک له ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تێکدا کۆده‌بێته‌وه، جا بۆیه ناکۆکی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئه‌مه‌ش به میکانیزمی دیموکراتی چاره‌سه‌ره‌یان کردوه. هیچ نه قابیلی قبوڵکردنه نه شتێکی عه‌قلانی و ماقوله خێزانێک ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تێکدا بگرن. تا ئێستا له مێژوودا هیچ میلله‌تێک ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌کردوه، مێژوو شاهیدی ئه‌م مه‌نتیقه‌یه.
گه‌ر ته‌ماشای لیسته‌ی موسته‌شاری زه‌مانی به‌عس بکرێت، ده‌بینرێت که نزیکه‌ی له %80 ی موسته‌شاره‌کان ره‌ئیس عه‌شیره‌ت و ئاغاکانن. چونکه مه‌نتیقی عه‌قلیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی به‌م جۆره‌یه: (من خه‌ڵکی خواره‌وه‌ی خۆم ده‌که‌م به پیاوی خۆم و ، خۆم ده‌که‌م به پیاوی سه‌ره‌وی خۆم)، ئه‌مه‌ش له پێناوی بهروژهوهندی شه‌خسی و ده‌سه‌ڵاتدایه.
له‌و کاته‌وه ماڵی مه‌لا مسته‌فا ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورددا، له‌سه‌ر هه‌مان مه‌نتیق رۆشتوون. کاتێک مه‌لا مسته‌فا له روسیا هاته‌وه، عه‌بدولکه‌ریم قاسم به‌کاری هێنا بۆ لێدانی عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی موسڵ و دوایی هێنای بۆ که‌رکوک که هیچ په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی سیاسی میلله‌تی کورده‌وه نه‌بوو!!!. کاتێکیش که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی تێکچوو و گه‌ڕایه‌وه شاخ، به هه‌مان شێوه پاڵی دایه پاڵ شایی ئێران و به ته‌واوی ته‌سلیمی ئێران بوو و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی کورد نه‌مابوو، که ئه‌نجامه‌که‌ی کاره‌ساتی هه‌ره‌سی ساڵی 1975 بوو که به‌شه‌و رۆژێک بزوتنه‌وه‌ی کورد نه‌ما!!!. پاشان کوڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان گرته‌ده‌ست، له‌و کاته شای ئێران نه‌مابوو و رژێمێکی تر له‌سه‌ر حوکم بوو، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان مه‌نتیق رۆشتن و بوون به پیاوی ئه‌و رژێمه تازه‌ی ئێران و کاریان بۆ ئه‌وان ده‌رکرد که په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی کورده‌وه نه‌بوو، باره‌گای لقی 3 سێی پارتی له گوندێک له ته‌نیشت شاری (خانه) بوو و پاسه‌وانی شاری بانه‌ی ده‌کرد و مولازم عه‌لی له‌وێ داده‌نیشت و شه‌وان که‌مینیان ده‌رده‌کرد. که هیچ حیزبێکی تری کوردی ئه‌وه‌نده به‌و شێوه‌یه خۆی ته‌سلیمی ئێران نه‌کردبوو.
داوی راپه‌ڕین سیاسه‌تی جیهانی گۆڕا، خانه‌ی ستراتیژی خۆیان گۆڕی. په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تورکیا دروستکرد و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تورکیا تێکه‌ڵاوکرد و ئه‌مجاره خۆیان ته‌سلیمی تورکیاکرد و له‌شکری تورکیایان هێنا بۆ سه‌ر خاکی کوردستان، ئه‌مه‌ش له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
کاتێک ئه‌مریکا له 2003 عێراقی گرت، به‌هێزترین وڵاتی جیهان هاته ناو هاوکێشه‌که‌وه، ئه‌وان خێرا به ته‌واوی خۆیان ته‌سلیم به ئه‌مریکا کرد، که له سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی سیاسی نییه و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هاوبه‌ش نییه. نه‌ک به‌س خۆیان به‌ڵکو کوردیان ته‌لسیم به ئه‌مریکاکرد. ئه‌مڕۆکه کورد و کوردستان کراوه به ((موسته‌عمه‌ره))یه‌کی ئه‌مریکی و کراوه به‌گه‌وره‌ترین (موخته‌به‌ر) بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی لیبرالیزم. کورد هیچ ئیراده‌ی خۆی له ده‌ست خۆیدا نه‌ماوه، دۆخی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و مێدیایی له ده‌ستی خۆیدا نییه و کورد خۆی به‌ڕێوه‌نابات به‌ڵکو کورد ههڵدهسوڕێندرێت.
ئه‌م سیاسه‌تی خۆ ته‌سلیمکردن و ته‌سلیمکردنی کورد به ئه‌مریکا هیچ مه‌جالی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی بۆ کورد تیا نه‌ماوه و هه‌روه‌ها له لایه‌کی تر مه‌جالی مناوه‌ره‌ی سیاسی بۆ هه‌موو حیزبه‌کانی کورد نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که به ئه‌مری واقیع رازیبن یا ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ دابه‌ش بکه‌ن یا به ده‌سه‌ڵاتی رازیبن. یه‌کێتی زوو له واقیعه‌که تێگه‌یشت، که سێ ئیختیاری له به‌رده‌مدا بوو : یا شه‌ڕی ناوخۆ یا رازی نه‌بوون به ده‌سه‌ڵاتی یا ده‌سه‌ڵات دابه‌شکردن، ئیختیاری سێیه‌میان هه‌ڵبژارد، که تا ئه‌مڕۆکه‌ش وه‌ک (جر الحبل) وایه و زۆرانبازی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته و که‌سیان مل ناده‌ن. هه‌ر ئه‌م واقیعه وای له یه‌کێتی کردوه که هه‌ویه‌ت و مه‌بده‌ئی حیزبی له‌ده‌سه‌ت بدات و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی نه‌بێت و هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌ربه‌خۆی له‌سه‌ر ئاستی چ ناوخۆیی چ ناوچه‌یی چ جیهانی نه‌بێت.
به‌م شێوه‌یه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنم: له کاتی خۆ پیشاندانه‌کان کاتێک تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی گووتی(رێکه‌وتنی ستراتیژی یه‌کێتی و پارتی ئاشتی میلله‌ت ده‌پارێزێت)، چووه هه‌ولێر هه‌مان قسه‌ی دووباره کرده‌وه. هه‌ڵه ناکرێت که به‌م شێوه ته‌فسیر بکرێت: که تاڵه‌بانی ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌کرد ، ده‌زانێت که سه‌رانی پارتی واز له سوڵته‌ی کوردی ناهێنن نه به دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن نه به شه‌ڕکردن، شه‌ڕکردنیش ناماقوڵی و ماڵوێرانی تێدایه.
(به‌ختیار عه‌لی) چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ووتارێکی له رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوکرده‌وه ، باسی دۆخی سیاسی کورد و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ده‌کات و ده‌ڵێت (شه‌ڕی ناوخۆ حه‌تمییه)، گه‌ر به هه‌ڵدا نه‌چم، لێی تێده‌گه‌م چۆن له شته‌کان تێده‌گات و ده‌بینێت.
له 31 ئاب ، کاتێک پارتی هه‌ولێریان گرته‌وه، پاش چه‌ند مانگێک ته‌له‌فیزیۆنی سویدی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر کرد. که به کوردی قسه‌ی ده‌کرد و ده‌یانکرد به ئینگلیزی به کوردی گووتی: ((نایده‌ینه ده‌ست هه‌موو که‌س)) مه‌به‌ستی له حکومه‌ت بوو و باسی حکومه‌تی ده‌کرد!!!. جا تا ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر وایان کردوه، که‌سێک متمانه‌ی له %100 ی شه‌خسی خۆیانی له‌سه‌ر نه‌بێت ناکرێت به سه‌رۆکی حکومه‌ت و باشترین نموونه‌ش کێشه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵه. ئه‌م مه‌نتیقه‌ش خۆههراجکردنی دروستکردوه، هه‌یه خۆی هه‌راج ده‌کات تا جێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بگرێته‌وه وه‌ک (عیماد ئه‌حمه‌د) که له‌م هه‌فتانه‌ی رابووردوو به عه‌له‌نی و ئاشکرا گووتی (ئێمه و پارتی یه‌ک ده‌نگین و یه‌ک ره‌نگین) ، ئه‌مه ستراتیژێکی شه‌خسی بوو بۆ تموحاتی شه‌خسی و بۆ متمانه‌دروستکردن له کن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هه‌روه‌ک چۆن جێگه‌ی عومه‌ر فه‌تاحی گرته‌وه. چونکه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که حکومه‌ت بگۆڕدرێت و شایعه له ئارادیه.
جگه له‌مه‌ش، له کاتی خۆپیشاندانه‌کان کاتێک مه‌سعود بارزانی له ئیتالیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر و، به‌رنامه‌ی خۆگرتنه‌وه‌ی داڕشت، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆبووه‌وه و گووتی: (ئێمه خۆمان به خاوه‌نی میلله‌ت ده‌زانین). ئه‌مه‌ش له قاڵبی سیاسه‌ت و دیموکراتی و واقیع بینین و مه‌فهومی میلله‌ت و ده‌سه‌ڵات چووه ده‌ره‌وه!!!، که میلله‌ت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته. بێگومان یه‌کێک یا هه‌رکه‌سێکی تر به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت بکات، چاوه‌ڕێ ناکرێت به دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت ته‌سلیمی هێزێکی سیاسی تر بکات!!.
مانای دیموکراتی (سهراب)ه که کورد هه‌رگیز پێی ناگات. لێره‌دا مه‌به‌ستم له دیموکراتی سیاسییه و مه‌به‌ستم له دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی نییه، که ئه‌مه‌یان کارێکی قورس تره. کورد کاتێک ده‌گات به دیموکراتی که ماڵی بارزانی واز له تموحاتی خێزانی بهێنن و واز له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بهێنن و خۆیان بکه‌ن به حیزبێک وه‌ک هه‌ر حیزبێکی تری کوردی که کارێکی ئاسان نییه. چونکه نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و حکومڕانیان ده‌بێته هۆی پوکانه‌وه‌ی خێزانه‌که‌یان و له لایه‌کی تیریش کێشه‌ی عه‌شایری و سیاسه‌تی کوردیان تێکه‌ڵاو کردوه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک عه‌شێره‌تی ده‌وری خۆیان ناکۆکیان هه‌یه و له ژێر په‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تی کورددا خۆیان ده‌پارێزن. مانای کێشه‌ی خێزانی و کێشه‌ی سیاسه‌تی میلله‌تیان تێکهڵاوکردوه.
گه‌ر ته‌ماشا بکرێت، هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان حیزبه سیاسیه‌کانی تردا نییه. به‌ربه‌ره‌کانی و مونافه‌سه له نێوان حیزبه‌کان ئاساییه. گه‌ر کێشه و به‌ربه‌ره‌کانی له نێوان دروست ببێت، ئه‌و حیزبانه‌ی تر میکانیزمی حیزبی و سیاسی تێدایه که زوو ده‌گه‌نه رێکه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان. به‌ڵام ئه‌و میکانیزمه له‌ناو پارتیدا نییه!!. له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر سه‌رانی پارتی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردی نه‌بوایه، حیزبه‌کان ده‌یانتوانی بگه‌ن به ئه‌نجام بۆ دروستکردنی حکومه‌تێکی دیموکراتی و رژێمیکی سیاسی و خولقاندنی دۆخێکی ئاسایی موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت له کوردستان، وه هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زعه (فه‌وزایه)ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دروست نه‌ده‌بوو.
که‌واته چاره‌نووسی کورد هه‌مووی ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رانی پارتی، گه‌ر روانگه و تێگه‌یشتنی خۆیان بۆ سیاسه‌تی کوردی نه‌گۆڕن، ئه‌وا گۆمانی تێدا نییه که میلله‌تی کورد هه‌رگیز دۆخێکی سیاسی ئارامی نابێت.
پارتی حیزب نییه به مانای حیزب ، به‌ڵکو (ته‌جه‌موع)ێکه له ده‌وری خێزانێک، زۆریش به تایبه‌تی له کادێره کۆنه‌کانی له‌به‌ر ئه‌وه دوای پارتی که‌وتوون چونکه دوژمنی سه‌رسه‌ختی شه‌خسی تاڵه‌بانین و ئه‌وانه زاده‌ی زروفێکی کۆنی به‌ربه‌ره‌کانی نێوان ئه‌و خێزانه و ئه‌و شه‌خسه یه. به نه‌مانی تاڵه‌بانی هاوکێشه‌ی پارتی ده‌گۆڕێت.
له‌م ساڵانه‌ی دوایش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک ئیختیارێکی تر و رێگای سێیه‌م دروست بوو که به‌رنامه‌یه‌کی بۆ دیموکراتیکردن و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی راسته‌قینه و رژێمێکی سیاسی به‌رزکردوه‌ته‌وه. یه‌که‌م به په‌له‌ن ، دووه‌م به تاکتیک نین. له هه‌نگاوه‌کانیان به په‌له‌ن و حساباتی ووردیان نه‌کردوه، ده‌بوایه بۆ ته‌حه‌داکردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت گرتنه ده‌ست ئیحتیماله‌کانی تریان به‌کاربهێنایه، چاوه‌ڕێیان بکردایه تا ئه‌مریکا له عێراق ده‌کشایه‌وه که ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له کاروباری عێراق و کوردستان که‌م ده‌بووه‌وه، چاوه‌ڕێیان بۆ هه‌ڵبژادنی داهاتوو بکردایه و کاریان بۆ متمانه دروستکردن و خۆ ئاماده‌کردن بکردایه تا هه‌ڵبژادنه‌کان به عه‌داله‌تی و دیموکراتی و له که‌شیکی ئازادی رووبدات. له حاڵه‌تێکدا گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان فێل و خه‌ش بکرایه و ناعه‌داله‌ت و نادیمکراتی تێدا بووایه، ئه‌مجا به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌نه‌کان رازی نه‌بوونایه و جوڵه‌یان بکردایه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش شه‌رعییه‌تێکی به هه‌ڵوێستیان ده‌دا و ده‌یانتوانی ته‌عبیئه‌ی جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و وڵاتانیش لایه‌نگیریان ده‌کردن. هه‌رچه‌نده له هه‌ڵوێستی ئێستاش زۆر هه‌ڵه نین زۆر خاڵیان تۆمارکردوه و توانیویانه ئۆپۆزیسۆن دروست بکه‌ن و خه‌ڵک هۆشیار بکه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌که کورت بینن بوو.
من خۆم(ره‌شبین)م له ئایندهی سیاسی کورد ، ئاواته‌خوازم رهشبینیهکهم بکرێت به گه‌شبینی. به‌ڵام واقیعه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه: حیزبه‌کان له په‌نا ده‌سه‌ڵاتدا سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆریان کۆکردوه‌ته‌وه که چه‌ندان میلیارد دۆلاره و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئابووری میلله‌تدا گرتووه که ئه‌م دۆخه له ناو هیچ میلله‌تێكدا نییه. که له پێناوی ده‌سه‌ڵات پاراستندا به‌و سه‌روه‌ت و سامانه ده‌توانن خه‌ڵک بکڕن و به‌و شێوه‌یه‌ش میلله‌تێکی فاسید دروست بکه‌ن که راستکردنه‌وه‌ی زۆر سه‌خت ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست