کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عارف باوەجانى بۆ ئاڵاى ئازادى پارەمـــــــــــــــــــــــــــــــان لەكەس وەرنەگرتووە،

Sunday, 24/05/2009, 12:00

2200 بینراوە


((ئەم دیدارە لەلاپەڕە((10)ى ئاڵاى ئازادى ژمارە 804دا بڵاوكراوەتەوە
(عارف باوه‌جانی‌) كوردێكی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌و خزمه‌تكارێكی‌ ڕێبازی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستانه‌، له‌دایكبووی‌ (4)ی‌ نه‌ورۆزی‌ 2673ی‌ كوردی 1973 ی زانی له‌گوندی‌ (به‌ركور)ی‌ ناوچه‌ی‌ سه‌لاسی‌ باوه‌جانی‌ سه‌ربه‌پارێزگای‌ كرماشان،
زۆربه‌ی‌ ژیانی‌ منداڵی‌‌و گه‌نجایه‌تیم له‌ئۆردوگا زۆره‌ ملێیه‌كان بردووه‌ته‌سه‌ر، دواتر له‌ته‌مه‌نی‌ (7)ساڵیداو به‌هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ جه‌نگی‌ نێوان (عێراق - ئێران) به‌خێزانی‌ ئاواره‌ی‌ عێراق بووین تاساڵی‌ 1997 له‌ئۆردوگای‌ زۆره‌ملێی‌ (ئه‌ڵتاش)ی‌ نزیك پارێزگای‌ ئه‌نبار له‌ عێراق به‌سه‌ربردووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 1987 تاساڵی‌ 1991پێشمه‌رگه‌بوومه‌ له‌نێو ڕیزی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ساڵی‌ 1997 به‌خێزانی‌ له‌ڕێگای‌ كۆمیساریای‌ به‌رزی‌ په‌نابه‌رانه‌وه‌ وه‌ك په‌نابه‌رێكی‌ سیاسی‌ له‌وڵاتی‌ (نه‌رویج) جێگیربووین، عارف باوه‌جانی‌ ژیانی‌ خۆشی و ئازادی‌ ئه‌وروپای‌ دوور له‌ وڵاتانی‌ داگیركه‌ری‌ كوردستان ته‌رخان نه‌كرد بۆخۆم به‌ڵكو ئازادی و دیموكراتی‌ ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌مباته‌ هزری‌ زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی‌ سه‌ربه‌ستی‌ وڵاته‌كه‌م، وه‌ هه‌میشه‌ به‌تاسه‌ی‌ ڕۆژێك بووم كه‌ وڵاته‌ داگیركراوه‌كه‌م ڕزگارببێت و بگاته‌ئاستێك كه‌ له‌م وڵاتانه‌ ئه‌زموون وه‌ربگرێت ، له‌وڵاتێكی‌ وه‌كو(نه‌رویج) كه‌زیاتر ده‌ستت ئاوه‌ڵایه‌و بێسانسۆر ده‌توانی‌ خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری‌ وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت، من له‌وه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرم و به‌هه‌موو توانایه‌كم بۆ نیشتمانه‌كه‌م خزمه‌تده‌كه‌م هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و وه‌ك درێژه‌پێدانی‌ خزمه‌تم به‌باشم زانی‌ له‌گه‌ڵ پارتێكی‌ سیاسی‌ نه‌رویجی‌ كارابم، وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ (4)ساڵیش له‌لیستی‌ ئه‌وپارته‌دا له‌ نه‌رویج ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ ئۆسلۆ بووم ، له‌ڕاستیدا ئه‌و ئه‌زموونه‌م له‌نه‌رویج بووه‌ مایه‌یی‌ زیاتر هاندانی‌ كورده‌كان له‌و وڵاته‌دا كه‌ خۆیان تێكه‌ڵی‌ پارت و لایه‌نه‌ نه‌رویجییه‌كان بكه‌ن زۆرخۆشحاڵم ئێستا له‌ وڵاته‌دا ده‌یان كوردی‌ به‌رچاو هه‌یه‌ توانیویانه‌ چه‌ندین چالاكی‌ ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ من خه‌مخۆری‌ په‌نابه‌رانی‌ كوردم له‌و وڵاته‌دا، وه‌ك په‌نابه‌رانی‌ ئۆردوگای‌ ئه‌ڵتاش و سه‌رسنوری‌ نێوان ئێران - عێراق و ئوردن و توركیاو باشوری‌ كوردستان و كورده‌كانی‌ خۆرهه‌ڵات له‌ سوریاو په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌نێو وڵاتی‌ نه‌رویج، هه‌روه‌ها توانیومانه‌ ده‌یان كێشه‌ی‌ كوردی‌ بگه‌یه‌نینه‌ نێو په‌رله‌مان و ده‌زگا حكومی‌‌و حزبیه‌كانی‌ نه‌رویج ،به‌رهه‌می‌ چه‌ند ساڵه‌م له‌گه‌ڵ پارتێكی‌ كوردستانی‌ وپێنچ ساڵیش ئه‌ندامێتی‌ له‌حزبێكی‌نه‌رویجی‌ ده‌كه‌مه‌ هه‌وێنی‌ دامه‌زراندنی‌ پارتێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ونوێخواز بۆخۆرهه‌لاتی‌ كوردستان به‌ناوی‌ (پارتی‌ سه‌ربه‌ستی‌ كوردستان) .





*ده‌كرێت بپرسین پارتى سه‌ربه‌ستى چیه‌ و كه‌ى بۆچى دامه‌زراوه‌؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پارتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، له‌ ١٧/٢/٢٠٠٦ به‌ مه‌به‌ستی خه‌بات له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کوردی بنده‌ستمان که‌سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجارییه‌، و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وباوه‌ڕی ته‌واوی تاکی کورد بۆ خه‌بات له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆییدا دامه‌زراوه‌.

*به‌ڵام تائێستا وه‌كو پێویست له‌شانۆى ڕووداوه‌ سیاسیه‌كان ڕۆڵى نه‌بووه‌؟ ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ى چیه‌؟لاوازى دیبلۆماسى؟یان نه‌بوونى كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی : له‌وه‌ی که‌ ده‌فه‌رمووی له‌ بواری دیپلوماسییه‌وه‌ چالاک نین نه‌ کاکه‌ گیان وانییه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌ڕێزتان نه‌تانبینی بێت ده‌نا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ شایه‌تی خه‌ڵکی کورد یه‌کێکه‌ له‌و پارته‌ ناسراوه‌نه‌ به‌ کاری دیپلوماسییه‌وه‌، ئێمه‌ پیوه‌ندییه‌کی باشی دیپلوماسیمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارت ولایه‌ن و ڕێکخراوی جیهانی هه‌یه‌، به‌رده‌وامیش سه‌ردان و دیدارمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه،‌ و زۆربه‌ی چالاکیه‌کانیشمان هه‌م له‌ ماڵپه‌ری ڕه‌سمیی خۆمان وهه‌م له‌ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌ومیدیا کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
له‌ ڕووداوه‌ سیاسییه‌کانیشدا به‌ پێی توانای خۆمان ڕۆڵمان هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکخستنی باشمان هه‌یه‌و ڕۆژانه‌ ئاگامان له‌ گشت جم و جۆلێکی سیاسی له‌ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک بۆ خۆتان ئاماژه‌تان پێکرد که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی کاناڵێکی به‌ هیزی ڕاگه‌یاندنی وه‌ک ته‌له‌فزوێن، له‌وانه‌یه‌ وه‌ک پێویست ئێمه‌ و چالاکیه‌کانمان نه‌گه‌یشتبێت به‌رگۆی هیندێک که‌س، به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ نێۆ چین وتۆێژی ڕۆشنبیری ناوخۆی وڵات وخۆێندکاران وچالاکوانان وه‌ک پارتێکی نۆی و گه‌نجانه‌ ناسراوین، ڕۆژانه‌ هاوبیرانمان به‌رو زیادبوون ده‌ڕۆن، دروشمی ئێمه‌ دروشمی ڕاستی خه‌ڵکه‌، ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیش کۆتایی به‌گشت کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان دێنێت.

*وه‌كو بیستومانه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوودا كۆنگره‌ى ده‌به‌ستن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ناكه‌ن وه‌ك پارته‌ كوردیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات هیچ حالاتێكى دووله‌ت بوون ڕووبدات؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی : وادیاره‌ هه‌ر حیزبێکی کوردی کۆنگره‌ ببه‌ستێت چاوه‌ڕوانی دووله‌تبوونی لێده‌کرێت، زۆربه‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ نێۆ کورددا ڕوویداوه‌، که‌ له‌ باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چاوه‌ڕێی گۆڕانکاری سیاسی وپلان و پرۆژه‌ی تازه‌ وه‌گه‌رخستنی حیزبه‌کان، یه‌کسه‌ر مه‌ترسی له‌تبوون له‌ کۆنگره‌کان چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌ نێۆ ئێمه‌دا ئه‌و کێشانه‌مان نییه‌، هه‌موو خۆمان بۆ کۆنگره‌ ئاماده‌کردوه‌، واته‌ خۆمان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ ڕێک وپێکترکردنی ڕێکخستن وکۆمیته‌کان، وهه‌روه‌ها نۆیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتیمان تا کۆنگره‌ی داهاتوو، ئاماده‌ کردنی هیندێک بریارات و بڕیارنامه‌وهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیه‌کی تازه‌.

*له‌ساڵانى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڕێك پاره‌ى خه‌یاڵى بۆ به‌دیموكراتیكردنى ئێران ته‌رخان كرد له‌و پاره‌یه‌ هیچ به‌رئێوه‌ نه‌كه‌وت؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی : نه‌ خه‌یر ئه‌و پاره‌ وبریارانه‌ پێش دروست بوونی ئێمه‌ بووه‌، پاشان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مانان زانیومانه‌ زیاتر ئوپوزوسیونی ئێرانی چاوساخی ئه‌و کارانه‌یه‌، ئێمه‌ش بۆ ملیارد دولاریش ئاماده‌ نابین واز له‌ دروشم و پرینسیپی پارته‌که‌مان بێنین، با به‌و حاڵه‌و به‌بێ ئێمکانات بمێنینه‌وه‌ به‌ڵام لای خه‌ڵکه‌که‌مان ڕاست گۆ وسه‌ربه‌رز بین، ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ له‌ زۆر شتی دیکه‌.

*به‌ڕێزت زۆر باس له‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌په‌یوه‌ندیتان باشه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردیه‌كان به‌ڵام له‌ڕووى مه‌یدانیه‌وه‌ هیچ شتێك به‌دیناكرێت؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی : من نازانم له‌ ڕووی مه‌یدانییه‌وه‌ چی شتێک کراوه‌ تا ئێمه لێێ دوور بین و له‌گه‌ڵیان نه‌بووبین، به‌ڵێ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی کوردستانی کێشه‌مان نییه‌و ناشمان بێت، به‌ڵام شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و کاکردنمان له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن جیاوازه‌ وئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه‌، له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن نزیکایه‌تی باشمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هیندێک لایه‌نیش به‌س پێوه‌ندییه‌کی ئاساییه‌، ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ دواڕۆژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بنێن، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ له‌وهه‌نگاوانه‌ به‌شداری ده‌که‌ین، و ئێمه‌ له‌به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆشمان ئاماژه‌مان پێکردوه‌ که‌ هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی سیاسی که‌ بۆ کورد هه‌ڵکه‌وێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگی پێبده‌ن، ئێمه‌ش پشتیوانی لێده‌که‌ین، وبه‌ڵام وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی خۆمان، واته‌ ئێمه‌ کارێک ناکه‌ین له‌ خه‌ڵک وحیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات خۆمان به‌ دوور بزانین.

*له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندیتان به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردیه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندیتان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ڵام ئه‌مریكا دوو پارتى كورده‌ خستونه‌ته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌ ئێوه‌ وه‌ك سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستى هیچ كاتێك باسى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌تان كردووه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی : له‌ ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیچ پارتێکی کوردستانی به‌ تروریست نازانین، نازانم بۆ ده‌بێت به‌ لایه‌نێک بوتریت تروریست که‌ خه‌بات ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کورد چه‌کی پێ بێت بۆ پاراستنی گیانی خۆی پێی ده‌وترێ تروریست، به‌ڵام داگیرکه‌ران به‌ پیسترین چه‌ک و ئاگر وئاسن وشکه‌نجه‌ وڵامی کورد ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وان تروریست نین. حه‌تا تورکیا ساڵێک پێش له‌ بناری قه‌ندیل کیمیایی به‌ کار هێنا، به‌ڵام ویژدانه‌ خه‌وتووه‌کان هه‌ر باسیشیان لێنه‌کرد، من له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆر له‌ کاره‌کانی ئه‌و ٢ حیزبه‌ کوردستانییه‌ ڕازی نه‌بم، پێشم وایه‌ ئه‌و ٢ لایه‌نه‌ به‌ریزه‌ ده‌بێت بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ چی شێوه‌ خه‌باتێک بۆ گه‌له‌که‌مان زیانی هه‌یه‌ با نه‌یکه‌ن. هه‌وڵبده‌ن زیاتر سه‌رنجی جیهان بۆ پشتیوانی کێشه‌کانمان ڕاکێشن،با به‌هانه‌ی ته‌بلیغاتی خراب بۆ دوژمنانمان دروست نه‌بێت و له‌ پێش چاوی جیهاندا به‌خرابی پێشان نه‌درێین. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ من له‌ ئه‌مریکا و شۆێنه‌کانی دیکه‌ ئه‌وه‌م باسکردبێت، من له‌ دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه‌ تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ ٤ جار سه‌ردانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکام کردوه‌، هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ که‌سان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌مریکی دیدارم هه‌بووه‌، هه‌موو جارێکیش داوای نه‌زه‌ری منیان له‌سه‌ر پێکاکا کردوه‌، من به‌ سه‌راحه‌ت پێم وتوون که‌ هیچ حیزبێکی کوردستانیم پێ تروریست نه‌بووه‌و ناشبێت، پێم وتوون فه‌رموون ئێوه‌ به‌ ئێمه‌ بڵێن تا ئیستا کام حکومه‌تی داگیرکه‌ری کورد ئاماده‌ بووه‌ به‌ قسه‌ و دیالۆگ کێشه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کورد چاره‌سه‌ر بکات، تا کورد ئاماده‌ نه‌بوبێت و ڕه‌دی کردبێته‌وه‌، کورد هه‌رگیز شه‌رخواز نه‌بووه‌ و به‌شکو شه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. به‌ بۆچوونی من ڕۆژێکیش دێت ئه‌و هێزه‌ کوردیانه‌ش له‌و لسیته‌ بهێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ که‌س ولایه‌نێک که‌ تۆسقالێک له‌ سیاسه‌ت تێبگه‌ن ڕوون و ئاشکرایه‌، که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر خاتری ڕازی کردنی لایه‌نێکی به‌ هێزی ناتۆ بووه‌، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ ڕاست ئه‌و لایه‌نه‌ کوردییه‌ به‌ کرده‌وه‌ وابێت. تورکیا باس له‌وه‌ ده‌کات با کورده‌کان واز له‌ چه‌ک بێنن و گوایه‌ بچنه‌وه‌ له‌ تورکیا به‌ ئازادی سیاسه‌ت بکه‌ن، ئێ که‌وابێت بۆ چاوی به‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌ته‌په‌دا نایه‌ت، تا ئیستا به‌سه‌دان که‌سی له‌ ئه‌ندامانی ده‌ته‌په‌ له‌ شاره‌ کورد نشینه‌کان گرتووه‌، ڕۆژانه‌ به‌ بیانووی جیاواز کاره‌سات له‌ باکور ده‌خولقێنێت. من ئه‌و ڕاستیانه‌م له‌ هه‌موو شۆێنێک وتووه‌و ده‌شلێم، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی خۆشمان ئاراسته‌ی شێوه‌ خه‌باتی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان دڵسۆزانه‌ کردوه‌، به‌ڵام نه‌ک به‌و ‌شێوه‌یه‌ که‌ دوژمن که‌ڵکی خرابی لێوه‌ربگرێت. له‌ مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٠٦ که‌له‌ په‌رله‌مانی که‌نه‌دا له‌ ئۆتاوا ئێمه‌و چه‌ند لایه‌نیكی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به‌ ڕه‌سمی ده‌عواتکرابووین، که‌ له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران باس بکه‌ین، کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ چه‌ندین کانالای ته‌له‌فزۆێنی که‌نه‌دی و جیهانی بڵاو ده‌کرایه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆکی یه‌کێک له‌ حیزبه‌ ئازه‌رییه‌کانی بنده‌ستی ئێران ته‌وهین به‌ سه‌رۆکی پێکاکا به‌ریز ئۆجه‌لان کرد، من یه‌کسه‌ر قسه‌کانم پێبڕی وڕێگام نه‌دا درێژه‌ به‌و قسانه‌ی بدات، و پێم وت ئێوه‌ درێژه‌ده‌رانی ئایدولۆژیایی ئه‌تاتورک تروریستن، نه‌ک کورد.

*ئێوه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی: ئه‌زموونه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌موو که‌م وکورییه‌که‌وه‌ زۆر باشه، له‌ پاش کۆماری کوردستان ئه‌وه‌ بۆ دووه‌م جاره‌ که‌ له‌ سه‌ر خاکی کوردستان^ کورد بۆ خۆی نیمچه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بێت، من هه‌میشه‌ وتوومه‌ که‌ هه‌ریمی کوردستان وه‌ک بوخچه‌یه‌کی نه‌کرایه‌وه‌، واته‌ حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی ته‌واوه‌ به‌ڵام ڕانه‌گه‌یاندراوه‌، ئه‌زموونه‌کانی هه‌رێم له‌ له‌ ساڵی ١٩٩٤ وه‌ تا نزیکی ٢٠٠٣ زۆر باش نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌ ٢٠٠٣ بۆ سه‌ره‌وه‌ زۆر به‌ره‌و باشی چووه‌، زۆر کاری باشکراوه‌ وچاوه‌رێی باشتریشیان لێده‌کرێت.

*ئه‌ى چ جۆره‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه‌ بۆ تیكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم وبه‌غدا؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی: تا ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم هۆکاری تێکچوونی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا له‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی ئێراقه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌وانیش وه‌ک باقی ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان چاویان به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌و 3 پارێزگای باشوری کوردستاندا نایه‌ت، که‌ ده‌بینن ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌من وئاسایشی باشی هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ کۆمپانیاو ڕیکخراوه‌کانی جیهانی سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، خه‌ریکی وه‌گه‌رخستنی وزه‌و سه‌رمایه‌کانن له‌ کوردستان، ئه‌مانه‌ هه‌موو بوونه‌ته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ له‌ به‌غداوه‌ بڕوبیانوو به‌ کورد بگرن. یا جاری وایه‌ ده‌بیسینه‌وه‌ گوایا داواکاری ئه‌وه‌ن که‌ هیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌، به‌ڵام بۆخۆیان له‌ هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا تازه‌ هێزی عه‌شایری سه‌حوه‌ دروست ده‌که‌ن. به‌ کورتی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ با چیدیکه‌ کورد له‌ باشوری کوردستان بیر له‌ بنیادنانه‌وه‌ی ئێراقێ نۆی که‌ به‌و شێوه‌و شکڵ کورد ده‌یهه‌وێ نه‌یکه‌نه‌وه‌، چوون هه‌رگیز ئه‌و ئێراق وئێرانه‌ی ئێمه‌ی کورد خه‌یاڵی پیوه‌ده‌که‌ین نابێت و ناکرێت، له‌به‌ر هۆکاری فه‌رهه‌نگی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه‌.
باشتر وایه‌ تێکۆشه‌ران ولێهاتووانی کوردستانی وبه‌ڕیزانی حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ هه‌وڵی به‌ جیهانی کردن و له‌وه‌ زیاتر ناساندنی کوردستان بن، زیاتر کوردستان خۆی ئاماده‌ بکات بۆ ئه‌گه‌ری هه‌رکاتی جیابوونه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ ئێراق. واته‌ هه‌وڵبدرێت کوردستان به‌ وڵاتێکی ئارام وئاشتی ودیمۆکراتی و په‌یڕه‌وی له‌ یاساکانی مافی مرۆڤ بناسرێت. من هه‌میشه‌ وتوومه‌و ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ کوردستان وه‌ک وڵاتێکی ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی واته‌ وه‌ک بوخچه‌یه‌کی نه‌کراوه‌یه‌، هیوادارم کاتێک ئه‌و بوخچه‌کرایه‌وه‌ وه‌ک بوخچه‌که‌ی کۆسۆڤۆ بێت.

*كاك عارف بریار بوو له‌هه‌ولیر كۆنفرانسێكى نه‌ته‌وه‌یى سازبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى داوا له‌په‌كه‌كه‌ بكه‌ن چه‌ك دابنێت به‌ڕێزت وه‌ك سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستى چۆن ده‌ڕواننه‌ به‌ستنى ئه‌م جۆره‌ كۆنفرانسه‌؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی: دیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌م کونفرانسه‌و مه‌به‌سته‌ ئاشکراکانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ شتێکی ڕه‌سمی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس ده‌کرا، بۆچوونی من له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه‌ به‌م دوو شێوه‌یه،
1.ئه‌گه‌ر کۆنفرانسێک بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا بۆ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی وله‌ پایته‌ختی باشوری کوردستان ببه‌سرێت، بۆ شرۆڤه‌ کردن ولێدوان له‌سه‌ر شێوه‌ی سیاسه‌تکردنمان له‌ به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران وله‌ ئاست سیاسه‌تی جیهانیشدا، ئه‌وه‌ ئه‌رکێکی زۆر زۆر پیرۆز و پێویسته‌.
2. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه‌ له‌ سه‌ر خواستی هه‌ر یه‌ک له‌ ده‌وڵه‌ته‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بێت، به‌ مه‌به‌ستی پلانی داریژراوی خۆیان بۆ چه‌ککردنی لایه‌نێک یا چه‌ند لایه‌نێکی کوردی، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و دۆڕاندنێکی دیکه‌ی کوردییه‌ که‌ به‌ ده‌ستی خۆمان جارێکی دیکه‌ له‌ مێژوودا خۆمان له‌که‌دار ده‌که‌ینه‌وه‌، و که‌م توانایی و دۆڕاندنی سیاسیمان له‌ جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌. ده‌بێت ئێمه‌ی کورد له‌و بواره‌دا زۆر هۆشیاربین، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ درێژایی مێژوودا دوژمن به‌ سه‌ریدا هێناوین ئه‌وه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌و میژووش پشتیوانیمان لێده‌کات، به‌ڵام هیندێک پلان و موئامه‌ره‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان ئه‌نجامی بده‌ین و واژۆی بکه‌ین زۆر مه‌ترسیداره‌،و‌ هیچ حکومه‌ت ولایه‌نێکی جیهانیش نایه‌ن باره‌ لاره‌که‌مان بۆ ڕاست که‌نه‌وه‌ چوون ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ی خۆمان بووه‌.

*كاك عارف زۆرجار داوا له‌په‌كه‌كه‌ و په‌ژاك ده‌كرێت چه‌ك دابنێنن یاخود بچنه‌وه‌ ووڵاتى خۆیان؟تۆ چۆن سه‌یرى ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌یت؟
له‌ لایه‌ن عارف باوه‌جانی: با سه‌ره‌تا به‌وه‌ وڵامت بده‌مه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هێزێکی چه‌کدار نین و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا له‌به‌ر هیندێک هۆکاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی باوه‌ڕمان به‌ خه‌باتی چه‌کداری نییه‌، به‌ڵام من هه‌روه‌ک له‌ وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌ت ئاماژه‌م پێکرد که‌ تورکیا باس له‌وه‌ ده‌کات با کورده‌کان واز له‌ چه‌ک بێنن و گوایه‌ بچنه‌وه‌ له‌ تورکیا به‌ ئازادی سیاسه‌ت بکه‌ن، خۆ ئیستا له‌ باکوری کوردستان هێزێکی سیاسی دوور له‌ چه‌کدار و جێگایی ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێتی و ئوروپاو جیهاندا به‌ ناوی ده‌ته‌په‌ هه‌یه‌، که‌ سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به‌ ڕه‌سمی سه‌ردانی کردون، ئێ که‌وابێت بۆ چاوی به‌ پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌ته‌په‌دا نایه‌ت، بۆ تا ئیستا به‌سه‌دان که‌سی له‌ ئه‌ندامانی ده‌ته‌په‌ له‌ شاره‌ کورد نشینه‌کان ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان کردوه‌، بۆ ڕۆژانه‌ به‌ بیانووی جیاواز کاره‌سات له‌ باکور ده‌خولقێنێت. ئه‌مانه‌ ده‌یسه‌لمێنن که‌ تۆی کورد به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیان بیت ئه‌وان به‌ ترس وکوشتن به‌ندیکردن وڵامت ده‌ده‌نه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن با کورد چه‌کدابنێت با بێن ئه‌ڵته‌رناتیڤی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وبه‌ چاودێری ڕێکخراوه‌ ئاشتییه‌کانی جیهانی ‌ ببینه‌وه،‌ که‌ ئه‌منیه‌تی پاراستنی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی تێدابێت، جا ئه‌و کات من پێم وانییه‌ که‌ کوردیش ئه‌وه‌ ڕه‌دکاته‌وه‌ هه‌ر کاتێک کورد ئه‌وه‌ی ڕه‌دکرده‌وه‌ ئه‌و کات ده‌وترێ حه‌ق به ئێمه‌ی کورد نییه‌.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)