کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌رهه‌م ساڵح، پیاوه‌ لیبراڵه‌كه‌ی ناو یەکێتیی

Thursday, 24/07/2014, 12:00

2127 بینراوە


ئەستێرەی سیاسی پیاوە لیبراڵەكە بەكوێ دەگات؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌هه‌موان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، بۆیه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌م بتوانم كه‌مێك ده‌رگاكه‌ واڵا بكه‌م.
"بەرهەم ساڵح" لە سەرەتای گەڕانەوەی یەكجاری بۆ كوردستان و دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم"كابینەی سلێمانی" بە پیاوێكی لیبراڵ و میانڕەو دەناسرا، بەڵام لە ئێستادا بێكسترین و دەستبەستراوترین سەركردەی كوردی بەرهەم ئەحمەد ساڵحە، ئەمەش زۆرینەی بۆ حیزبەكەی دەگەڕێتەوە، سەرەتای ئاوەژوبونەوەی ئەو هاوكێشە سیاسیەش دەگەڕێتەوە بۆگرتنەدەستی پۆستی سەرۆكایەتی كابینەی شەشی حكومەتی هەرێم.
كابینەی شەشەم، سەرەتای دروست بوونی كێشەكانی دكتۆربەرهەمە، لە لایەكەوە هاوكات بو لەگەڵ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی لە كوردستاندا، لە لایەكی تریشەوە باڵباڵێن و كوتلەگەری ناو خودی حیزبەكەی و ئەو رێگریانەی پارتی لە هەولێردا بۆی دروستكرد، بوە هۆی ئەوەی كابینەی شەش بە كابینەیەكی نا سەركەوتو و پڕ كەموكوڕی ناوببرێت، بەڵام لە هەموی سەیرتر رازیبونی بەرهەم ساڵع بو بەدەستنیشناكرنی وەك سەرۆكی حكومەت، چونكە دڵنیابو لەوەی كە هەر بەرنامە و ئایدیایەكی سیاسی لە كوردستاندا هێزی بڕیاردانی دەوێت كە بەرهەم ساڵح ئەوەی لەبەر دەستا بەبوو، هەندێك ئاماژەی سیاسیش هەبوو لەسەرتای دروستبونی كابینەی شەشەم كە (پارتی پێیخۆشبو بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەت بێت، بۆ ئەوەی بە رێگری سیاسی شكست بە كابینەكەی بهێنێت و خەڵك تێبگەیەنێت، كە بەرهەم ساڵح ئەو فریشتەیە نیە خەڵك چاوەڕێی دەكرد).

هەمو ئەوانەش راست دەرچون، بەرهەم ساڵع بو بە سەرۆك وەزیران و توشی گەورەترین لەمپەری سیاسی بویەوە لە ناو خودی حیزبەكەی خۆی و حیزبە هاوپەیمانەكەی، گۆڕینی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دروستبونی ململانێ بەو هۆیەوە لە گەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدا وەك لە راگەیاندنەكانەوە باسی لێ دەكرا، نیشانەی رون و دیاربون كەناكۆكیەكانیان گەورەترە لەگەمەكە.

جگە لەوەش لە سەردەمی كابیەنەكەی بەرهەم ساڵحدا چەندین كەس نانبڕاو كرا لە هەرسێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكە،‌ كە پەیام ئەحمەدی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پێشوی گۆڕان، تەنها سزدراوی سیاسی بزوتنەوەكەی بە (2279)كەس دەخەمڵێنێت، جگە لەوەش لە سەردەمی كابیەنەكەی ئەودا چەندین رۆژنامەنوس لێیاندراو و سوكایەتینا پێكرا و دەستگیركران، لە هەموشی قورستر بۆ سەر شانی بەرهەم ساڵع دروستبونی خۆپیشاندانەكانی 17 شوبات و كوژران و برینداربونی سەدان كەس بون، كە شكستی بەرهەم ساڵحی دەرخست لە بەرامبەر باڵە دەست رۆشتوەكەی ناو یەكێتیدا.

هەمو ئەو هۆكارانە و چەندین هۆكاری تر وایانكرد، لە ئێستادا كە پۆستی سەرۆككۆماری لەدەست بچێت ، لەئێستاشدا پاش وەرنەگرتنی سەرۆككۆمار، باسی سینارۆكانی ئایندەی ئەو پیاوە لیبراڵە بكەن، كە ئاخۆ ئەو سیاسیە چی كارتێكی تری پێیە تا بیخاتە ساحەی سیاسی و چارەنوسی سیاسی خۆی پێ رونبكاتەوە؟ یاخود ئایا ئەو هەنگاوانەی بەرهەم ساڵح بە نیازە لە داهاتودا بیهاوێژێت، هەوڵێك دەبێت بۆ هەستانە سەرپیی خۆی؟ یاخود ئاوا بونی یەكجاری خۆری سیاسی ئەو سەركردەیەیە؟.

نەكردنی بەرهەم ساڵح بەسەرۆككۆمار، دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری حیزبی و تەشەنەی رابردووی، چونكە ئەو خوێندەنەوەیەی كە پێی وایە، ئەگەر بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆككۆمار وەربگرێت، ئەوا لەبەر یەك مەبەستە كە كۆی مەبەستەكانی پێكەوە گریداوە.

ئەو باڵەی ناو یەكێتی كە لەئیستادا بەرهەم ساڵحی لەپۆستی سەرۆككۆمار دورخستەوە، بڕوایان وابوو، كە ئەگەر یەكێتی لەم قۆناخەدا گەشەبكات، ئەوا هەموو ئیمتیازاتەكەی بۆخودی بەرهەم دەمێنێتەوەو دواجار زۆرترین لایەنداری لەناویەكێتیدا بۆ دروست دەبێت، تادەگاتە پشتیوانیكردنی ئەو پیاوە بۆ سكرتێری.

كەوایە خودی سیناریۆكان و كۆبونەوەكان و هەردووكاندیدی یەكێتی (فواد محسوم و نەجمەدین كەریم) سەرەتای خستنی بەرهەم ساڵح بوو، واتە ئەگەر لەقۆناخی یەكەم، كە دەنگدانی پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغداد (بەرهەم ساڵح) دەرچوو، ئەوا لەقۆناغی دووەم ، كەدەنگدانی گشتی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە (بەرهەم ساڵح) بخەن، لەرێگەی خۆكاندید كردنی (نەجمەدین كەریم) ئەم سیتاریۆیەش سەریگرت و لەقۆناخی یەكەم، بەرهەم ساڵح دورخرایەوەو بەو هۆیەشەوە نەجمەدین كەریمیش پاشەكشەی كرد.

ئێستا ئاوەكە روون بۆتەوە بۆ (بەرهەم  ساڵح) لێڵی نەماوە، بۆیە پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە، ئایە ئەو پیاوە سیاسیە بە نیازە پاش ئەوململانی قورسە، تا كۆتای لە ناو یەكێتیدا بمێنێتەوە و خۆی وەك ئەڵتەرناتیڤی جەلال تاڵەبانی پیشانبدات، یاخو ئەمە بە لێكدانەوەیەكی هەڵەدەزانن و پێیان وایە، كە هەنگاوی لەو شێوەیە لە توانای بەرهەم ساڵحدا نیە، چونكە لە ناو خودی یەكێتیدا باڵێكی دەست رۆشتویی توند هەیە و چەندین جار ململانێی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دكتۆر بەرهەمیان كردوە.

رایەكیتر هەیە كەپێی وایە بەرهەم ساڵح ناتوانێت جیابێتەوە ، جیابوونەوە لەم كاتەیدا هەنگاوێكی عاقڵانە نابێت، هەم بۆ خودی یەكێتی و هەم بۆ بەرهەم ساڵح، چونكە بەرهەم ساڵح لەروی كوتلە گەرییەوە تا ئیستا هەنگاوی نەناوە لەناورێكخستەنەكاندا باڵێك بۆ خۆی دروست بكات و خۆی پی پتەو بكات، ئەگەر چی خودی بەرهەم رایگەیاند كە ئەو بڕوای بە كوتلەو باڵباڵێن نیە دەیەویت كەسێكی "لیبراڵبێت " لەناویەكێتیدا ، ئەوەشی كە پشتیوانی دەكەن لەناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی تا ئەو كاتە پشتیوانی دەكەن ، كە لەناو یەكێتیدا بمێنێتەوە.

كەوایە هەر لەبەر ئەم خاڵەشە تائیستا (بەرهەم ساڵح) لەشێوەی تاكەكەسیدا دەردەكەوێت، ئالێرەشەوەیە ئەگەر بییەوێت و لە ناو خودی حیزبەكەیدا منافەسەی سەركردە و بنەماڵەكان بكات لەناو یەكێتیدا بێگومان چارەنوسی هەر بەنادیاری دەمێنێتەوەو ، وەڵامەكان ئایندەو رۆژگار وەڵامی دەدەنەوە، چونكە وەكو ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەدراوە كە لە روی كوتلەگەریەوە هیچ هێزێكی سیاسی نیە و سەركردەیەكی كورد وتەنی"تەنیا باڵەیە" لە ناو حیزبەكەیدا.

لە ئێستاشدا ئایندەی بەرهەم ساڵح ، تا ئەندازەیەك نادیارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سیاسیە هیچ رێگاچارەیەكی تری لە بەردەمدا نیە، جگە لە مانەوە لەناو یەكێتیداو ئایندەی دوای كۆنگرە، بەڵام لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەبێت ئەگەرەكان تا پاش كۆتایی (كۆنگرەی یەكێتی) بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)