كه‌ناڵى روودا و پارتى پڕوپاگه‌نده‌ی ناشرين دژى يه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن؟
Sunday, 11/01/2015, 12:00
دواى كه‌وتنى شه‌نگال له سه‌ر ده‌ستى پارتى، شه‌ڕڤانانى په‌يه‌ده توانيويانه 300 كچى ئێزيدى پهورهدهى سياسى و سه‌ربازى و ئيدۆلۆژى بكه‌ن, ئێستا رووبه‌رووى داعش بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م كاره‌ى په‌يه‌ده كردوێتى هيچ پارتێكى باشور ناتوانێت بيكات, ئه‌وان توانيويانه له نێو ئه‌و كه‌لتوره دواكهوتوهدا كه دوعا تێدا بووه قوربانى و به درندهترين شێوه بكوژرێت, 300 ژن په‌روه‌رده بكه‌ن دژى دوژمن بجه‌نگێت و خه‌بات بكات بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كانى خۆيان. پارتيش به‌و هه‌موو هێز و پاره و ده‌عمه نێوده‌وڵه‌تيه ناتوانێت شه‌رى دوژمن بكات. ئه‌م كاره‌ى په‌يه‌ده پارتى توشى جۆرێك له شێتبوون كردووه, هه‌ر بۆيه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك په‌لامارى په‌كه‌كه و په‌يه‌ده ده‌ده‌ن و كار له سه‌ر ناشرينكرديان ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌و گه‌لى باشورى پێ فريو بده‌ن. به‌ڵام ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى پارتى به هيچ شێوه‌يه‌ك سه‌ر ناگرێت, چونكه پێشتر توركيا و ئه‌وروپا و ئه‌مريكا ئه‌م رێگهييان تاقيكردوه, نه‌ك نهيانتوانى په‌كه‌كه لاواز بكه‌ن, به‌ڵكو په‌كه‌كه زياتر گه‌شه‌ى كرد‌و و په‌ل و پۆى خۆى هاويشت بۆ هه‌موو لايه‌ك له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان.
منيش ناڵيم په‌كه‌كه بێ كه‌م كورى نيه, قابيلى ئه‌وه‌يه له كات و ساتى خۆي‌دا ره‌خنه‌ى كه‌م و كورتيهكانيان بكرێت, به‌ڵام ئه‌و كه‌م و كورتيانه ئه‌وه نيه كه پارتى ئهيهوێت وه‌ك دوژمنى گه‌لى باشور پێناسهيان بكات و ناشرينيان بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست