نامەیەكى كراوە بۆ بەرپرسانى پارتى
Saturday, 29/09/2012, 12:00
من وەكو باوكى منداڵێكى نەخۆش , بە قورسى دەزانم كە ئیعلانى دەستەوەستانى خۆم بكەم سەبارەت بە چارەسەرى جگەرگۆشەكەم. ئەومنداڵە خەون پەپوولەى كە هەمیشە داواى ژیانم لێدەكات.چونكە چارەسەرى كچەكەم لە دەرەوەى ووڵاتە و پێویستى بە ئیمكانیەتیكى ماددى زۆر هەیە.لەگەڵ ئەوەى چەندین جار ئەو داوایەم گەیاندۆتە بەرپرس و دەسەڵاتدارەكانى پارتى ،بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئەو چاوەڕوانیەم ئەنجامێكى نەبووە.ئێمە كە لە سایەى ئەو حیزبەدا بەردەوام شانازیەكانمان بە خۆشگوزەرانى خەڵك و ئارامى هاوڵاتیانمان پێناسەدەكەین. ئێستا كە دەبینم لە بەدەنگەوە هاتنى جگەرگۆشەكەم لە داوایەكى مرۆڤایەتى و ڕەوا خۆتان بە دووردەگرن.هەناسەى سارد دامدەگرێت.لەبەر ئەوەى, هەموو ژیانم بۆ خزمەتى پارتى تەرخانە بۆیە بە مافى خۆمى دەزانم كەلە زەحمەتى و بارقورسیەكانى ژیانم لە دەرگاى ماڵى خۆم بدەم. هیچ بە ڕەواشى نازانم ,هەست بە نامۆ بوون و بێ هیوا بوونى خۆم بكەم , بەرامبەر بەمەسەلەیەك ,كە پەیوەستە بە ئایندەى كچە ژیكەلەیەك , كە وەكو كچە بەرپرسەكان پێویستى بەزەردەخەنە هەیە و دەیەوێت بژى .
,ڕەوایە هەموو دەرگاكان داخەن نەیەڵن كەس لەدەرگاتان بدات؟ هەناسەى ساردى باوكێك كە جگەرگۆشەكەى لەبەرچاوى خۆى لە توانەوەیە بخنكێندرێت و تروسكاییەك بۆ فەرەهناییەكانى نەبێت؟. تەنیا جارێك دەرگاكە لە رووى هەقێك بكەنەوە .یان هیواى ژیان بدەنەوە بە مرۆڤ ,كە رەواى هەق نیە , ئایندەى بخرێتە ژێر پرس و گومان ,
دەزانم قسەكانم مەوداى نیەو هێشتا ماوەو زووە رەحم بە هەقیقەتى ژیانى خەڵك بكەن .لە خواى گەورە بەو لاوە هیچى تر شك نابەم ,
ئەو ساتانەى ئەو لە ئازارە منداڵەكانى ئێوە لە شارى یارى خەریكى پێكەنین و خۆشین .ئەو دەمانەى ئەو دەكرێت ئێوە دونیا بە قاقاى پێكەنین كاس دەكەن .بە هیوام دیوارەكانتان نزمتر بێت و گریانى ئەو بگاتە ئەو دیوى ماڵەكانتان بگاتە بەر گوێ منداڵەكانتان كە داوا بكەن مانگیان بۆ دادەگرن .مرۆڤ هەر مرۆڤە و روحى هەموو مرۆڤەكان هەر یەكن
كارمەندێكى ڕادیۆى
دەنگى كوردستانى عیراق/هەولێر
07504465448
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست