کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژماریه‌ك له‌جوتیاران سكالا له‌دژی كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی سه‌ردار به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

Wednesday, 20/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
به‌پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان مه‌كتبه‌ی ته‌نفیدزیه‌وه‌، ئه‌وه ‌ئاشكرابووه كه ‌زیاتر له ‌200 جوتیار سكاڵایان له‌سه‌ر سه‌رداری خاوه‌نی كۆمپانیای سه‌ردار به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌وه‌ی ‌كه ‌پیكابی ده‌ووڵ كابینه‌ی به‌نرخێكی به‌رز و به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه ‌ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ‌له‌ یابان دروست كراون، ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك بڕی 3000 دۆلار زیادیان لێوه‌رگیراوه ‌و ،له‌هه‌مان كاتدا ساخته‌كاریان كردووه‌، به‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ‌له‌ مالیزیا دروست كراوه‌ نه‌ك یابان .
ئیستا ئه‌و جوتیارانه‌ داوای قه‌ربوو‌كردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نا سكالا له‌سه‌ر سه‌رداری كۆمپانیای سه‌ردار بۆ ئۆتۆمبیل تۆمار ده‌كه‌ن.
شایانی باسه‌ كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی سه‌ردار له‌ هه‌ولێر شه‌ریكی راسته‌و خۆی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌ و له‌ سلێمانیش كۆمپانیای نۆكان و سه‌همی له‌سه‌دا 20 به‌رهه‌م ساڵح تیایه‌، له‌ كۆمپاینای رانجدرۆڤه‌ریش كه ‌سه‌رداری كۆمپانیای سه‌ردار خاوه‌نێتی شه‌ریكی هه‌ر یه‌كه ‌له‌ ئازاد به‌رواری و مه‌نسور بارزانی و عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانییه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە