قەیرانەدارایەكەى یەكگرتوكێ لێى بەرپرسیارە؟
Saturday, 24/07/2010, 12:00
یەك گرتوى ئیسلامى وەك هێزێكى سیاسی لە كوردستانداخۆى ناساندوە ئەم هێزە دەرهاویشتەى منداڵ دانى (ئیخوان موسلیمینە)كەڕەوتێكى ئیسلامیە یەكگرتوباوەڕیان بەخەباتى چەك دارى نیە ئەندامو لایەنگرە كانیان هەمیشە شانازى بەوەوە دەكەن كەتائێستا دەستیان بەخوێنى هیچ كەسولایەنێك سور نەبوە مۆدێلێكى تازەى حیزبایە تیان داهێناوە لە ناو كۆمەڵگەى كوردیدا بەڵام وادیارە ئەم هێزە پێشینەى خۆیان لەبیر كردوە !
ئەو قەیرانە دارایەو سەر هەڵدانى هەندێك ڕەوتو بۆچون جیابونەوەو تۆرانى هەندێك لەكادروئەندا مانیان لەئاستى سەر كر دایەتى دا بێدەنگى ئەم هێزە لەبەرانبەر ئەو ناكۆكى وباڵ باڵێنەى ڕیزەكانى ئەم هێزەى تەنیوە نیشانەى بونى درزێكى گەورەیە لەناو هەناوى ئەم هێزەدا بونى بیركردنەوەوروژاندنى ڕاى جیاوازلەناو گروپێكى بیر تەسكى خاوەن بەر ژەوەندى تایبەت دابەهیچ شێوەیەك ڕێگەى پێنادرێت كەس مافى ڕەخنە گرتنى نیە هەمووئەندامولایەنگرانیان واپڕوپاگەندە دەكەن كەپەیڕەوى لە(سمعاًوإگاعاً) دەكەن بەبێ بیر كردنەوەو نیقلش هەمو ئەوپرەنسیپ و یاسا یانەیان قبوڵەكە لە سەرەوە بۆیان تعمیم دەكرێت تەنانەت كۆنگرەو كۆنفانسیش ناتوانێت سنورە كانى دەسەڵاتى ئەمیندار بشكێنێت چونكە پێگەى ئەمیندار لەناو هەیكەلى ئەم هێزە دا پێگەیەكى شاهانەیە بەخشراوە لەهەمو هەڵەو كەمو كوڕیەك كەس لەو ئیمان دار ترنیە .
لێرەوە ئەوخاڵە بەزەقی خۆى بەدیاردەخات كەهیچ هێزو گروپ ودەستە یەك نیە سەر ئەنجامى بتوانێت زاڵ ببێت بەسەر بەرژەوەندى شەخسی دا كارى هەموو گروپ ودەستەو تا قمێك لەژێر هەر ئاڵاو ئایدۆلۆژیایەك دا بێت لەسەر بەر ژەوەندى شەخسى وەستاوە كاتێك بەرژەوەندى نەما عەرشى دەسەڵات لەهەر پێگەو جێگەو مەكانێكدا بێت درزى گەورەى تێدە كەوێت یەك گرتوى ئیسلامیش بێبەش نیە لەم هاوكێشەیە وەك خۆیان باسی دەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست