کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سه‌ر شوقه‌كانی هه‌ولێر شه‌ری له‌نيوان نيهاد بارزانی و ره‌وه‌ند بارزانی هه‌ڵگيرسا

Sunday, 08/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
ماوه‌ی زياتر له‌ مانگيكه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌ ژێر ناوی چه‌ند كۆمپانيايه‌كی بيناسازی (زيره‌ك و شاخدار٩٩)وه‌ هه‌ولی كرينه‌وه‌ گشت شوقه‌كانی ناوشاری هه‌ولير يان داوه‌ شوقه‌كانی(زانياری، زراعه‌، ئيسكان، روناكی) كه‌ ميژووی دروست كردنيان بۆ سەردەمی رژێمی به‌عس ده‌گه‌ريته‌وه‌!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يك له‌ داهام عه‌بدولباقی پياوه‌كه‌ی هيمدا و به‌رزان لوقمان بارزانی يه‌وه‌، باس لە نيهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی کرد، کەوا له‌ پشت كۆمپانيای (زيره‌ك)ه‌وه‌يه‌و، ره‌وه‌ند بارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی له‌ پشت كۆمپانيای (شاخدار ٩٩)وه‌يه ، تا شوقه‌كان بكه‌ن بە گه‌وره‌ترين شوقه‌ی هاوچه‌رخ وه‌ك خۆيان بانگيشه‌يان بۆ كردووه‌!
بۆ كرينه‌وه‌ی گشت شوقه‌كان و هه‌ريه‌كه‌يان كابينه‌ی خۆيان و ريكلام و پياوه‌كانی خۆيان خستۆته‌ واری مه‌يدانيه‌وه‌ بۆ كرينه‌وه‌ی شوقه‌كان و له‌ شوينيان دروست كردنی شوقه‌ی نوي و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلار.
هه‌روه‌كو ده‌هام عه‌بدولباقی بارزانی باسي كردووه‌، نه‌وزاد هادی له‌ ژيره‌وه‌ ئاگاداری خه‌لكی شوقه‌كانی كردۆته‌وه‌ كه‌ هيچ به‌ڵێن نامه‌يەك له‌گه‌ل كۆمپانيای زيره‌كی نيهد بارزانی مۆر نه‌كه‌ن، چونكه‌ پاره‌كانيان هيچ زه‌مانه‌تيكی نيیه ‌و ده‌ست ده‌گريت به‌سه‌ر شوقه‌كانياندا، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌نالی يه‌كگرتووش ته‌واوی شوقه‌ نشينه‌كانی ترساندووه‌ كه‌ نيهاد بارزانی زياتر له‌ ٣٢ مليۆن دۆلاری خه‌لكی برده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ زياتر له‌ ٣٠٠ كه‌س ده‌وله‌مه‌ند و ساماندار پاره‌يان لای نيهاد بارزانی يه‌، ئه‌وه‌يان باسكردووه‌ گه‌ر مه‌سعود بارزانی بۆيان نه‌گيريته‌وه‌ ئه‌وا سكالاكه‌يان ده‌به‌نه‌ به‌غداد و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها سدقی بارزانی باسی ره‌وه‌ند بارزانی كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی زياتر له‌ ٢ مانگه‌ نه‌چۆته‌ ليواكه‌ی و ده‌يه‌ويت شوقه‌كانی خه‌لكی وه‌ربگرێت و به‌ پاره‌ی خه‌لكی ته‌واوی بكات و ئه‌ويش بۆته‌ مه‌ترسی به‌سه‌ر خه‌لكه‌كه‌وه‌؟
له‌ ڕيگه‌ی ئازاد سه‌رسپی و يه‌ك دوو بارزانی ديكه‌ پاره‌ی زياتر له‌ ١٠٠ كه‌سی خواردووه‌ به‌وه‌ی پرۆژه‌كانيانی داونه‌ته‌وه‌ كه ‌له‌ پرۆژه‌ به‌ناو چاكسازيه‌كه‌ی مه‌سعود لێان وه‌رگيرابوه‌وه‌، به‌لام زياتری ليوه‌رگرتوون واته‌ ره‌وه‌ند بارزانی ده‌يان پرۆژه‌ی له‌ ده‌ست ليژنه‌كه‌ی ئازادی مه‌لا فه‌ندی وه‌رگرتۆته‌وه‌ به‌ پاره‌ زۆر.!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يەك له‌ سه‌رۆكايه‌تی شاره‌وانی هه‌ولير و ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ ماوه‌ی ٣ مانگه‌ كوران و كه‌سوكاری مه‌سعود بارزانی به‌ هه‌ليان زانيوه‌ سه‌دان پرۆژه‌يان به‌ كه‌مترين نرخ له‌ خاوه‌نه‌كانيان وه‌رگرتۆته‌وه‌، يا به‌ سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار پرۆژه‌يان بۆ خه‌لكی وه‌رگرتۆته‌وه ‌ له‌وانه‌ سه‌ميری كوری عه‌بدولمهه‌مين بارزانی هيمدا بارزانی به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی نيچيره‌ڤان و بارزان لوقمان بارزانی و شيڤا بارزانی و رزگار قه‌دۆ زيباری و سيداد بارزانی و چه‌ندين فه‌رخه‌ بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە